مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی له بڕواری30ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌باره‌ت به مه‌به‌سته‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ئه‌رکه حه‌یاتی و گرینگه‌کانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت بۆ ئاماده‌بوان قسه‌ی کرد.
ده‌قی وتاره‌که‌ی مامۆستا پیرانی به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه :
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله ثم الحمد لله، الحمد لله الذی جعل الأمة الإسلامیة خیر أمة، أخرجت للنّاس و کرّمها بالرسالة الخالدة، التی لا تبقی محدودة لا فی زمانٍ ولا فی مکان لتکون المنهج الأقوم والسبیل الأصلح فی حیاة الدنیا والآخرة والصلاة والسلام علی من کانت الغایة من بعثته الرحمة للعالمین جمیعاً وإسترداد إنسانیة الإنسان وضمانة حقوقه وحرّیاته الأساسیة، وعلی آله وأصحابه وأتباعه أجمعین:
له خزمه‌ت به‌رپرسانی به‌ڕێزی لێژنه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان، جێگره‌کانیان، جێگرانی کومیته ناوه‌ندیه‌کان سڵاو و به‌خێرھاتن ده‌ڵێم و ھاتنی ساڵی 1435 کۆچی مانگی به‌م خۆشهویستانهو ھه‌روه‌ھا ئۆممه‌تی ئیسلامی پیرۆزبایی ده‌که‌م و له خودای گه‌وره، خۆشبه‌ختی، ئاسایش، پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن بۆ ئوممه‌تی ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاواته‌خوازم.
ده‌رباره‌ی بنه‌ما ئێستراتێژیهکانی جه‌ماعه‌ت و ھه‌روه‌ھا چه‌ن خاڵێک ده‌رباره‌ی ماف و ئازادیه بنه‌ماییه‌کانی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه پێشکه‌شتان ده‌که‌م. وشه‌ی مافی ئینسان یا مافی مرۆڤ به ناوه‌رۆک و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌مرۆکه‌ی، له ده‌ره‌وه و له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه ھاتوونه‌ته ناومانه‌وه. به‌ڵام له زۆرێک له به‌شه‌کانیدا له‌گه‌ڵ بایه‌خه‌کانی ئایینی ئیسلام دێته‌وه و ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ی که له جیھانی ئه‌مڕۆکه‌دا ده‌رباره‌ی باس ده‌کرێ، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاییندا نییه، به‌ڵکو له زۆرێک له‌م چه‌مکانه‌دا له بنه‌ماکانی ئیسلام که‌ڵک وه‌رگیردراوه و ته‌نیا چه‌ن گیر و گرفتێک ئه‌ویش له ھه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ له ئیسلامدا ھه‌یه، کاتێ که ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه قسه ده‌کرێ نابێ ته‌واوی ھه‌وڵ و کۆششانه‌ی که له‌م بواره‌دا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی دیکه‌وه ئه‌نجام بووه، وه‌لا نێین.
له به‌دیھاتن و شقڵگرتنی مافه‌کان له‌م دنیای ھاوچه‌رخدا ھه‌م ئایینه ئاسمانیه‌کان به‌تایبه‌ت : مه‌سیحیه‌ت، یه‌ھودیه‌ت و ئایینی ئیسلام که‌ڵک وهرگیردراوهو ھه‌م له ژیاره کۆنه‌کانی وه‌ک ژیاری میسر، چین، ھێند و بابۆل، زه‌ڕده‌شتی، ئاشووری و یۆنانی. ھه‌ڵبه‌ت کۆشش و ھه‌وڵی بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفانێکی وه‌ک: جان لاک، مۆنتسکیۆ، جێرمی بێنتام، جان ئێستوارت میل، ژان ژاک ڕۆسۆ، ئێسپینۆزا و ... له سه‌قامگیری و گه‌شه پێدانی ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤدا ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و ھه‌میشه‌ییان بووه.
پله‌و پایه‌ی مافی ئینسان له ئیسلام دا
له گه‌وره‌ترین نێعهمتهکانی خوای گه‌وره که به ئۆممه‌تی ئیسلامی به‌خشیوه، بوونی په‌یامێکی ھه‌میشه‌یی و ھه‌تاھه‌تاییه. په‌یامێک که بێ بڕانه‌وه‌یه و سروشی ئاسمان سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی و باسی سهرجهمهکانی بۆمان کراوه به‌ڵام به‌شه بچوک و تهفسیلهکانی خستۆته ئه‌ستۆی عه‌قڵ و بیر تا له ھه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێک ، مرۆڤانێ کە توانایی ده‌رھێنان و لێتێگه‌یشتنیان ھه‌یه له چوار چێوه‌ی په‌سندکراودا باسی ئه‌م ته‌فسیل و به‌شه بچوکانه بۆ خه‌ڵک بکه‌ن.
بێ گومان به‌جێھێنانی ئاوه‌ھا ئیشێکی گرینگ و پڕمه‌ترسی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، ئیشێکی ئاسان و مومکینه، چونکو له تایبه‌تمه‌ندی و بایه‌خی ئه‌م ده‌قانه ئه‌وه‌یه که :
یه‌که‌م : له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی جۆراوجۆری و جیاوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که‌دێ به‌سه‌ریدا ده‌کا و ھیچ کات له بازنه‌ی کات و سات یا بارودۆخێکی تایبه‌تدا نامێنێته‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که خودا ده‌فه‌رموێ : « یَسْأَلُهُ مَن فِی السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ کُلَّ یَوْمٍ هُوَ فِی شَأْنٍ (الرحمن: ٢٩) ھه‌موو شته‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدان له خودا داوای نیازی خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌و ھه‌موو کات شتی تازه و نوێ ده‌خولقێنێ و به‌سه‌ر ئیش و کاری خولقێندراوهکانیدا زاڵه.
دووھه‌م : جه‌خت کردن و ڕێزنان له پله‌و پایه‌ی عه‌قڵ له ئیسلام دا ، ئه‌ویش به‌ناوی پرشنگ و نوورێک بۆ تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌ته‌کان و باسکردن و توێژینه‌وه له ده‌قه شه‌رعیه‌کان و ھه‌روه‌ھا تێگه‌یشتن له نیشانه‌کانی ناودهرون و بێرون، ئامێرێکه بۆ خزمه‌تکردن به ئایین نه‌ک ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئاییندا بوه‌ستێ. ھێزێکه که‌وا مرۆڤ ده‌توانێ به‌ھۆیه‌وه وڵامی پرسیاره‌کان له ده‌قه ئایینیه‌کان ده‌ر بێنێ. له ڕاستیدا عه‌قڵ یارمه‌تیده‌ری سروشی ئاسمانی و ده‌قه ئیسلامیه‌کانه. بۆیه گه‌وره‌کان فه‌رموویانه : ما عُرفَ الله الا بالعقل و لا اُطیعَ الا بالعلم. عه‌قڵ ئامێری ناسینی خودایه و زانیاری ھۆی به‌ندایه‌تی کردنی، ھه‌ر شتێک جه‌وھه‌رێکی ھه‌یه و جه‌وھه‌ری ئینسان عه‌قڵه. خودا ده‌فه‌رموێ : أَفَلَمْ یَسِیرُوا فِی الْأَرْضِ فَتَکُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ یَعْقِلُونَ بِهَا (الحج: ۴۶) ئایاوهکو له‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌فه‌ریان نه‌کردووه (تا به‌ھۆی دیتنی ئاسه‌واری ڕابردووه‌کان و بینینی وێرانه‌ی کۆشک و ته‌لاری زاڵمان) دڵه‌کانیان تێ‌بگا (ئیش و کاری خۆیان سه‌باره‌ت به بانگه‌واز به‌ره‌و حه‌ق) تێ‌بگا.
قورئانی پیرۆز وشه‌ی «قه‌لب»ی بۆ عه‌قڵ به‌کار ھێناوه و کۆمه‌ڵی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که شوێنی عه‌قڵ، دڵه و فه‌رموویانه که عه‌قڵ کرده‌ی دڵه یا شوێن و جێگه‌ی عه‌قڵ له دڵدایه. قه‌لب نه به واتای ئه‌ندامی دڵ به شێوه‌ی سنهوبهرهو [له‌ناوی سینه‌دایه]. قورئانی پیرۆز له 132 شوێندا وشه‌ی «قلب»ی به‌جیاتی «عقل» به‌کار بردووه. وه‌کوو : إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ (ق: ۳۷)، «به‌ڕاستی له‌م (گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رھاتی پێشینیان) داچڵه‌کان و ئامۆژگاریێکی گه‌وره ھه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که دڵی (ئاگای) ھه‌بێ، یا به ئاماده‌کردنی دڵ گوێ ڕادێرێ.
عه‌قڵ نوور و پرشنگێکی مه‌عنوی له ناوه‌خنی مرۆڤدایه که قه‌لب به‌ھۆیه‌وه شته چاکه‌کان ده‌بینێ و له‌و شوێنه‌دا که ھه‌ست توانای نامێنێ عه‌قڵ ده‌توانێ شته‌کان لێک بداته‌وه. بۆیه گوتراوه : «بداية المعقول نهاية المحسوس»؛ له‌شوێنێ که ھه‌ست له شته‌کان ناگا ئیشی عه‌قڵ ده‌س پێده‌کا.
له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ له‌گه‌ڵ وه‌حیدا نه‌بێ یا به‌ھۆی ھیدایه‌ت نه‌کرێ عه‌قڵ حه‌یران و سه‌رلێشێواو ده‌بێ و ئه‌گه‌ر عه‌قڵیش نه‌بێ له دین ناگه‌ین. ئیمامی غه‌زالی و راغب ئه‌سفه‌ھانی ده‌فه‌رموون : «العقل مع الشرع نور علی نور»
سێھه‌م : ئینسان ئه‌رک و بهرپرسیاریهتیانێکی ھه‌یه که ڕاغب ئه‌سفه‌ھانی ئه‌م ئه‌رکانه له‌م سێ به‌شه‌ی خواره‌وه‌دا باس ده‌کا :
1ـ خلافته : المذکورة فی قوله تعالی: وَیَسْتَخْلِفَکُمْ فِی الْأَرْضِ فَیَنظُرَ کَیْفَ تَعْمَلُونَ (اعراف: ۱۲۹): وه ئێوه‌مان له زه‌ویدا به جێ‌نشین (ی ئه‌و) دانا تا بزانن چۆن ئیش ده‌که‌ن.
2ـ عبادته: المذکورة فی قوله تعالی: وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِیَعْبُدُونِ (الذاریات: ۵۶): «من جندۆکه و ئینسانهکانم بێجگه بۆ به‌ندایه‌تی خۆم نه‌بێ، نه‌خولقاندووه.»
۳- عمارة الأرض: المذکورة فی قوله تعالی: وَاسْتَعْمَرَکُمْ فِیهَا (هود: ۶۱): ئاوه‌دانی زه‌ویمان به ئێوه سپاردووه. مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ڕاشد سه‌باره‌ت به‌م باسه ده‌فه‌رموێ : الخلافة الإقتدائیة، العبادة التوحیدیة و الإستعمار الإیمانی.
به‌پێی ئه‌وه‌ی باس کرا ده‌توانین بڵێین ئینسان شیاوی ھه‌ڵگرتنی په‌یامی ئایین و به‌یانی باسه بچوک و گه‌وره‌کانی ھه‌یه و مه‌به‌ستی له په‌یامی ئایین، ھاتنه‌جێی خۆشبه‌ختی و سه‌عاده‌تی مرۆڤ له‌م دنیا و له‌و دنیایه.
سه‌باره‌ت به ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ ده‌توانین بڵێین که نه‌مانی ده‌م و ده‌زگای خودا دروینهکان و ده‌سه‌ڵاتی ئینسان به‌سه‌ر ئینسانه‌وه، که بایه‌خێکی ناپاکی مرۆڤانه‌ی ده‌خسته جێی ته‌واوی بایه‌خه ئایینی و سرووشی خودا، له مافه‌کانی ئینسان به ئه‌ژمار دێت. ھه‌رچه‌ن له ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه که بێجگه له الله، خودایێکی دیکه‌ی نه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ھه‌ر چاخ و زه‌مانێکدا خودایانێکی درۆیین بوون که ئازادی و مافه‌کانیان له مرۆڤه‌کان سه‌ندوه‌ته‌وه یا لانی که‌م ئاسته‌که‌یان ھێناوه‌ته خوارێ. وه‌ک چۆن له مهسیحهتدا چینی قه‌شه‌کان خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا داده‌سه‌پاند و ئیدیعایان ده‌کرد که نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌ویدان و ده‌توانن له به‌خشین و لێخۆشبوو‌ن له گوناحانی خه‌ڵکیدا ڕۆڵیان ھه‌بێ و یا له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی سه‌رده‌می کشت و کاڵ یا سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی، ئینسان و زه‌ویان پێکه‌وه داگیر ده‌کرد و به‌خواستی خۆیان حکومه‌تیان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه، سرووش و وه‌حی دوور له ھه‌ڵه و خه‌تایه و به پاکی ده‌مێنێته‌وه و ھیچکاتیش کورت ھهڵنایێنێته سه‌ر بازنه‌ی کات و شوێنی، به‌ڵام مرۆڤه‌کان بۆیان ھه‌یه که له ده‌قه‌کان به‌پێی کات و شوێن تێبگه‌ن و ئیمکانی به ھهڵهداچوونیشیان ھه‌یه.
به‌پێی ئامۆژه ئایینیه‌کان ئیدیعای دوورلهھهڵهبوون و عیسمه‌ت بۆ ئیجتیھادی ھه‌ر مرۆڤ یا گروپێک له ئینسانه‌کان ئیشێکی نامه‌عقوول و نادروسته و ھیچ تێگه‌یشتن و ئیجتیھادێک دورر له ڕه‌خنه نییه. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌ک خوازیاری ئه‌مه بن که تێگه‌یشتنه‌که‌ی ئێمه له قورئان و سوننه‌ت تێگه‌یشتنێکی بێ عه‌یب و پاکه به ھه‌ڵه‌دا چوون و ئیمان و بڕوای خۆیان تێکه‌ڵی زوڵم کردووه، ھه‌ر وه‌کوو قورئان ده‌فه‌رموێ : الَّذِینَ آمَنُوا وَلَمْ یَلْبِسُوا إِیمَانَهُم بِظُلْمٍ (الأنعام: ۸۲)، که‌سانێکی وا که ئیمانیان ھێنابێ و ئیمانی خۆیان تێکه‌ڵی شیرک نه‌کردبێ.
ئازادی بنه‌مایی مرۆڤ له ئیسلام دا بناخه‌ی مه‌قاسیدی شه‌ریعه‌ته و کێشه و مشت و مڕی مێژویی له نێوان نێردراوه ئاسمانییه‌کان (د.خ) له لایێکه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا به‌رھه‌ڵه‌ستی بانگهوازهکیان بوون، ته‌نیا له‌به‌ر پشتگیری له مافی مرۆڤه‌کان بووه. چونکوو ناوه‌رۆکی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تاغووته‌کان و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی خوایه‌تی ئینسانه‌کان بووه و ئه‌وه‌ی که ھه‌ر خودا فه‌رمانڕه‌وایه. له واقیع دا ته‌وحید واته ئازادکردنی مرۆڤ، و مرۆڤێک تاقانه‌په‌رسته که له ھه‌موو کۆت و به‌نده ناڕه‌واکان ڕزگاری بێت، مه‌گه‌ر له کۆت و به‌ندێک که به‌ره‌و سه‌ربه‌رزی و ڕێزگرتن و پاکداوێنی بیبات.
زۆرێک له زانایان و فه‌قیھه‌کان، سه‌رنجی ئه‌مر و نه‌ھی یاسا و داواکاریه شه‌رعیه‌کانیان له به‌شی، بیر‌و و باوه‌ڕ، به‌ندایه‌تیکردن، ئه‌خلاق و موعامیلاتیان داوه، و له کۆتاییدا به‌م ئاکامه گه‌یشتوون که شه‌ریعه‌تی ئیسلام ته‌نیا بۆ ھاتنه‌جێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی مرۆڤ و پارساتنی ئه‌وان له به‌رانبه‌ر خراپیهکاندا ھاتووه »جلب منافع و دفع مفاسد» و که‌سانێک له‌مه‌و پێش وه‌کوو امام الحرمین الجوینی، ئیمامی غه‌زالی، ئیمام فه‌خری ڕازی، ئیمامی ئامدی، ئیمامی ابن تیمیه و ... سه‌رنجی ئه‌م به‌شه‌یان داوه و له کۆتایی دا ئیمامی شاتبی، له کتێبه به‌نرخه‌که‌یدا «موافقات» به‌شێوازێکی نوێ و که‌م وێنه باسی لێکردووه که ئێستا له زۆرێک له وڵاته‌کان وه‌کوو سه‌رچاوه‌یێک له زانکۆکان‌دا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێ.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئیمامی شاتیبی ئه‌فه‌رموێ : ته‌وه‌ری ھه‌موو حوکمه شه‌رعیه‌کان ئه‌م پێنج خاڵه سهرکیهی خواره‌وه‌یه که پێی ده‌گوترێ «ضروریات خمسه» : پارێزگاری له ئایین، پارێزگاری له ژیان، پارێزگاری له عه‌قڵ، پارێزگاری له ڕه‌گه‌ز، پارێزگاری له ماڵ.
1ـ پارێزگاری له ئایین : ئایین سه‌رچاوه‌ی حه‌ق، عه‌دڵ، خۆڕاگری و سه‌ربه‌رزی مرۆڤ و پێویستێکی ده‌روونی بۆ ژیانه، فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِی فَطَرَ النَّاسَ عَلَیْهَا (روم: ۳۰)،ئه‌مه سروشتێکه که خودا مرۆڤه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و سروشته دروست کردوه. کَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً (بقره: ۲۱۳)، خه‌ڵکی (به‌ھۆی فیتره‌ت له سه‌ره‌تای ڕوانگه و خوڵقاندنه‌وه) یه‌ک ده‌سته بوون.
دكتۆر قه‌ره‌زاوی ده‌رباره‌ی دین ده‌فه‌رموێ : « إنَّ ا‌لدین هو سرّ الوجود وجوهر الحیاة وهو لیس مفروضاً علی الإنسان من خارجه بل هو نابعٌ من فطرته التی فطر الناس علیها.» ئایین، ڕازی بوون و جه‌وھه‌ری ژیانه و له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر ئینسان دا ناسه‌پێ، به‌ڵکوو ھه‌ڵقوڵاوی ئه‌و سروشته‌یه که له‌سه‌ری به‌دیھاتوون. جا ئیسلام، مرۆڤی له وه‌رگرتن یا وه‌لانانی ئایین ئازاد داناوه تا خۆی ھه‌ڵی بژێرێ. خودا ئه‌فه‌رموێ :
لَا إِکْرَاهَ فِی الدِّینِ (بقره: ۲۵۶)، وَلَوْ شَاءَ رَبُّکَ لَآمَنَ مَن فِی الْأَرْضِ کُلُّهُمْ جَمِیعًا أَفَأَنتَ تُکْرِهُ النَّاسَ حَتَّى یَکُونُوا مُؤْمِنِین (یونس: ۹۹)، لَّیْسَ عَلَیْکَ هُدَاهُمْ (بقره: ۲۷۲)، فَذَکِّرْ إِنَّمَا أَنتَ مُذَکِّرٌ لَّسْتَ عَلَیْهِم بِمُصَیْطِرٍ (الغاشیة: ٢١-۲۲). وێڕای ھه‌موو گهورهیيهکانی ئایینی و پێویستی ئینسان به ئایین، ئیسلام ئایینی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا نه‌سه‌پاندووه و نایسه‌پێنێ، به‌ڵکوو ھه‌موو کات ڕێگای قه‌بووڵ کردنی ئایین، زانست، تێگه‌یشتن، بیرکردنه‌وه، ده‌لیل ھێنانه‌وه و بورھان بووه و ڕێگه‌پێدان بۆ شه‌ڕ و قیتالیش بۆ لابردنی زوڵم و پشتگیری له ئازادی مرۆڤه‌کان به تایبه‌ت له‌به‌شی ئازادی بڕوا و عه‌قیده‌دا بووه و جیھادیش بۆ زۆرکردن له‌خه‌ڵک بۆ قه‌بووڵکردنی ئایین نه‌بووه، به‌ڵکوو بانگه‌شه‌ی ئایین و بانگه‌واز به‌ره‌ولای خودا و لابردنی ئه‌و زاڵمانه بووه که به‌رده‌م په‌یامی خودا بۆ خه‌ڵکیدا بوونه‌ته له‌مپه‌ر و ھه‌روه‌ھا ڕزگارکردنی ئینسان له به‌ندایه‌تی کردن ئینسانه‌کان و ھه‌روه‌ھا ته‌واوکردنی ده‌لیلی شه‌رعی له‌سه‌ر دوژمنه‌کاندا، به‌دی ھاتووه،
خالیدی کوڕی وه‌لید (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێ : «إنا لا نَکرهُ أحداً علی الإسلام و لو کان الکافر یقاتل حتی یُسلمَ لکانَ هذا اعظَمَ الإکره علی ا‌لدین»" ئێمه بۆ قه‌بووڵکردنی ئیسلام زۆر له که‌س ناکه‌ین و ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌به‌ر ھه‌ڵبژاردن و زۆرلێکردن له‌گه‌ڵ کافردا شه‌ڕ بکرێ، ئه‌مه گه‌وره‌ترین نموونه‌ی ئیکراە له ئاییندایه، چونکو مافی دینداری و ئازادی له گه‌وره‌ترین مافه‌کانی مرۆڤه و جیھاد له پێناو پاراستنی ئایین و ئازادی بیر‌و ڕا دانراوه.
2ـ پاراستنی نه‌فس و مافی ژیان : ژیان، پێشکه‌شی خودا و مافێکی پیرۆز و پارێزراو بۆ ھه‌موو مرۆڤێکه و بۆ ھه‌موو مرۆڤه‌کان، کۆمه‌ڵگا و حکوومه‌ته‌کان پێویسته که پشتگیری لێ بکرێ. له ئیسلامدا، کوشتنی ھیچ مرۆڤێک به‌بێ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ڕه‌وا نییه. حه‌رامبوونی کوشتن و قه‌تڵ، حه‌رامبوونی خۆکوژی و حه‌رامبوونی سه‌ندنه‌وه مافی ژیان له ئیسلامدا له نیشانه‌کانی پله‌وپایه‌ی پارێزگاری له نه‌فس و مافی ژیانه. قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ : وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ (انعام: ۱۵۱) وه که‌سێک به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قی بێت (قه‌ساس و به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانی خوا) مه‌کوژن که خودا ئه‌وه‌ی حه‌رام کردووه. مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَیْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِی الْأَرْضِ فَکَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِیعًا (مائده: ۳۲)، ھه‌رکه‌س مرۆڤێک به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌تڵێکی کردبێ یا ئه‌وه‌ی که فه‌سادێکی کردبێ، بکوژێ وه‌ک ئه‌وه‌یه که ھه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێ.
3ـ پارێزگاری له عه‌قڵ : عه‌قڵ، مه‌له‌که و بهسیرهتێکه بۆ تێگه‌یشتن، بیرکردنه‌وه، ئیراده و ھه‌ڵبژاردن. له ئیسلامدا بنه‌مای ڕێزگرتن، له‌سه‌رتربوون و لێپرسراوه‌یی، عه‌قڵه. عه‌قڵ تایبه‌تمه‌ندیێکی تایبه‌ته که مرۆڤ له بوونه‌وه‌رانی دیکه جیاده‌کاته‌وه. ئیمامی قوڕتوبی ده‌فه‌رموێ : «أنّما التکریم و التفضیل بالعقل و به یعرف الله و یفهم کلامه.» ته‌نیا ڕێزگرتن و له‌سه‌رتربوونی مرۆڤه‌کان به‌خاتری عه‌قڵه که خودا‌ش به‌ھۆی ئه‌وه‌وه ده‌ناسرێ و له قسه‌کانی تێده‌گه‌ین. ھه‌موو ھۆکارانێک که ئیشی عه‌قڵ لاببه‌ن، به‌پێی یاسای شه‌رع، حەرام. چون ڕاگرتنی عه‌قڵ یه‌کێ له مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی ئایینه. جا بۆیه ماده سڕکه‌ره‌کان حه‌رامن، چون ده‌بنه ھۆی لابردنی عه‌قڵی مرۆڤه‌کان. (کلُّ مسکر خمرٌ و کل خمر حرامٌ).
4ـ پارێزگاری له ڕه‌گه‌ز : نیازی ژن و پیاو به یه‌کتر شتێکی ده‌رونی و نیازێکی حه‌یاتی بۆ ماندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز و نه‌سڵی ئینسانه‌کانه. به‌م بۆنه‌وه ڕاگرتنی ئه‌م نیازه بنه‌ماییه به شێوازێکی ڕێپێدراو و ڕاگرتن و پشتگیری لێ کردنی، له مافه سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤه له ئیسلامدا ھه‌ر وه‌ک چۆن به‌دیھێنانی ئارامش و ئاسایش له‌نێوان ژن و پیاو و ڕاگرتنی پله‌و پایه‌ی خێزان له ئه‌رکه گرینگه‌کانه. ڕاگرتنی ڕه‌گه‌ز ئامێرێکه بۆ پارێزگاری له ئابڕو و ڕاگرتنی ماف منداڵان و به‌رگری و دوره‌په‌رێزی له تێکه‌ڵاوی و بێ خاوه‌ن بوونیان و زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشینه گشتیه‌کان له نێو کۆمه‌ڵگادا. له ئیسلامدا چاو داخستن، به‌رگیری له ته‌نیا بوون و خه‌ڵوه‌ت له‌گه‌ڵ نامهحرهمهکاندا، به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی داوێن پیسی و تۆمه‌تبارکردن و ھه‌روه‌ھا حوکمی قه‌زف له‌و حوکمانه‌یه که بۆ ڕاگرتن و پارێزگاری له ڕه‌گه‌ز ھاتووه.
5ـ پاراستنی ماڵ : مرۆڤ، سه‌باره‌ت به ماڵ و خاوه‌نبوون و دهستێبردنهکهی مه‌یلی ھه‌یه و ماڵ و دارایی ئامێرێکه که ژیان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه. قورئانی پیرۆز له سووره‌ی تاھا دا ده‌فه‌رموێ : إِنَّ لَکَ أَلَّا تَجُوعَ فِیهَا وَلَا تَعْرَى وَأَنَّکَ لَا تَظْمَأُ فِیهَا وَلَا تَضْحَى (طه ۱۱۸-۱۱۹) زۆرێک له موفه‌سیرانی قورئان فه‌رموویانه ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌م دونیایه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌سه‌ر ھه‌ر مرۆڤێک پێویسته که بۆ سازکردنی ماڵ، پۆشاک و خوارده‌مه‌نی ھه‌وڵ بدات. شتانێکی وه: : کڕین و فرۆشتن، به‌خشین و به‌شداری، به‌کرێ دان و قازانج به‌شه‌ریکی و به‌گشتی توجاره‌ت و پیشه‌سازی، ھه‌روه‌ھا حه‌رام بوونی دزیه‌تی، فێڵ و دهغهڵبازی، زێده‌رۆیی، شاردنه‌وه، له‌به‌ین بردنی ماڵ و ... ھتد ھه‌مووی له خزمه‌ت پاراستنی ماڵدایه.
کاتێک که پێنج مه‌به‌سته‌که به دروستی به‌ڕێوه ببرێ، ژیانی مرۆڤ له نیعمه‌تی ڕاوه‌ستاوی، خۆڕاگری و به‌رده‌وام بوون به‌ھره‌مه‌ند ده‌بێ و که‌متر که‌لێنێک دێته ناو ژیانی. ئه‌مه بیر و بۆچوونی ئیمامان و زانایانی ئایینی ڕابردوو بووه. به‌ڵام زانایانێکی ھاوچه‌رخ وه‌ک : ابن عاشور، دکتۆر قه‌ره‌زاوی و محه‌مه‌د عه‌مماره له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئازادی مرۆڤ یه‌کێ له مه‌به‌سته‌کانی ئایین و شه‌ریعه‌ته و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما شه‌رع بۆ ئازادی مرۆڤ ھاتووه. له‌مباره‌وه دکتۆر قه‌ره‌زاوی ئه‌فه‌رموێ : «تحقیقُ الحُرِّیةِ قبلَ تَطبیقِ الشَّریعَةِ لأن الشَّریعةَ لا یُمکِنُ أن تُطَبَّقَ تَطبیقاً سَلیماً فی جَوٍّ یَفقِدُ النُاسُ فیه الحُرّیةَ»؛ پێش له به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ریعه‌ت، پێویسته که‌وا ئازادی بێته جێ، چونکوو به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ریعت له باردۆخێکدا که‌وا ئازادی تێدا نه‌بێ به‌ڕێوه ناچێ و محه‌مه‌د عهممارهش ده‌فه‌رموێ : له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه، ئازادی پێویستیه‌کی ئینسانی و فه‌ڕزێکی شه‌رعی و واجبێکی ئایینیه و ئایین بۆ ئازادی ئینسانه‌کان ھاتووه.
به‌داخه‌وه دنیای ئیسلام، ھه‌م له بواری تیئۆری و ھه‌م له بواری به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مه‌لی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌وا به‌لای ئیسلامه‌وه په‌سه‌نده و جه‌ختیشی له‌سه‌ر کراوه، مه‌ودا و فاسیله زۆره، وێڕای پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئازادی و مافی مرۆڤ له ئایین [ی ئیسلام]دا، زۆرترین بێ حورمه‌تی و زایه‌کردنی ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ، له جیھانی ئیسلامدا ڕوو ئه‌دات، ھێشتا له بازنه‌ی ڕقه‌به‌رایه‌تی، ئیختیلاف و بێ ڕێزی به لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا ماوینه‌ته‌وه و ئه‌مه له کاتێکدایه که ڕۆژئاوا به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و زمانی، ئه‌و مرۆڤانه به‌توانا و لێھاتووانه‌ی که جێی ھومید و دڵخۆشی جیھانی ئیسلامن به‌ره‌ولای خۆی ڕاکێشاوهوه و له پۆسته گرینگه‌کان دا که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێ.
موسوڵمانان به‌ھۆی دوری له ئامۆژه‌کانی ئایین و که‌م له‌به‌رچاوگرتنیان، له جیاتی پێکه‌وه‌بوون و برایه‌تی و پاراستنی ئاستی ئازادی یه‌کتر و دووری له زایه‌کردنی ئه‌و مافانه‌ی که‌وا خودا پێی داون، ھۆی زایه‌کردن مافی یه‌کتر پێک دێنن و زوڵم و فه‌ساد و ته‌بایی و دوژمنایه‌تی په‌ره پێده‌ده‌ن. به‌ڵام خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : تِلْکَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِینَ لَا یُرِیدُونَ عُلُوًّا فِی الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِینَ (القصص: ٨٣)، «ئێمه ئه‌و جیھانه‌ی دیکه به‌که‌سانێک ده‌به‌خشین که که له‌سه‌ر زه‌ویدا خۆ به زل نازانن و فه‌ساد و خراپی بڵاو ناکه‌نه‌وه ، سه‌رکه‌وتنی دواڕۆژ ھه‌ر بۆ پیاوچاکان و خۆپارێزانه.»
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، داوای جه‌ماعه‌ت له ئێوه خۆشه‌ویستان :
1ـ بایه‌خ دادن به ئازادی و مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی و په‌ره‌پێدانی که‌لتووری یه‌کیه‌تی و قه‌بوولکردنی بیری جیاواز و به‌رگیری له ماف و ئازادیه‌کانی خۆمان و خه‌ڵکی دیکه.
2ـ سه‌رنجی زۆر و پێویست به به‌شی خوشکان و ژنان و ھه‌وڵدان بۆ لابردنی که‌م و کورتیه‌کان و لابردنی له‌مپه‌ر نامه‌نتیقی و ناپێویسته‌کان و لابردنی ڕوانگه‌ی له‌سه‌ربوونی پیاوان له‌چاو ژنان.
3ـ بایه‌خدان به به‌شی گه‌نجه‌کان و له سپاردنی ئیش و کاره‌کان دا به پێی توانایی و لێھاتوویان بڕوایان پێ بکه‌ین.
4ـ بایه‌خدان به لێھاتووی ئه‌ندامان. ئه‌مه‌ی که جه‌ماعه‌ت بۆ خولێکی 4 ساڵه‌ی خۆی، 6 خاڵ و 12 ئێستراتێژی دیاری کردوه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که جه‌ماعه‌ت خوازیاری پسپۆڕانهبوونی ئیشه‌کانه.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
بۆچوونه‌کان