بسم الله الرحمن الرحیم «شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فمن شهد منكم الشهر فليصمه...» به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پڕخێر و به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبایی ده‌ڵێین به ته‌واوی هاووڵاتیان و بڕواداران و سپاسی خوای مه‌زن ده‌كه‌ین كه له‌ژێر تیشكی میهر و سۆزی بێ پایانی، جارێكی تر ده‌رفه‌تی پێ به‌خشین تاكوو له میواندارییه‌كی خواییدا كه‌مێك له ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان دوور بكه‌وینه‌وه و له ساته نوورین و پڕبه‌ره‌كه‌ت و ئاسه‌واره ههرمانهكانی توێشوویه‌ك هه‌ڵگرین و نیشتمانی ده‌روونمان له ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ په‌یام و ئه‌ركی مرۆڤی جێنشینی خوا دژایه‌تی هه‌یه، خاوێن بكه‌ینه‌وه و دڵ و گیانمان به بۆنی ڕیحان و عهیبهری واتا و پارێزكاری بڕازێنینه‌وه. داوا له خوای به‌رز و مه‌زن ده‌كه‌م كه یارمه‌تیمان بدات قه‌دری ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه كه شایانه، بزانین و وه‌ك به‌ستێنێكی بێ وێنه بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خوا و له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنان و ده‌رفه‌تێكی بایه‌خدار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێپرسینه‌وه‌ی نه‌فس و پێداچوونه‌وه‌ی بیروبڕوا له ڕه‌فتاره‌كان و كرداره‌كانمان و خووه ناڕه‌واكان بزانین و ژیان له‌سه‌ر هێڵی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دین و پشوودرێژی و خۆپارێزی ڕێك بخه‌ین كه فه‌رمووی: «وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى» (به‌قه‌ڕه/۱۹۷) هاوكاتبوونی ڕه‌مه‌زانی ئه‌وساڵ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێی ١٤٠٠ به پیرۆز ده‌زانین و هیوادارین ده‌سپێكیی ئه‌و سه‌ده‌یه، ببێته هۆی ئاسووده‌یی، سه‌ربه‌رزی، هێمنایه‌تی و ڕزگاری هه‌موو لایه‌ك و به‌تایبه‌ت هاووه‌ڵاتیانی خۆشه‌ویستم له گرفتاری، چه‌رمه‌سه‌ری و ئازاره‌كان و به‌هیواوه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر، كرده‌وه‌ی گرینگ و كاریگه‌رتر و هاودڵی زۆرتر هه‌نگاو هه‌ڵێنین و به سه‌ربه‌رزی و كامڕهوایی، قۆرت و پێچه‌كانی ژیان تێپه‌ڕێنین. به‌پێی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی كه تێیداین، زیاتر له جاران پێویستیمان به یارمه‌تیدانی یه‌كتر و گرینگی‌دان به هاریكاری چینه لاواز و هه‌ژاره‌كانه، كه جێی خۆیه‌تی به‌تایبه‌ت ده‌ستڕۆیشتووان گرینگی زۆرتر به واجبی دینی و ئه‌خلاقیی به‌خشین، هاوكاری و هاریكاری هه‌موو چینه‌كان بده‌ن و به‌سۆز و میهره‌بانییه‌وه له خه‌م و مه‌ینه‌تی هاوچه‌شنانی هه‌ژار و داماو كه‌م بكه‌ینه‌وه و یه‌كتر له به‌خشین و ده‌سگیرۆیی و خه‌مڕه‌وێنی هان بده‌ین. «ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ» (به‌له‌د/١٧) هیوادارم به به‌ره‌كه‌تی مه‌عنه‌وی ئه‌و مانگه پیرۆزه، دڵه‌كانمان لێك نزیك ببێته‌وه و له ئاوده‌نگی و سۆزی زیاتر به‌هره‌مه‌ند بین و بۆ كار و تێكۆشانێك هه‌وڵ بده‌ین كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا و ڕزگاری ئێمه بێت. «رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنزَلَتْ اتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ» عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕه‌مه‌زانی ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان