پاش پێنج مانگ لە نەخۆشکەوتنی و گواستنەوەی بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی، که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات، چه‌ند وێنه‌یه‌کی مام جەلال تاڵه‌بانی، بڵاوکرده‌وه که ئه‌مڕۆ هەینی له ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانەی چەریت لە بەرلین گیراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: تیمی پزیشکی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، به ئاماده‌بوونی نه‌جمه‌ددین که‌ریم، کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییان سازداوه و تیایدا تهئکیددهکهنهوه، که مام جه‌لال باری ته‌ندروستی زۆر باش بووه.
یه‌کێک له برۆفیسۆرهکانیش، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که، سه‌رۆک تاڵه‌بانی له دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ره‌کانی، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کاره‌کانی خۆی.
هەروەها له گه‌شتی هه‌واڵه‌کانی کاتژمێر (6)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆى که‌ناڵی کوردسات، چه‌ند وێنه‌یه‌کی سه‌رۆک تاڵه‌بانی بڵاوکرایه‌وه که ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی مەی له ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌که گیراون.
پێشتر نەجمەددین کەریم، وته‌بێژی ڕێپێدراو بۆ لێدوان له‌باره‌ی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، لە بەرنامەیەکی کەناڵی گەلی کوردستان ڕایگەیاندبوو له‌گه‌ڵ پزیشکه‌کانی مام جەلال قسەی کردووە و ئه‌وانیش ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندووە که باری ته‌ندروستی زۆر باش بووه و هه‌واڵی دڵخۆشکه‌ر له‌باره‌ی ته‌ندروستی ناوبراوه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
جەلال تاڵەبانی به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه 18ی دیسێمبێری ڕابردوو دۆخى تەندروستى تێکچوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی چهریتی به‌رلین.
بۆچوونه‌کان