نۆهه‌مین كۆڕبه‌ندی پیشه‌یی‌خوازی له پێوه‌ندییه گشتییه‌كان به ته‌وه‌ری زانستی پێوه‌ندیی گشتیی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌نگوباسی ڕێكخراوه‌یی، ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێران ماڵ له تاران به‌ڕێوه چوو.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ تاقمێك له ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌و دانیشتنه‌دا به‌شدار بوون.
له‌و كۆڕه‌دا، به‌ڕێوبه‌ران و كارناسانی بواری ڕاگه‌یاندنه‌كان و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاوبیری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كانیان له بواری زانستیی و كرداریی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان به سه‌ردێڕی «زانستی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌نگوباسی ڕێكخراوه‌یی» خسته ڕوو.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی وڵات بوو كه دوای كۆنتڕۆڵی كۆڕۆنا و به ڕه‌چاوكردنی ته‌واوی ڕێساكانی ته‌ندروستی به‌ڕێوه چوو. وتاره‌كانی «گۆڕانی ڕه‌وتی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كاریگه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی دیجیتاڵی» له لایه‌ن دكتۆر بێهزاد حوسێین عه‌بباسی، «ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌واڵنێر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان» له لایه‌ن دكتۆر شاهۆ سه‌ببار، «به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكارانه‌ی ده‌نگوباسی نێو ڕێكخراوه» له لایه‌ن دكتۆر ئه‌حمه‌د یه‌حیایی ئیله‌یی، «ئاسه‌واری ده‌نگوباس و ڕۆڵی ئه‌و له پێوه‌ندییه گشتییه‌كان» له لایه‌ن مه‌هدی هاشێملوو و مه‌ریه‌م هێممه‌تی، «ده‌نگوباس له به‌ڕێو‌بردنی ڕێكاریی به‌ستێنی ده‌رفه‌ت» له لایه‌ن دكتۆر شه‌هرام گیل‌ئابادی، «ڕێكاری پنگی كێوی و ده‌نگوباس» له لایه‌ن سه‌عید نووری ئازاد، «زانستی پێوه‌ندی گشتیی و ڕێكاریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌نگوباس» له لایه‌ن دكتۆر حه‌مید شوكری خانه‌قاهـ له‌و كۆڕه پسپۆرییه‌دا پێشكه‌ش كران.
هه‌روه‌ها پێنێلی پسپوڕیی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری پیشه به‌رامبه‌ر ناپیشه، ڕێسا و ناڕێسایی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میدیا و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان له ڕێكخراوه‌كانی ئێرانی به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی لێهاتووی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕۆژنامه‌وانان به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه كه هێندێ له به‌رپرسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی لق و نووسینگه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌و كۆڕه‌دا به‌شدار بوون.
جێی ئاماژه‌یه كه به ته‌واوی به‌شداربووانی ئه‌و كۆڕه، بڕوانامه‌ی به‌شداری له‌و خوله پێشكه‌ش كرا و به ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌كانی یونسكۆ-ئێران ده‌رهاتن.
بۆچوونه‌کان