شایەنی باسە ڕۆژی هەینی ١٧/٧/٢٠٢٠ بهرامبهر به ٢٧ی پووشپهڕی ١٣٩٩ی ههتاوی ناوداری هەولێر و كوردستان، مامۆستا مهلا جەمیل عەلی بە هۆی نەخۆشی لەشاری هەولێر كۆچی دوایی كرد و لەگۆڕستانی شاوەیس بەخاك سپێردرا.
بهو بۆنهیهوه دكتۆر عەلی قەرەداغی پرسهنامهیهك ئاراستهی بنهماڵهی مامۆستا جەمیل عەلی دهكات. بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای ناوداری هەرێمی كوردستان مامۆستا مەلا جەمیل ،سەرۆكی یهكیهتی زانایانی موسوڵمان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.
دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی یهكیهتی زانایانی موسوڵمان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای كۆچكردوو، مامۆستا جەمیل عەلی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: جەنابی مامۆستا مەلا جەمیل ڕاستگۆیانە لەخزمەتی قوڕئان و قوتابیانی تەحفیز و فێرخوازانی زانستی شەرعیدا تەمەنی بەڕێ كرد.
سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامی ڕاشیدەگەیەنێت: لێپرسراوێكی دڵسۆز و هیمەتبەرزی خزمەت بەقوڕئان و ڕێكخراوی «اقرأ» بوو، هەر لەسەرەتاوە هاوكارێكی بەهێزی سەرۆكی ڕابیتەی خێرخوازی بوو لە دامەزراندنی مدارسی فێركردن و لەبەركردنی قوڕئانی پیرۆز.
دەقی پرسەنامەكە
پرسەنامەیەك لەدكتۆر عەلی قەرەداغیەوە بۆ بنەماڵەی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی)
بسم الله الرحمن الرحیم
«مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَي نَحْبَهُ ؤمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ؤمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا»
بەڕێزان/ بنەماڵە و كەس و كاری مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی)
بەڕێزان/ سەرجەم خزمانی خۆشەویست
بابەت: پرسەنامە
بەدڵێكی خەمبار و ڕازی بەقەدەری خوای باڵادەست، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی) زانای ناوداری شاری هەولێر و كوردستانمان پێ گەیشت.
بەناوی خۆم و دەستەی كارگێڕی باڵا و سەرجەم بەڕێوەبەر و كارمەندانی رێكخراوی ڕابیتەی خێرخوازی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە دەكەین.
جەنابی مامۆستا مەلا جەمیل ڕاستگۆیانە لەخزمەتی قوڕئان و قوتابیانی تەحفیز و فێرخوازانی زانستی شەرعیدا تەمەنی بەرێ كرد.
لێپرسراوێكی دڵسۆز و هیمەتبەرزی خزمەت بەقوڕئان و ڕێكخراوی «اقرأَ» بوو، هەر لەسەرەتاوە هاوكارێكی بەهێزی سەرۆكی ڕابیتەی خێرخوازی بوو لە دامەزراندنی مدارسی فێركردن و لەبەركردنی قوڕئانی پیرۆز.
خوای گەورە لە فیردەوسدا بیحەوێنێتەوە و لەگەڵ پێغەمبەران و شەهیدان و ساڵحاندا كۆی بكاتەوە. دواناخۆشیمان بێت.
{إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ}
د. عەلی شێخ مهحیهددین قەرەداغی
سەرۆكی یهكیهتی زانایانی موسوڵمان
بۆچوونهکان