ئەستەنبۆڵ- سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی وزه و ئابووریی ئاتڵانتیک لە ئەستەنبۆڵ دیداریان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە KRG: له په‌راوێزی به‌شداریکردنی له کۆنفڕانسی وزه و ئابووریی ئاتڵانتیک که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاتڵانتیکهوه ڕێکخراوه و له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێواره‌ی هه‌ینی 16ی نۆڤێمبێر/ ٢٦ی گەڵاڕێزان، نێچیرڤان بارزانی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دیداریان کرد.
په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا به تایبه‌ت له بواری ئابووری و وزه، ڕه‌وشی سیاسی ئێستای ناوچه‌که، بارودۆخی سیاسی و ئایندهی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا بە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان دوو لایەن ڕاگەیێندراوە.
هەواڵەکە ڕایگەیاندووە کە بارزانی و ئەردۆغان داکۆکی‌یان له سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا کردووه، بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان دوولایەن.
پێشتر و لە دیمانە لەگەڵ بی بی سی فارسی، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندبوو کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا نێوبژیوانی بکات و ڕۆڵ بگێڕێ.
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی تورکیا بە تایبەت لە بواری ئابووریدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرفراون بووە و پەکەکە و بوونی بنکە و بارەگاکانی ئەو پارتە لە خاکی هەرێمی کوردستان، بەردەوام پرسێک بووە لە پێوەندییەکانی نێوان دوولایەن.
بۆچوونه‌کان