پڕۆسه‌ی په‌یجۆری جهوماوهریی «پشتیوانی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی كۆنی مه‌هاباد» له دانیشتنی ئه‌وڕۆ ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩، بۆ سه‌روساماندان به یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی بۆ زیانكهوتووانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ری خرایه گه‌ڕ.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب به وته‌ی كوردپرس، قایمقامی شاری مه‌هاباد له‌و دانیشتنه‌دا وێڕای جه‌خت له‌وه‌یكه حكومه‌ت له یارمه‌تیدانی زیانكهوتووانی بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ری خۆی ههڵناوێری، وتی: یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به‌شێك له قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ن و گه‌ره‌كمانه یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی له ڕێی ژماره حسێبی یاساییه‌وه كه له‌ژێر چاودێری قایمقام و لێژنه‌ی بڕواپێكراواندایه، كۆ بكرێته‌وه.
عاڕف خدرلوو هه‌روه‌ها وتی: دوو ژماره كارتی6037997950171505 بانكی مللی و 6104337427251531 بانكی میلله‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی له‌ژێر ناوی پڕۆسه‌ی په‌یجۆری جه‌وماوه‌ری خه‌ڵك بۆ پشتیوانی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی كۆنی مه‌هاباد ڕه‌چاو كراون.
به‌ڕێوبه‌ری ژووری پێشه‌وه‌رانی مه‌هابادیش له‌و دانیشتنه‌دا وتی: لێژنه‌ی باوه‌ڕپێكراوانی بازاڕ چاوه‌ڕوانییان له حكوومه‌ته كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕچه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵێنیته‌وه، چونكه بژێوی نزیك به بیست هه‌زار كه‌س له‌و بازاڕچهیهوه به‌ده‌ست دێت.
لاجانی وتی به‌پێی ئه‌وه‌یكه هاتنی ساڵی تازه نزیكه، پێویسته گرینگی تایبه‌ت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕچه‌یه بدرێ و جه‌ختی كرد كه: له ڕاستیدا ئه‌و بازاڕچه‌یه ڕێساكانی پێویستی ئه‌ندازیاری تێدا ڕه‌چاو نه‌كرابوو و له‌و بواره‌وه پێویسته چاره‌دۆزی بۆ بكرێ.
بۆچوونه‌کان