بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(وَ أَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجالاً وَ عَلى كُلِّ ضامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ * لِيَشْهَدُوا مَنافِعَ لَهُمْ وَ يَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُوماتٍ عَلى ما رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعامِ فَكُلُوا مِنْها وَ أَطْعِمُوا الْبائِسَ الْفَقِيرَ * ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَ لْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَ لْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ)[حج:۲۷-۲۹]
هاتنی جه‌ژنی قوربان، جه‌ژنی جه‌ختكردنه له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی خوای تاقانه و هه‌روه‌ها كاتی ئه‌نجامی حه‌ج و به‌رزكردنه‌وه‌ی یادی كه‌ڵه‌پیاوی گۆڕه‌پانی خواپه‌ره‌ستی، له گشت بڕواداران پیرۆز بێت. ئه‌م جه‌ژنه دروشمی له‌خۆ بو‌رده‌یی و ده‌ست به‌ردانه له‌هه‌موو شته دونیاییه‌کان به ئه‌مری خوای په‌روه‌ردگار كه‌وا ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق ڕێزگرتنه له مافی ژیانی مرۆڤ. ئه‌وكاته‌ی وا ئیبڕاهیم له ئه‌زموونی ڕزگاری له ده‌س پابه‌نده‌كان، به‌سه‌ر به‌رزی دێته ده‌ر، خوای مێهره‌بان، قۆچی قوربانێك ده‌نێرێ تا ئیبڕاهیم و هاوبیره‌كانی له ته‌واوی چه‌رخ و ده‌وره‌كاندا بزانن كه ڕۆحی مرۆڤ و مافی ژیانی مرۆڤ، پله‌و پایه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و نابێ خوێنی مرۆڤ له‌خۆڕا بڕژێت، و مافی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌یان پێشێل بكرێ یا خۆ ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر. (ومَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْ‌ضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا)[مائده:32] ئه‌و قوربانیه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر نییه‌ت و هزری دروست و خۆپارێزانه ساز ده‌كرێ: (لَنْ يَنالَ اللَّهَ لُحُومُها وَ لا دِماؤُها وَ لكِنْ يَنالُهُ التَّقْوى مِنْكُمْ كَذلِكَ سَخَّرَها لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلى ما هَداكُمْ وَ بَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ)[حج: ۳۷]
خۆزگه به حاڵی ئه‌و حاجیانه‌ی كه ئێستا له شوێنی ته‌واف و سه‌فا و مه‌روه و دروشمه‌كانی تری حه‌ج، پێ له جێ پێی حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم، ئیسماعیل و هاجه‌ره‌خاتوون (درودی خوا له هه موویان بیت) دا ده‌نین و له هه‌مووكاتێكدا له یادی خودای مێهره‌باندان و ڕۆحی تامه‌زرۆی خۆیان به وتنی «لبیك» تێراو ده‌كه‌ن. چه‌نێ جوان و په‌سه‌نده كه ئێمه‌ش له ڕۆژی «عرفه»دا و هاوكات له‌گه‌ڵ وێستانی حاجیه‌كان له عه‌ره‌فات دا، به پاڕانه‌وه و تۆبه و داوای لێبوردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوزمان بین و نه‌ریتی جه‌خت له‌سه‌ركراوی ڕۆژی «عرفه» به‌جێ بێنین.
له‌گه‌ڵ دووپات كردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه شكۆداره له هاووڵاتیانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی «ئه‌هلی سوننه‌ت» و به تایبه‌ت تر خوشك و برایانی به‌ڕێزم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له خودای گه‌وره داواكارم تا یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێبوارێكی ڕاسته‌قینه‌ی رێگای پێغه‌مبه‌ران و ریڕه‌وی رێگای سه‌ربه‌رزی ئینسان بین.
والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته
عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
3 خه‌زه‌ڵوه‌ری 1391 هه‌تاوی به‌رانبه‌ر له 8 ذی الحجة 1433 مانگی
بۆچوونه‌کان