دانیشتنی ئه‌هلی سوننه‌ت و ئاسۆکانی به‌ره‌وڕوو، هه‌ڵبژارده‌کانی ١٤٠٠ به‌ به‌شداری دکتۆر حامید قادرمه‌رزی له‌ ڕێی کلاب‌هاوسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 

دانیشتنی ئه‌هلی سوننه‌ت و ئاسۆکانی به‌ره‌وڕوو؛ هه‌ڵبژارده‌کانی ١٤٠٠ به‌ به‌شداری دکتۆر حامید قادرمه‌رزی، نوێنه‌ری خوله‌کانی کوردستان، شه‌وی شه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان له‌ کلاب‌هاوسی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو. 

له‌و دانیشتنه‌ مه‌جازییه‌دا دکتۆر حامید قادرمه‌رزی، نوێنه‌ری خولی نۆهه‌می پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی و ئه‌ندامی لێژنەی ئاوەدانی پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی له‌ بواری هه‌ڵبژاردنی قۆڕوه‌ و دێوڵان ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردن و جۆری داواکانیان کرد و وتی: «به‌کورتی داوای سه‌ره‌کی ئه‌هلی سوننه‌ت دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شکردنی سامان و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی شکۆیانه.» 

جێی ئاماژەیە له‌ درێژه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌دا که‌سایه‌تییه‌کانی به‌شداربوو ڕا و بۆچوونی خۆیان له‌ ڕێی وتووێژه‌وه‌ ده‌ربڕی و پرسیاره‌کانییان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن و... ڕاده‌ستی کارناسانی به‌رنامه کرد.