به‌بۆنەی ڕووداوی بۆمەلەرزە لە خۆرئاوای وڵاتی ئێران، ئەمینداری گشتیی جەماعەت، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە گیانبەختکردووانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، داوای لە ھەموو دەزگا بەرپرسەکان و ڕێکخراوەگشتییەکان کرد کە یارمەتی خەسارلێکەوتووان بدەن.

 

دەقی پەیامەکەی ئەمینداری گشتیی بەم شێوەیە:

 

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

 

ئەو بومەلەرزەی کە لە چەن شوێنی خۆرئاوای وڵاتەکەمان ڕووی دا، بووە ھۆی گیان لەدەسدان زۆرێ لە ئازیزان. ھەروەھا خەساری ماڵی قورسی لێ کەوتەوە کە ھۆی ناڕەحەتی و پەژارەی گشتی پێک ھێنا.

ھیوادارین کە بە ھاودڵی و ھاوکاری دەزگا بەرپرسەکان، ڕێکخراوە مەدەنیی و گشتییەکان و ھەموو ھاووڵاتییان، وێڕای کەمکردنەوەی ئاستی خەسارەتی ئەم ڕووداوە و یارمەتیدانی برینداران و خەسارلێکەوتووان، ھۆی چارەسەری و دڵنەوایی ئەوان پێک بھێنرێت و ببێته‌ مەڵھەمێ بۆ ئەو برینەی ئەوان.

 لە خودای گەورە بۆ ئەوانەی کە لەم ڕووداوە کۆچی دواییان کردووە، لێخۆشبوون و بۆ بەجێماوان و خەسارلێکەوتوانیش، سەبر و خۆڕاگری و پاداشتی دواڕۆژ داوا کارم. 

 

عەبدورڕەحمان پیرانی

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

22ی خەزەڵوەری 1396ی ھەتاوی