پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 16 ڕۆژی سه‌رماوه‌ز، كه ڕۆژی خوێندكاری زانكۆیه، گروپێك له مامۆستایان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی زانكۆی په‌یام نووری مه‌هاباد كۆبوونه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانی شاری پیرانشار كه‌وا تووشی ڕووداوی سوتمان بوون، هاوده‌ردی خۆیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی زانكۆی په‌یام نووری شاری مه‌هاباد ئیزنی ئه‌وه‌یان به خوێندكاره‌كان نه‌دا تاكوو بۆ هاوده‌ردی و ده‌ربڕینی خه‌م و ناڕاحه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه قوتابیانه‌ی شاری پیرانشار كه تووشی سوتمان بوون له حه‌وشه‌ی زانكۆ كۆبونه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌وانیش له‌به‌ر ده‌ركی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌یان كرد و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیعلان و نووسراوه‌یه‌ك، هاوده‌ردی خۆیان ده‌ر بڕی.
ده‌قی نووسراوه‌كه له خواره‌وه هاتووه:
ته‌واوی ئه‌ندامانی له‌شم گوێبیستی هاتنی هه‌واڵێك له میدیاكانه‌وه بوو تا ده‌رباره‌ی ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه‌ی كه‌وا تووشی سوتمان ببوون، هه‌واڵێكم له ته‌ورێز، ورمێ، پیرانشار و شیناوێ بۆ بێنن. ئه‌و گوڵه نێرگزه جوانانه‌ی كه ته‌نیا چه‌ن ساڵ بوو دانیشتن له پشت مێز و قهنهپهی ڕه‌ق و گوێ دان به قسه‌ی جوانی مامۆستایان ئه‌زموون كردبوو. تاكوو ڕۆژی 15 خه‌زه‌ڵوه‌ر 91 هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی سۆپای نه‌وتی بووه هۆی سه‌رسوڕمانی ئێمه و به‌قه‌د ته‌واوی فرمێسكه هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی مامۆستا و قوتابیان، دڵمان خه‌مبار و خه‌فه‌تبار بوو. شایه‌د له‌و كتێبه‌ی ئه‌وان دا وێنه‌ی ئاوركوژێنهر بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه كه به‌یانی زوو بوو و هێشتا پیاوی ئاگركوژێنهر له خه‌و هه‌ڵنه‌سابوو. ته‌نیا شتێك كه مابووه ده‌ست و ده‌م و چاوی سوتاوو كتێبه پرتوكاوهكانی ئه‌وان بوو ...
خوشكه ئازیزه‌كانی شاری شیناوێ، ده‌زانین فرمێسكه‌كانی ئێمه سۆڵن و زامه‌كانی ئێوه ده‌كولێننه‌وه، دڵه‌كانمان خۆیان پێ ڕاگیر ناكرێ و به ته‌واوی له‌شمانه‌وه هه‌ڵده‌فڕین و به‌ره‌و لای ئێوه دێین و به هه‌ڵكێشانی هه‌ر ئاخ و ئۆفێكهوه گیانمان ماندوو ده‌بێ و له‌شمان ئازار ده‌درێ.
ئێمه خوێندكاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و گۆڤاره زانستی و كلتووریه‌كانی زانكۆی په‌یام نووری مه‌هاباد به چاوی پڕ فرمێسك، هاوده‌ردی خۆمان بۆ ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌ر ده‌بڕین و ئێمه‌ش هاوخه‌می خۆتان بزانن.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و گۆڤاره زانستی و كلتووریه‌كانی زانكۆی مه‌هاباد
بۆچوونه‌کان