کوردپرێس: دەسەڵاتدارانی کورد لەدوای راپەڕینەوە، کەمترین ئیشێک کردبێتیان ئیش کردن بوە بۆ کەیسی هەڵەبجە و ئەنفالکراوانو هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و کەسوکاری ئەنفالکراوان.
هەڵەبجە داهێنانێکی نوێ لە قەتڵوعامکردنی مرۆڤ
لە مێژوی کوشت و بڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هیچ تاوانێکئەوەندەی تاوانی هەڵەبجە گەورە و ناشیرین و جەرگبڕ نەبوە.
بەعس داهێنانێکی نوێی تۆقێنەرانەی لە قەتڵوعامکردنی ئینسان کرد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەیمەملەکەتی یەکتر سڕینەوە و کوشتنی جیاوازییەکان و شەڕ و شۆڕی زۆر بوە بەهۆی ئەوجیاوازییە فیکری، دینی و نەتەوەیی و مەزهەبی و سیاسییانەی لە ناوچەکەدا بونیانهەبوە، هەمو جۆرەکانی کوشتنیان تاقیکردۆتەوە. لێ هیچ سەردەمێک نەگەیشتۆتە رادەیدڕندەیی کیمیابارانکردنەکەی هەڵەبجە.
لە حیکایەتەکان و چیرۆک و بەسەرهاتە کۆنەکانەوە بۆمان دەردەکەوێ ناشیرین‌ترین و ترسنۆکانەترین جۆری کوشتن، کوشتن بوەلەڕێی ژەهرپێدان. چیرۆک و روداوەکانی کوشتن لەڕێی ژەهرپێدانەوە زۆرتر چیرۆکەکانیدیکەی کوشتن لە نەوەکانی کۆنەوە بۆ نەوەکانی داهاتو گواستراونەتەوە. کیمیابارانکردن دوا ئاستی دڕندەیی و دڵڕەقیی هەر هێزێکە، بەعس بەو دڕندەیییەی، مێژویەکی نوێی داهێنا لە قەتڵوعامکردن، کە تائێستا لە ناوچەکەدا تاقینەکراوەتەوە. دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی دوەم و قەتڵوعامەکانیهیتلەر، هیچ دیکتاتۆرێک ئەوەندەی سەدام حوسێن بەربەریی نەبوە. مێژوی سڕینەوەیدەستەجەمعیی نەتەوەیەک، بە هەڵەبجە گەیشتە لوتکە.
شەهیدکردنەوەی هەڵەبجە لەژێر دەستی حوکمڕانانی کورددا
ئێستا دوای ٢٤ ساڵ رەتبون بەسەر کارەساتێکی وادڵتەزێندا، کوردستان کەوتۆتە قۆناغێکی نوێوە. دەسەڵاتدارانی کورد لەدوایراپەڕینەوە، کەمترین ئیشێک کردبێتیان ئیش‌کردن بوە بۆ کەیسی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و کەسوکاری ئەنفالکراوان. حکومەتی هەرێم لە دو لاوە غەدرێکی گەورەی لە خەڵکی هەڵەبجە کردوە؛ لە لایەکەوە هەوڵی نەداوە لەسەر ئاستی جیهانییدا بە جدی کار بۆ بە جینۆسایدناساندنی کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال بکات، لە لاکەی تریشەوە، لە ناوخۆی هەرێمدا شتێکی وای نە بۆ خەڵکەکە کردوە و نە بۆ ئەو شار وشارۆچکانەش کە کەوتونەتە بەر شاڵاوی هێرشی نامرۆڤانەی سەدام حوسێن.
لە هەموئەوانە کارەساتبارتر، یەکێتی و پارتی بونەتە پارێزەری توندی ئەو خۆفرۆشانەی بەشداربوونە لە شاڵاوەکانی سڕینەوەی کورددا.هێنانەوەی قاسـماغا لەهەولێر و راکردنی فڕۆکەوانەکە (تاریق رەمەزان)، دو نمونەی زیندوی داڵده‌دانیتاوانباران له‌لایه‌ن هەردو هێزی حوکمڕانی کوردستانن (یەکێتی وپارتی).
ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی، یه‌کێک بوو له‌و ده‌زگا سه‌ره‌کییانه‌ی که‌توانی شه‌رعییه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هۆڵۆکۆستی جولەکە دروستبکات، ئه‌میش له‌ڕێیهێنانه به‌رده‌م دادگای تاوانباران. جوله‌که، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیئیسرائیل و کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دوه‌م، هه‌مو هه‌وڵه‌کانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی بداته هۆڵۆکۆست. مۆسادیش، وه‌ک ده‌زگایه‌کیکاریگەر، توانی ئه‌و شانازییه بۆ خۆی ببات که توانی چه‌ندان تۆمه‌تبار به‌هۆڵۆکۆست، په‌لکێشی دادگا بکات.
مۆساد توانی تاوانبارێکی هۆڵۆکۆست له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه بڕفێنێت و بیهێنێته‌وه ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌یشه‌رعییه‌تێک بداته هۆڵۆکۆست و دادگایی بکات. کوردیش، له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مینترینشاری عێراق و له‌ناو جه‌رگه‌ی سێ ده‌زگای بەناو سیخوڕی "زانیاری و دژه تێرۆر وپاراستن" و پۆلیس و خه‌ڵکی کورد و خودی قوربانییه‌کان، تاکه یه‌ک که‌سی تاوانباریراسته‌وخۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ده‌ست بو، کەچی بۆی دەرچو. حکومەتی هەرێم تا ماوە دەبێشەرم دایبگرێ ئەگەر باسی کەیسی تاریق رەمەزان و هەڵاتنەکەیبکرێ.
ئه‌رجه‌نتین، ئارامبه‌خشترین شوێن بو بۆ نازییه‌کان دوای کۆتایی هاتنیجەنگی جیهانیی دوەم، هه‌ر بۆیه ئه‌دۆڵف ئایخمانی به‌شداری سه‌ره‌کی هۆڵۆکۆست وبکوژی گه‌وره‌ترین رێژه‌ی جوله‌که‌کان، له‌وێ نیشته‌جێبو. ساڵی 1957 مۆساد زانیئه‌و تاوانباره مەترسیدارە له ئه‌رجه‌نتینه، دوای سێ ساڵ ئیش بۆکردن، توانیانله‌ناوجه‌رگه‌ی ترسناکترین ده‌وڵه‌ت بۆ ئاشکرابونی ئه‌و بانده‌ی رفاندنی ئه‌وگه‌وره بکوژه‌یان گرته ئه‌ستۆ، راکێشی ئیسرائیلی بکه‌ن.
ئەگەر مرۆڤ تەنهاجارێک سەردانی هەڵەبجە بکا، لە ئیهمالیی حوکمڕانانی کورد تێدەگا لە بەرامبەربێخەمییان بۆ خەڵکی هەڵەبجە و خودی شارەکە.
رێکخراوی (چاک) و حکومەتی هەرێم
رێکخراوی چاک یەکێکە لەو رێکخراوە قازانج نەویستە سەربەخۆییانەی کە لەلایەن چەند چالاکوان ونوسەر و رۆژنامەنوسێکی کورد لە ئەوروپا و ناوخۆی کوردستان دامەزرا، بۆ داکۆکیکردنلە کەیسی هەڵەبجە و کیمیابارانکراوان و ئەنفال و قەتڵوعامی کورد.
بۆ من ئەورێکخراوە لە دو روانگەوە گرنگییەکی لە رادە بەدەری هەیە؛ روانگەی یەکەم؛ سەلماندیانکاری سەربەخۆ و بێ پشتیوانیی حکومەت و حیزبە سیاسییەکان دەتوانرێت سەرکەوتو بێ وکاریگەریی گەورە دروستبکا. روانگەی دوەم؛ سەلماندیان کورد لە دیاسپۆڕا ئەگەربیەوێت، دەتوانێت کاری جدیی بکا.
من بێ دودڵی دەڵێم رێکخراوی (چاک) زیاترهەوڵی بەجینۆسایدناساندنی کەیسی هەڵەبجە و ئەنفالی داوە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەگەر زۆر نەکەوێتە خانەی پێداهەڵگوتنەوە، من بێ دودڵیدەڵێم (چاک) توانی حکومەتی هەرێم بەخەبەربێنێتەوە و کەمێک چالاکی بکا لە کارکردن بۆهەڵەبجە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
هەڵەبجە هێشتا بۆنی سێوی لێدێ، هێشتارەنگی غوربەت و نامۆیی بەر نەداوە. لەژێر دەستی ئەو دو هێزە حوکمڕانەدا، زەحمەتەبرینی هەڵەبجەییەکان ساڕێژبێ.
بۆچوونه‌کان