هەموو ساڵێك لە كۆتایی مانگی ڕەمەزاندا مامۆستایان و بانگخوازان بابەتی (دامەزراوی) لەسەر دین باس دەكەن, ئەمەش بە مانای ئەوەی موسڵمانان یەك مانگە ڕووتان لە ئیسلام و عیبادەت كردووە, تكایە دوای ئەم مانگە لە چاكەو خێر و ئیسلامەتی هەڵمەیەن و مەچنەوە ناو گومڕایی...
بەڵام ئەم ووتارانە زیاتر بابەتێكی ئیمانی كاتییەو زۆر بەكەمی باسی هۆكارەكانی دامەزراوی و چەسپان دەكرێت..!!..بە جۆرێك بیسەر نازانێت چی بكات و چ ڕێگەیەك بگرێتە بەر تا زاڵ بێت بەسەر نەفسی خۆیداو دوای ڕەمەزانیش هەر بەردەوام بێت...ئەوەی كە جێی باسی ئێمەیە ئەوەیە..بە كورتی و خاڵبەندی:..چی بكەین تا بەردەوام و دامەزراو بین لەسەر دین؟!..
1-ئیمان بە خوای گەورە:..
ئیمانێك پێكهاتبێت لە هەردوو بەشی (نەفی) و (ئیپبات)..جێبەجێ كردنی مانای(لا اله الا الله) هیچ پەرستراوێك نییە بە هەق جگە لە (ألله)..بەوەی نەفی هەموو پەرستراو و تاغوت و خۆشەویستێك بكەین كە جگە لە خوا دەپەرسترێت...جوان سەرنج بدە:..
خوای گەورە دەفەرموێت: (يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ) (ابراهیم :٢٧)
واتە: خوای گەورە ئەوانەی باوەڕیان هێناوە چەسپاوو پایەدار دەكات لەسەر گوفتاری بەجێ و دروستیان لە ژیانی دنیادا، لەسەرەمەرگ و لە قیامەتیشدا، (باوەڕی دامەزراو فریایان دەكەوێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامەزراو دەبێت و بەئیمانەوە دەمرن، لەولاشەوە هەر ئەو خوایە ستەمكاران گومڕا دەكات و ئەوەی پەروەردگار بیەوێت هەر ئەوە پێش دێت و دەكرێت.
قەتادە دەفەرموێت: لە ژیانی دونیادا دامەزراویان دەكات بە چاكەو كرداری باشە ئەنجامدان, وە (ۆفِی اڵاخِرَەِ): واتە لەناو گۆڕیشدا, ئەمەش لە زیاد لە یەكێك لە خواناسانی سەلەفەوە ڕیوایەت كراوە./ تفسیر ابن كپیر4/502.
وە خوای گەورە دەفەرموێت: (لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انْفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ). (البقرە :٢٥٦)
واتە: بەهیچ جۆرێك زۆر كردن نیە لە وەرگرتنی بیروباوەڕی ئیسلامدا, چونكە بەڕاستی ڕێبازی چاك و دروست؛ ڕوون و ئاشكرا بووە و جیابۆتەوە لە گومڕایی و سەركەشی، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت بە ـ تاغوت ـ و باوەڕی دامەزراو بهێنێت بەخوا، جا بێگومان ئەوكەسە دەستی گرتووە بە بەهێزترین هۆكاری ڕزگارییەوە، شوێن دامەزراوترین بیروباوەڕ كەوتووە، كە هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەكی بۆ نی یە و هەمیشە پتەو و دامەزراوە، خوای گەورەش بیسەرو زانایە.
تاغوتیش زۆر جۆری هەیەو سەرۆك و بنچینەكەیان پێنجە: ئیبلیس, وە هەركەسێك بپەرسترێت و پێی ڕازی بێت, وە كەسێك بانگەوازی خەڵكی بكات بۆپەرستنی خۆی, وە هەركەسێك بانگەشەی زانینی علمی غەیب بكات. وە هەركەسێكە كە حوكم بكات بە غەیری ئەو قورئانەی خوا ناردویەتی/ شرح پلاپە اڵاصول للشیخ محمد صالح العپیمین ص153-154.
2- ئەنجامدانی كرداری چاك: (....وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا) (النساء:٦٦)
واتە: ...جا ئەگەر بەڕاستی ئەوانە بەگوێرەی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمە ڕەفتاریان بكردایە، ئەوە چاكتر بوو بۆیان و دامەزراوترو چەسپاوتر دەبوون لەسەر حەق و ڕاستی.
3-رووو كردنە قورئانی پیرۆزو خوێندنەوەو لەبەر كردن و كار پێ كردنی:
چونكە قورئانی پیرۆز مایەی دامەزراوییە, نەك تەناه تایبەتی بكەین بە مانگی ڕەمەزان و ەس..خوای گەورە دەفەرموێت: (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا) (الفرقان :٣٢)
واتە: كافرەكان (بیانوویەكی تریان گرت و) وتیان: ئەوه بۆ قورئان بە یەك كەڕەت بۆی ڕەوانە ناكرێت، بێگومان ئێمه هەر بەو شێوەیه ڕەوانەی دەكەین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بكەین، بەردەوام بەجوانی دایدەڕێژین و دەیگەیەنین.
4- موتاڵاكردن و بیركردنەوە لە چیرۆكی پێغەمبەران(علیهم الصلاە والسلام) بۆ شوێن پێ هەڵگرتن:
خوای گەورە دەفەرموێت: (وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ ۚ وَجَاءَكَ فِي هَٰذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ(هود :١٢٠)
واتە: ئەی محمد (ﷺ) هەموو ئەوانەشت بۆ دەگێڕینەوە لە چیرۆك و هەواڵی پێغەمبەران، ئەوەی كە دڵی تۆی پێ دابمەزرێنین و دڵنیات بكەین، دڵنیاش بە كە لەم هەواڵانەدا حەق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونكرایەوە، هەروەها ئامۆژگاری و بیرخستەوەی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.
5-پاڕانەوە:
خوای گەورە دەفەرموێت: (رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ) (ێلعمران :٨)
واتە: (ئەوانە دەڵێن) پەروەردگارا.. دوای ئەوەی كە هیدایەت و ڕێنمووییت كردین، دڵەكانمان لامەدە لە ڕێگەی ڕاست و لە ڕەحمەت و بەخششی تایبەتی خۆت بەهرەوەرمان بكە، چونكە بەڕاستی تۆ بەخشندە و بەخشێنەری.
پێغەمبەری خوا(ﷺ) زۆربەی پاڕانەوەكانی بریتی بوو لە : (یا مُقلِّبَ القُلوب ثَبِّت قلبي علی دینك)واتە: ئەی ئەو خوایەی وەرگێڕی دڵانی دڵم دامەزراوو چەسپاو بكە لەسەر دینەكەت. دەربارەی ئەوە پرسیاریان لێ كرد؟ ئەویش فەرموی: هیچ كەسێك نییە ئیلا دڵی لە نێوان دوو پەنجەی خوای گەورەدایە, ویستی لێ بێت لە هەركەس دامەزراوی دەكات و ویستی لێ بێت لە ڕێگا لای دەدات./ الترمذي وصححه الألباني أنظر صحیح الجامع(4801). عن أم سلمە
وە پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرموێت: (إن الإيمان ليخلق في جوف أحدكم كما يخلق الثوب فاسألوا الله تعالى : أن يجدد الإيمان في قلوبكم). أخرجه الطبراني وغيره عن ابن عمر وصححه الألباني أنظر صحيح الجامع (1590).
واتە: ئیمان لە دڵی هەر یەكێك لە ئێوەدا كۆن دەبێت هەر وەك چۆن پۆشاك كۆن دەبێت و دەڕزێت. جا لە خوای گەورە داوابكەن كە ئیمان لە دڵەكانتاندا نوێ بكاتەوە.
6- زیكرو یادی خوای گەورە:
بە دڵ و زمان بە بەردەوامی بە پێوەو بە دانیشتن و بە ڕاكشان..لە هەموو كاتەكانی ژیاندا...خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (اڵانفال :٤٥)
واتە: ئەی ئەو كەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە: كاتێك دەگەنە دەستەیەك و ڕوو بە ڕووتان دەبنەوە، ئەوە دەبێت خۆڕاگربن و سەنگەر چۆڵ نەكەن و زۆر یادی خوا بكەن و لێی بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئێوە سەرفرازو سەركەوتوو بن.
7- هاوڕێی باش و خواناس و دامەزراوو هیممەت بەرز:
پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرموێت(الرجل على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل). أخرجه أبوداود والترمذيعن أبي هريرة وحسنه الألباني أنظر صحيح الجامع(3545).
واتە: پیاو لەسەر دین و ئاینی هاوڕێو خۆشەویستەكەیەتی, جا هەر یەكێك لە ئێوە با تەماشا بكات و بزانێت هاوڕێیەتی كێ دەكات..
هەربۆیە وتویانە: (الصاحب ساحب)..واتە: هاوڕێ ڕاكێشەرە.
8- موحاسەبەو لێپرسینەوە لە نەفس:
خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) (الحشر :١٨)
واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، خواناس و پارێزكاربن و لە سنوورەكانی مەترازێن، با هەموو كەسێك سەرنج بدات و بزانێت چی بۆ سبەی دەست پێشكەری كردووە، هەوڵ بدەن هەمیشەو بەردەوام پارێزكارو دیندارو خواناس بن، چونكە بەڕاستی خوا زۆر ئاگایە بەهەموو ئەو كاروكردەوانەی كە ئەنجامی دەدەن.
عومەری كوڕی خەتتابیش (ڕەزای خوای لێ بێت) دەیفەرموو: (حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا. وزنوا انفسكم قبل أن توزنوا. وتزيّنوا للعرض الأكبر). تأريخ عمر –ابن الجوزي). تأریخ عمر –ابن الجوزی -201.
واتە : لە نەفسی خۆتان بپرسنەوە پێش ئەوەی لە قیامەتدا لێتان بپرسرێتەوە. وە كردەوەكانتان بكێشن پێش ئەوەی لە قیامەتدا بكێشرێت.وە خۆتان بە كردەوەی جوان بڕازێننەوە بۆ نمایش كردنە
گەورەكەی قیامەت.
عامری كوری عبدالله دەفەرموێت: چەندان كەسم لە هاوەڵانی پێغەمبەر ی خوا(ﷺ) بینیوەو هاوەڵایەتیم كردوون. جا بۆیان باس كردووم كە چاكترین ئیماندار لە ڕۆژی دوایی دا ئەو ئیماندارەیە كە زۆر موحاسەبەی خۆی دەكات./الزهد ڵاحمد ص226.
9- سەرخستن و پشتیوانی كردنی دینی خوا:
خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ) (محمد :٧)
واتە: ئەی ئەو كەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە، ئەگەر ئێوە پشتیوانی لە ئاینی خوا بكەن و هەوڵی سەركەوتنی بدەن، ئەوەخوایش پشتیوانی لەئێوە دەكات و سەرتان دەخات و پایەدارو جێگیرتان دەكات.
10- ئارامگری الصبر
خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ) (البقرە :١٥٣)
واتە: ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە داوای كۆمەك و یارمەتی لە خوا بكەن بەهۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنەوو، دڵنیابن كە خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرموێت: وَمَنْ يَتَصَبَّرْ يُصَبِّرْهُ اللَّهُ وَمَا أُعْطِيَ أَحَدٌ عَطَاءً خَيْرًا وَأَوْسَعَ مِنْ الصَّبْرِ) البخاری(6105) ومسلم(1053).
واتە: هەركەسێك هەوڵ بدات ئارامگری لە خۆیدا دروست بكات ئەوا خوای گەورە ئارامگری پێ دەبەخشێت. وە هیچ كەسێك بەخشش و چاكەیەكی پێ نەبەخشراوە فراوانتر بێت لە ئارامگری.
خوای گەورە بەردەوامی و دامەزراوی و چەسپاویمان پێ ببەخشێت لەسەر عەقیدەو ئیمان و تاعەت و عیبادەت و ئاكارو ڕەوشتی بەرزو شەرعی..
بۆچوونهکان