دكتۆر موحه‌ممه‌دئازاد جه‌لالیزاده له كه‌سایه‌تییه ڕامیارییه‌كان و له مامۆستایانی زانكۆی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ له سنه كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر موحه‌ممه‌دئازاد جه‌لالیزاده كوڕی خوالێخۆشبوو موسلیم جه‌لالیزاده و برازای خۆشه‌ویستی دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده له چالاكوانانی ڕامیاری و ئایینی پارێزگای كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه له سنه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئیسلاح‌وێب به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و چالاكوانه سیاسییه و مامۆستای زانكۆ سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هاوڕێیان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی جه‌لالیزاده و به‌تایبه‌ت دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده و كه‌سوكار و قوتابیانی به‌ڕێزییان ده‌كا و بۆ خوالێخۆشبوو داوای لێبووردن و ڕه‌زامه‌ندی خوا و بۆ خۆشه‌ویستان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی داوای له‌شساغی، خۆڕاگری و پاداشی زۆر له باره‌گای میری مه‌زنی لێبوورده و دڵۆڤان ده‌كا.
بۆچوونه‌کان