بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی مین لە گوندی جەوشەنی سەر بە ناوچەی سەقز، پاوێک لاقی لە دەسدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاحوێب، بە گێڕانەوە لە ھەواڵنێری ئیرنا، بەخشداری سەرشیو ڕایگەیاند کە ڕۆژی ھەینی 8ی گوڵان، بەرپرسی گوندی جەوشەن ڕایگەیاندووە کە یەکێ لە دانیشتووانی گەرەکی «شەریف ئاوا»ی سەقز بو کۆکردنەوەی گژ و گیای بەھاری دەچێتە دەور و بەری پاسگای گوندی جەوشەن و بە ھۆی تەقینەوەی مینی چێندراو، بریندار دەبێت.
ناوی ئەو کەسە، ئەحمەد غوڵامی، تەمەن 48 ساڵ ڕاگەیێندراوە
چوار ملوێن ھیکتار لە زەوییەکانی پارێزگای کوردستان و ئازەربایجانی خۆرئاوا، خوزستان و ئیلام، مینی تێدایە و ھێشتا مینەکان نەسڕدراونەتەوە.
گوندی جەوشەن لە 37 کیلۆمەتری شاری سەقز سەر بە پارێزگای کوردستانە.
بۆچوونهکان