پاڵێوراوی یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له ساڵانێکدا که ناوبراو به‌رپرسی دۆسیه‌ی ناڤۆکی ئیران بوو، ڕایگه‌یاند هه‌موو کرده‌وه و بڕیاره‌کان ڕه‌زامه‌ندی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی له‌گه‌ڵدا بووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی که به ئاماده‌بوونی لایه‌نگرانی و هه‌واڵنێران له شاری تاران به‌ڕێوه چوو، وه‌ڵامی پرسیاری خه‌ڵک و هه‌واڵنێرانی دایه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌واڵنێرێک پرسیاری کرد"جه‌نابت له به‌رنامه‌ی گفتوگۆی تایبه‌تی ته‌له‌ڤزیۆن ڕاتگه‌یاندووه که ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵا له ساڵی 86 و له‌و کاته‌ی ئێوه دانوستانکاری باڵای ئێران بوون له دۆسیه‌ی ناڤۆکی، ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام وته‌کانی به‌ڕێزیان له ساڵی 86دا پیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه له‌و بابه‌ته؟
ڕۆحانی که به که‌سێکی نێزیک له ڕێفۆرمخوازه‌کان دێته ئه‌ژمار، له وه‌ڵامدا وتی: "ڕێبه‌ر هه‌رگیز پرسیاریان نه‌خستۆته سه‌ر بڕیاره ناڤۆکییه‌کان و ئه‌م هه‌واڵانه ناڕاسته. به‌ڕێزیان له شاری یه‌زد ڕایانگه‌یاند به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندن دره‌نگتر له کاتی خۆی نه‌شکێته‌وه و هه‌موو کرده‌وه و بڕیاره‌کانیش له ژێر چاوه‌دێری به‌ڕێزیان ئه‌نجام دراوه و دواتریش هه‌ڵپه‌ساردنه‌که به فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش شکا."
زیادی کرد: پیتاندن به فه‌رمانی به‌ڕێزیان(ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی) ده‌ستی پێکرده‌وه و ئه‌منیش ئه‌و فهرمانهم وه‌کوو به‌رپرسی دۆسیه‌ی ناڤۆکی جێبه‌جێ کرد.
وته‌کانی خۆیشی له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی هاوپێوه‌ند به دانوستانی سه‌عدئاباد زانی و ئاماژه‌ی دا "ڕێبه‌ری باڵا فه‌رموویان بڕیاری سه‌عدئاباد به ته‌دبیر و به بێ قبووڵ کردنی قسه‌ی زۆر و داسه‌پاندنی داواکاری ڕۆژئاوا بووه."
ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵپه‌ساردن له چاو ڕێبه‌ری باڵاوه به مانای پاشه‌کشێ نه‌بووه، وتی: "ڕێبه‌ری باڵا ئه‌و کاره‌یان وه‌کوو پاشه‌کشێ کردنی تاکتیکی لێکدایه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا خه‌یانه‌ته. لێدوانی ڕێبه‌ری باڵا ڕوون و ئاشکرایه، به‌ڵام هه‌ندێ که‌س خوویان کردووه به چه‌واشه‌کاری و ئاژاوه‌گێڕی."
جه‌ختیشی کرده‌وه له‌و کاته‌دا به ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که کراو و ئێستاش تاقمێک به بێ بیرکردنه‌وه، کاری هه‌ڵه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و ده‌یانهه‌وێ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ئێمه به‌رپرسیاری دانوستان و دۆسیه‌ی ناڤۆکی بووین، شه‌رمه‌زار بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه وڵاتمان له مه‌ترسی شه‌ڕ ڕزگار کرد و هاوکاتیش به‌رنامه‌ی ناڤۆکیمان به‌ره‌و پێشه‌وه برد.
بۆچوونه‌کان