به‌شێكی زۆر له‌نووسه‌رانی به‌ویژدان دڵسۆزانه‌ هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌وكاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌ر ده‌بڕن كه‌ له‌میسرا رووی داو بووه‌ هۆی ترۆركردنی ئازادی و زینده‌به‌گۆڕكردنی دیموكراسی، و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆری، به‌نابه‌دڵی سه‌رزاره‌كی زلهێزان و خۆشحاڵبوونی ده‌روونییان، نیفاقی سیاسی ده‌وڵه‌ت و پارت و به‌شێكی زۆر له‌نووسه‌رانی عه‌لمانی.. له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ندێ له‌و نووسه‌ره‌ به‌ویژدانانه‌ ده‌ستده‌كێشن بۆ هه‌ڵه‌و كه‌موكووڕییه‌كانی ئيخوان و رژێمی له‌سه‌ركار لابراويان، يه‌كێك له‌وانه‌ كاك عبدالله رێشاوييه‌ كه‌ به‌دڵسۆزانه‌ ده‌ڵێ: پێویسته‌ ئیخوان چاوێك به‌خۆیانا بخشێننه‌وه‌ بزانن بۆ ئه‌وخه‌ڵكه‌ دوژمنیانه‌؟ و هه‌مان پرسیار له‌خۆیان بكه‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین زلهێزی دنیا له‌خۆی كرد پاش كاره‌ساتی یانزه‌ی سیپتیمبه‌ر..

من ده‌ستخوشی له‌وبه‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م و به‌تايبه‌ت كاك عبد الله و له‌ته‌ك به‌شيكی زۆری بۆچوونه‌كانيدام، به‌ڵام به‌ڕای من دژايه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ ئیخوان  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م: جه‌نگی خاچ هه‌ڵگران و درێژه‌كێشانی ئه‌و جه‌نگه‌ زیاتر له‌ پێنچ سه‌ده‌، و شوێنه‌وار دانانی له‌ كاڵچه‌ری خه‌ڵكی رۆژئاوادا، و دیتنه‌وه‌ی ئه‌و ئیسلامه‌ له‌ ئیخواندا..

دووه‌م: دروستبوونی ده‌وڵه‌تی زایۆنیزم و ده‌وری كه‌تایبی ئیخوان له‌ ساڵه‌كانی 48دا و شوێنه‌وار دانانی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ له‌ هه‌ست و لاشعووری زایۆنییه‌كاندا، ودیتنه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌ناوچوونی خۆیان له‌ئیخواندا..

سێهه‌م: رۆڵی ماسۆنیه‌تی جیهانی له‌دژایه‌تیكردنی هه‌موو ئاینه‌كاندا و به‌تایبه‌تیش ئاینی ئیسلام، و سه‌یركردنی ئیخوانیش له‌ودیده‌وه‌.. وكایگه‌ری ماسۆنیه‌تیش له‌سه‌ر دلَ وده‌روونی هه‌موو پارت و كۆمه‌ڵه‌ عه‌لمانییه‌كانی جیهان و سیسته‌می جیهانی سه‌رده‌م، و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین.

چواره‌م: زیاتر له‌ 65 ساله‌ ده‌زگای راگه‌یاندنی میسر به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ له‌دژی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كاریان كردووه‌.. وه‌ راگه‌یاندنی میسری له‌م ماوه‌ دوورو درێژه‌دا هه‌رچی درۆ و بوختانه‌ بۆیان هۆنیونه‌ته‌وه‌.. رێك وه‌ك راگه‌یاندنی خاچ هه‌ڵگره‌كانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام  دێته‌ پێشچاوم.. له‌ رۆژئاوادا راگه‌یاندن ئه‌وه‌نده‌ی باسی ئیسلام به‌خراپی كردووه‌ ده‌بینی ئه‌وخه‌لكه‌ له‌خۆوه‌ رقیان له‌ ئیسلامه‌، تا كاتێ موسوڵمانێكی په‌یامدار له‌ته‌ك یه‌كیكیانا داده‌نیشێ و ئیسلامی بۆ باس ده‌كات ده‌بینی موسوڵمان ده‌بێت و ده‌بێته‌ هه‌ڵگری ئیسلام.. 

پێنجه‌م: به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌: مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌وه‌ی حاكمانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ چ له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی و چ له‌سه‌رده‌می كۆماریدا دوژمنایه‌تیان بكه‌ن، كاتی خۆی من له‌ته‌ك یه‌كێك له‌ ‌سه‌رانی ته‌بلیغییه‌كان دانیشتم و باس و خواسێكمان كرد،و گوتی: كاتی خۆی شێخ محمد ئیلیاسی بناغه‌دانه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ته‌بليغ ده‌چێته‌ میسر وچاوی به‌حه‌سه‌نول به‌ننا ده‌كه‌وێت، و پیرۆزبایی  بزافه‌كه‌ی لێده‌كات، و پێیشی ده‌ڵێ: تا بۆت ده‌كرێ خۆت له‌ سیاسه‌ت بپارێزه‌.. چونكه‌ ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ولات به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن رێت پێ ناده‌ن هه‌روا به‌ئاسانی بێیته‌ سه‌ر حوكم.. وه‌ك مه‌سه‌له‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ت پێ ده‌ڵێن: پێش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ بمخۆی نیوه‌ڕۆ ده‌تخۆم..

ئه‌گه‌ر سه‌رنجی بزافی نووری توركیاش بده‌ین هه‌مان بییرو بۆچوونیان هه‌بووه‌، زانای خواناس و بلیمه‌تێكی وه‌ك سه‌عیدی نوورسی ده‌ڵێت: په‌نا به‌خوا ده‌گرم له‌شه‌یتان و سیاسه‌ت.. چونكه‌ ده‌یزانی شه‌پۆلی غه‌رب زه‌ده‌یی و رۆژئاواییگه‌ری له‌وڵاتا نزیكه‌ ئیمان له‌دڵه‌كانا بتاسێنێ،و ئه‌گه‌ر له‌رێی سیاسه‌ته‌وه‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمان بڕۆیشتایه ‌له‌شوێنی خۆیا خه‌فه‌ ده‌كراو نووره‌كه‌شیان خامۆش ده‌بوو..

له‌راستیدا من ئه‌و قسه‌یه‌ی شێخ ئیلیاسم زۆر به‌لاوه‌ په‌سه‌ند بوو.. چونكه‌ ده‌وڵه‌تدارانی وڵاتانی ئێمه‌ (جیهانی ئیسلامی)، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت كار ناكه‌ن به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كارده‌كه‌ن، ئیتر چۆن رێ به‌تۆ ده‌ده‌ن، جێیان پێ لێژ بكه‌یت؟!

ده‌نا ئه‌و حوكمه‌ی له‌میسرا كرا له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌كساڵه‌ی مورسیدا ئه‌گه‌ر حوكمی ئیخوان بێ، ده‌بوا مه‌منوون بوونایه‌ كه‌ شتی وا حوكمیان بكات.. چونكه‌ ئازادی راده‌ربڕین هه‌بوو، زیاتر له‌ده‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كاری ده‌كرد له‌دژی ئیخوان و ده‌وله‌ته‌كه‌ی.. دایان نه‌خستن.. ناره‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان ئازاد بوو، رێنوێنی پۆلیس كرابوو كه‌س لاقه‌یان نه‌كات.. ئازادی كۆمه‌ل دروستكردن و حیزب پێكه‌وه‌نان هه‌بوو  له‌ماوه‌ی مانگیكا هه‌موو كه‌س ده‌یتوانی ته‌شكیلی حیزبێك بكات.. چوار هه‌ڵبژاردن كرا گه‌نده‌ڵییه‌ك تۆمار نه‌كرا..  هه‌وڵیان دا ده‌رگای وتوو وێژ له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆندا بكه‌نه‌وه‌ ره‌فزیان ده‌كرد.. هه‌وڵیان دا به‌شدارییان پێ بكه‌ن له‌ده‌سه‌لاتا ره‌فزیان ده‌كرد..

زیاد له‌وه‌ هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ بووژانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌، وه‌ك دانانی پرۆژه‌ی زۆر و گه‌وره‌گه‌وره‌، معاش زیادكردن، به‌ڵام ئه‌نتی ئیخوان  نه‌یان ویست بواری بده‌ن تا ده‌وره‌یه‌كی تری هه‌ڵبژاردن، چون ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره‌یان بدایه‌.. ده‌یانزانی بۆ هه‌میشه‌ به‌ڕه‌یان له‌ژێر ده‌ردێت..!!

شه‌شه‌م هه‌ژاری: به‌شی زۆری خه‌ڵكی میسر هه‌ژاره‌، و لێشاوی ملیار دۆلاره‌كانی (خادم الحرمین)و به‌گزاده‌كانی ئیمارات و كه‌نداو، ئه‌گه‌ر هه‌رخۆپیشانده‌رێك ته‌نیا یه‌ك هه‌زار دۆلاری پێ درابێ ملیارێك ده‌كات.. خۆئه‌وان حه‌وت و هه‌شت ملیاریان بۆ رووخانی ئیخوان ته‌رخان كردبوو..

له‌راستیدا هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خه‌ڵكی و ده‌وڵه‌تانی دراوسێیان به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام رق و قین وكینه‌ تۆزی چاوی نه‌یاره‌كانیانی كوێر كردبوو!! هه‌وڵیاندا نێوانیان له‌گه‌ڵ سعودییه‌دا خۆش بكه‌ن، چه‌ندجار نوێنه‌ریان بۆ ئه‌مارات نارد!! به‌راستی هه‌ولیان زۆر دا.. به‌لام راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئیسرائیل (لینفی)مان له‌بییر نه‌چێ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌  رایگه‌یاند ده‌بێ ئه‌ردۆگان و مورسی زه‌ریبه‌ی ده‌رچوون له‌ هێڵی ئیسرائیل بده‌ن..

 

حه‌وته‌م: به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان: زلهێزانی جیهان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌م جیهانه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه‌، تا سه‌ر سپێراوێكی وه‌ك (... فڵان و عه‌لانیان ) هه‌بێ، كاتێ گێژه‌لووكه‌یه‌كی ئابووری روویان تێده‌كات بایی دووسه‌د ملیار چه‌كیان لێ بكڕێ بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌یان به‌رزبكاته‌وه‌، چۆن دێڵن دڵسۆزێكی وه‌ك مورسی بمێنێته‌وه‌‌ كه‌ معاشی سه‌ركۆمار له‌چل هه‌زاره‌وه‌ به‌كاته‌ شتێكی ره‌مزی؟

 

هه‌شته‌م: بوونی چه‌ند‌ ملیۆنێك مه‌سیحی له‌و وڵاته‌دا:  زیاد له‌مانه‌ كاتێ باسی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و حوكمی ئیسلامی ده‌كرێ حوكمی عوسمانلییه‌كان و كوشت و كوشتاری ناموسوڵمانان وبه‌سووك سه‌یركردنیان و هتد ... دێننه‌ به‌رچاویان، و له‌میسریشا چه‌ند‌ ملیۆنێك مه‌سیحی هه‌یه‌، وتا ئه‌ندازێكی زۆر رێكخراویشن، ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ل هه‌ر ده‌نگێكی نارازی به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدان..و نایانه‌وێ چاوه‌ڕوانی بكه‌ن، تابزانن چۆنه‌؟! له‌مه‌ هه‌لی باشتریان بۆ هه‌ڵناكه‌وێ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ به‌ناو موسوڵمانان پێی نارازین ئه‌وانیش ده‌چنه‌ پاڵیان..

به‌ڕای من ئه‌وانه‌ی باسكران هۆی سه‌ره‌كین بۆ دژایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ ئیخوان.. به‌رامبه‌ره‌كه‌شت سڵ له‌هیچ بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ك ناكاته‌وه‌ بۆ هه‌ڵخڵه‌تاندنی خه‌ڵكی ساده‌..  من دژی به‌خۆداچوونه‌وه‌ نیم، وبگره‌ پێم وایه‌ هه‌میشه‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌ په‌سه‌نده‌، و كارێكی ئه‌رێی و ره‌وشتێكی جوامێرانه‌یه‌، من پێم وایه‌ دوژمنایه‌تی ئیخوان له‌به‌ر ئیسلامبوونیانه‌، كاتێك واز له‌دوژمنایه‌تی ئیخوان ده‌هێنرێت كه‌ئه‌وان ده‌ست له‌ئیسلام هه‌ڵگرن..

له‌راستیدا له‌ زیندووبوونه‌وه‌ی ئیخواندا زینووبوونه‌وه‌ی ئیسلامی راسته‌قینه‌ ده‌بینن.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ رازی نابن ئیخوان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست با به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانیش بێن!! با هه‌موو یاساو رێساكانی دێموكراتیش پیاده‌ بكه‌ن!! چونكه‌ ئیخوانه‌ و ده‌یه‌وێت ئیسلام پیاده‌ بكات..  به‌خۆدا چوونه‌وه‌ی ئیخوان ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ واز له‌ داواكردنی سياسه‌ت وده‌سه‌ڵات بێنن.. خوايش ده‌فه‌رموێ: " وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَع