جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران بروسكه‌ی پیرۆزبایی ده‌ركرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م شێوه‌یه:
سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده، جه‌نابی دكتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی
یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به به‌شداری زۆرینه، ئاگامه‌ندانه و به‌رپرسانه‌ی میلله‌تی گه‌وره و تێگه‌یشتووی ئێران به‌ڕێوه چوو و دروشمی مامناوه‌ندی و ته‌دبیر و هیوا له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكرا و سه‌ركه‌وتوو بو. ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌یه، زیاتر له سه‌ركه‌وتنی تاكه كه‌سێك بۆ به‌ده‌س هێنانی پۆستێك، به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتنی دیالۆگ و وتووێژێكی تایبه‌ت به ئه‌ژمار دێ.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، وێڕای ده‌ستخۆشی و ماڵئاوایی له ته‌واوی هاووڵاتیانی به‌رێز، به تایبه‌ت هاووڵاتیانی ئه‌هلی سوننه‌ت، ئه‌م ڕووداو و ده‌سكه‌وته له میلله‌تی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده، دكتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی پیرۆزبایی ده‌كات.
جه‌ماعه‌ت چاوه‌ڕوانه كه سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده، به جه‌خت كردنه سه‌ر یاسا و شایسته سالاری، داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاووڵاتیان له پێش چاو بگرێت و به‌رنامه دیاریكراوه‌كان و به‌و وه‌عدانه‌ی كه له به‌یانیه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردندا ده‌ری كردبوو، وه‌كوو په‌یمان نامه له‌گه‌ڵ میلله‌تدا پێیه‌وه پابه‌ند بێت.
بێ‌شك، بوونی هیزی مرۆڤی كارامه و به ته‌دبیر له نێوان تاقم و ده‌سته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌كانی جۆراوجۆر دا ده‌توانێ ئامانج‌گه‌لێكی ڕۆشن و ئومێدهێنه‌ر له به‌شی كۆمه‌ڵگا، سیاسه‌ت، كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ، ئابووری، پێوه‌ندی نێو نه‌ته‌وه‌یی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌رخات و ئێران و ئێرانیانی به‌شه‌ره‌ف نزیكه‌و كه‌سایه‌تی به‌ڕاستی و واقیعی خۆی بگه‌یێنێت.
جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه سه‌ر پێویست‌بوونی سه‌رنجی تایبه‌ت بۆ لابردنی كێشه‌كانی هاووڵاتیانی ئه‌هلی سوننه‌ت، به‌تایبه‌ت له به‌ستێنی پڕ له ئاڵوگۆڕیه‌كانی ئێستانی ناوچه‌كه و جیهاندا، پێشنیار ئه‌دا كه گروپی ڕاوێژكارانی ئه‌هلی سوننه‌ت تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆمار، له نێوان كه‌سایه‌تیه ناسراو و باوه‌ڕ پێكراوه‌كان دووباره زیندوو و به‌هێز كرێت تا به ڕاوێژكاری له‌كاتی خۆیدا و به‌شێوه‌ی كارناسانه، له داسه‌پاندنی زه‌خت و گوشاری قورس و نابه‌جێ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا به‌تایبه‌ت له‌به‌شی ئه‌هلی سوننه‌ت و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلام به‌رگری بكرێ و هه‌ل و مه‌رج بۆ چاككردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی دوولایه‌نه بێته دی و له‌م به‌شه‌دا جه‌ماعه‌ت ئاماده‌بوونی خۆی بۆ خزمه‌ت به میلله‌تی به‌شه‌ره‌فی ئێران و به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕاده‌گه‌یێنێ.
شایانی باسه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به نرخه ته‌نیا به‌ره‌ی هه‌وڵ و تێكۆشانی ده‌سته‌یه‌ك له كاتێكی كۆتاه وه‌ك كاتی هه‌ڵبژاردن نییه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، جه‌ماعه‌ت ده‌سخۆشی ده‌كا له هه‌وڵ و تێكۆشانی چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه بۆ په‌ره پێدانی دید و ڕه‌فتاری شارستانییانه و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی دێمۆكراتێك، تێكۆشانیان بووه، و له ته‌واوی كاربه‌ده‌ستان كه به هه‌وڵی خۆیان هه‌لی به‌ڕێوه‌چوونی باشتر و به‌شكۆتری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ڕه‌خساند ماڵئاوایی و ده‌سخۆشی ده‌كا. هه‌روه‌ها له خوای گه‌وره داواكاره تا سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده، بۆ هه‌ڵگرتنی باری ئه‌مانه‌ت و ئه‌نجامی ئه‌م ئیشه قورسه كه خه‌ڵكی ئێران له‌سه‌ر شانی دایان ناوه، سه‌ركه‌وتوو بێت و داهاتوویێكی پڕ له سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت و شادی و خۆشی به خه‌ڵكی ئێران داواكاره.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
26ی جۆزه‌ردانی 1392
بۆچوونه‌کان