موحه‌ممه‌د مورسی جیاواز له‌سه‌رۆكه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه و دوور له‌چاوسووركردنه‌وه‌و، په‌نابردن بۆتۆقاندن و زیندانیكردن و به‌دیاریبه‌خشینی په‌تی سێداره بۆنهیارانی حوكمی ده‌سه‌ڵات ببات به‌ڕێوه ..
ئه‌و كه‌سێكه باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه، باوه‌ڕی به‌فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانێته ئایندهی وڵاته‌كه‌ی و هیواخوازیشه هیچ تاكێكی وڵاته‌كه‌ی شه‌وورۆژ به‌برسێتی نه‌كاته‌وه ..
مورسی كه‌سێكی مه‌ده‌نی خوازه‌و، به‌راوێژ بڕیاره‌كانی یهكلاییدهكاتهوهو، به‌هیچ جۆرێك جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچی چه‌ند راوێژكارێكی موسڵمانی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سێكی قیبتی و كه‌سێكی مه‌سیحی ده‌كات به‌یاریده‌ده‌ری كاره‌كانی خۆی . مورسی بناسه: موحه‌ممه‌د موحه‌ممه‌د مورسی عیسا ئهلعیات، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایین په‌روه‌ر له‌ساڵی 1951 ی زایینی له‌گوندی عودوهی سه‌ربه پارێزگای شه‌رقییه له‌دایك بووه، له‌ساڵی 1977 ی زاینی په‌یوه‌ندیكردووه به‌كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین و كۆمه‌ڵێك پله‌ی پێبه‌خشراوه ئه‌ندامی به‌شی چالاكییه سیاسییه‌كان و چه‌ندین پله‌ی به‌رزتر .. مورسی له‌ساڵی 1978 ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و، باوكی كچێك و چواركوڕه .. كه‌سێكی چالاك و زیره‌ك بووه‌و، به‌هۆی لێهاتوویی وشاره‌زایی ته‌واوی له‌خوێندن، توانی بڕوانامه‌ی مامۆستایه‌تی و ئه‌ندازیاری و دكتۆرا به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها كراوه‌ته سه‌رۆك به‌ش له‌زانكۆكانی میسر وه‌كو زانكۆی زهقایق له‌ساڵی 1985 تاوه‌كو 2010 و پاشان وانه‌بێژ له‌زانكۆكانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكی له‌ساڵی 1982 تاوه‌كو 1985 له‌ساڵی 2000 تاوه‌كو 2005 به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی میسری هه‌ڵبژێردراوه، له‌به‌رواری 30 ی نیسانی ساڵی 2011 كراوه‌ته سه‌رۆكی پارتی ئازادی ودادپه‌روه‌ری، ته‌نگژه‌ی سیاسیه‌كانی میسر له‌دوای راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر درێژه‌ی هه‌یه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگ كه‌وتۆته نێوان دادوه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی لیبڕال و عه‌لمانیه‌تی وڵات و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسر . به‌هۆی به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی 2006 دژ بهگزیكارییهكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی میسری، بۆماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌گه‌ڵ 500 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین خراوه‌ته ژووره تاریكه‌كانی زیندانه‌وه‌و، پاشان ئازادكراوه ..
جارێكی تر له 28 ی كانونی یه‌كه‌می 2011 به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌خۆپیشاندان و شۆڕشه‌كانی میسر له‌گه‌ڵ سیی و چوار سه‌ركرده‌ی تری ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك ده‌ستگیرده‌كرێت .. هه‌ربه‌ته‌نها مورسی دووچاری زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رواری 2 ی شوباتی 2012 كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی عه‌بدولڵا له‌لایه‌ن بهڵتهجیهكانهوه له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌ڕفێنرێت و داوای پاریه‌كی زۆر له‌كه‌س و كاری ده‌كه‌ن لهبهرامبهرئازادكردنی، لهبهرامبهرجێبهجێكردنی داواكاری بهڵتهجیهكان كه‌چی هێشتا بۆماوه‌ی سیی و پێنج كاتژمێر به‌دارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی زه‌قازیق هه‌ڵیده‌واسن و ههردووقاچیشی ده‌شكێنن . مورسی بههێزوبازووی خۆیه‌وه به‌شداری له‌خۆپیشاندان و شۆڕشی بیست وپێنجی ینایری وڵاته‌كه‌ی كرد و به‌وتاره پڕحهماسهتهكانی هه‌وادارانی هان ده‌دا رووبه‌ڕووی رژێمه سه‌ركوتكاره‌كه‌ی موباره‌ك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببنه‌وه كهساڵانێك بوو سامان و دارایی وڵاته‌كه‌یان بۆخیان قۆرخ كردبوو .. دوای سه‌ركه‌وتنی به‌هاری عه‌ره‌بیی و شكستخواردنی رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك له‌به‌رواری حه‌وتی نیسانی 2012 كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین خه‌یره‌ت شاتری وه‌ك پاڵێوراو بۆسه‌رۆكایه‌تی میسر و مورسیش وه‌ك جێگری ناوبراو ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام له‌به‌رواری 17 ی نیساندا لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنی میسر خه‌یره‌ت شاتر و نۆ پاڵێوراوی تری بۆسهرۆكایهتیكردنی میسر دوورخسته‌وه و چانس یاوه‌ری مورسی بوو، كه‌توانی به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و له‌گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 24 ی نیسانی 2012 “51٫7% ” مسۆگه‌ر بكات كه‌توانی بگاته كۆشكی كۆماری و له‌بری زه‌بروزه‌نگ و ئه‌شكه‌نجه و زیندانیكردن، زمانی حیوار و بیروڕای ئازادی به‌گه‌لانی میسر ببه‌خشێت ..
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د شه‌فیقی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می موباره‌ك شكستی هێناو ته‌نها 48٫3 % ی، ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا .. گه‌لی میسریش گه‌واهی بۆئهوهدهدهن كه‌له‌مێژووی میسر و له‌دوای حه‌زره‌تی یوسفه‌وه، مورسی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی مه‌ده‌نیی و خزمه‌تكاری میلله‌ته‌كه‌یه‌تی . له‌ئێستاشدا سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی ناڕه‌زایی و پشێویه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی میسر هه‌وڵێكی تێكده‌رانه دژ به‌بڕیاره‌كانی مورسی له‌ئارادایه بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی له‌بارببات تاوه‌كو نه‌هێڵرێت حوكمێكی دادگه‌رانه‌و، ژیرانه شوێن بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری رابردوو بگرێته‌وه كه‌خه‌ونی كه‌سانی وه‌ك به‌رادعی و عهمرموسای كۆنه وه‌زیره‌كه‌ی سه‌رده‌می موباره‌ك و حه‌مدین سه‌باحی و سه‌یید به‌ده‌وی دۆستی موبارهكن، دیاره ئه‌وجۆره كه‌سایه‌تیانه به‌بڕیاری عادیلانه و ئازادانه قه‌ڵس و دڵگرانن بۆیه په‌نا بۆپێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌ناو لیبڕاڵی خوازدهبهن كه‌كاری سه‌ره‌كیی بریتی یه له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی مورسی سه‌رۆككۆمار . به‌بڕوای محه‌ممه‌د به‌رادعی دیالۆگ و وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر هیچ ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامێكی نابێت، هه‌روه‌ك له‌وبڕوایه‌دایه كه سه‌رۆكی میسر سیسته‌مێكی دیكتاتۆری راگه‌یاندووه، بۆیه به‌رادعی هۆشداریدا له‌سه‌ر هه‌ڵدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌چه‌ند شارێكی میسر .. له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی دادوه‌رانی میسری وه‌ك ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ئاست بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی محه‌ممه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر، داوایان كردووه له‌كاتێكی زوو و به‌په‌له‌دا سه‌رجه‌م داواكاره گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری میسر كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرن . بۆدواجار له‌میانی وتارێكیدا له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین له‌به‌رده‌م كۆشكی ئیتیحادیه‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت، سه‌رۆك مورسی به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌وكه‌سانه‌ی دایه‌وه كه‌دژ به‌بڕیاره‌كانی له‌سه‌نگه‌ردان و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌میسر سه‌ری ههڵداوهلهباربردنی شۆڕشه، وتیشی: من ئۆپۆزسیۆنێكم ده‌وێت كه‌مانای ئۆپۆزسیۆن بوون بگه‌یه‌نێت و به‌هێزبێت ..
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی میسر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كهبهشانازییهوه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆم ده‌بم له‌پێناو بردنه‌پێشه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌ل و شۆڕش و جێبه‌جێكردنی ئه‌وبڕیارانه‌ی كه‌مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و گه‌لی میسری به‌دواوه‌یه، بێگومان ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی شورا‌و ده‌ستوره‌وه‌یه و مافی هه‌موو پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی له‌به‌رچاوگرتووه .. له‌ئێستاو ئاینده‌دا مورسی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس و سهختتدایه كه‌ئایا ده‌توانێ به‌بڕیاره‌كانی دابچێته‌وه یاخود له‌توانایداهه‌یه به‌رامبه‌ر ئهوشهپۆڵهناڕهزاییهی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی میسر كهعهلمانیهكانی له‌پشته‌وه‌یه خۆڕاگر و به‌هێزبێت، بێگومان بیرۆكه و پلانه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌و، پیلانی بهناولیبڕاڵی خوازه‌كان ده‌داته‌وه ..
بۆچوونه‌کان
کاردۆکوردستانی--- پیرانشار
26 آذر 1391 - 02:42له پێوه ندی له مه ڕ ئاڵۆزییه کانی ئه م دواییه ی میسر و مه سه له ی ئیخوان : شک له وه دا نییه که به هاری عه ڕه بی له ئاکامی قه یرانی ئابووری و زۆربوونی ڕێژه ی بێ‌کاری و گه نده ڵی له ڕاده به ده ری ده سه ڵاتدارانی ئه م وڵاته دا سه ری هه ڵدا ، به ڵام بزووتنه وه ئیسلامییه کانی ناوچه بۆ مه به ستی سیاسی خۆیان و له ڕێگای ڕاگه یه ندراوه کانییاندا و له به رچاوی جه ماوه ر حه ولییاندا ئه م به هاره عه ره بییه به بێداری ئیسلامی له قه ڵه م بده ن ! - کێشه ی سه ره کی ئیخوان ئه وه یه که حه ول ده دات به پێوه ری ڕابردووه له ئێمرۆ بڕوانێت ، ئه و ڕێکخراوه نزیک به ٩٠ ساڵ له مه وبه ر به ڕێبه رایه تی پێشه وا حه سه ن ئه لبه ننا به مه به ستی زیندووکردنه وه ی خه لافه تی ئیسلامی و پیاده کردنی هه موو یاساوڕێساکانی ئیسلام ده ستی کرد به پێگه یاندنی ئیسلامی له نێو توێژی لاوانداو له و پێناوه شدا هه ورازونشێوی زۆری دیوه ، به ڵام ئایا له سه رده می خێراتربوونی پێوه ندییه گشتییه کاندا ده نوانڕێت لاوانی فه ی‌س بوک بێننه چوارچێوه ی به رنامه و ده ستوورێکی دیاریکراو که زۆرێک له ئاره زوویه کانییان به رته سک ده کاته وه ؟ به تایبه ت که تئوریسینی ئیخوانولموسلمین دوکتور یۆسف قه رزاوی له یه کێک له کتێبه کانی دا له پێوه ندی له مه ڕ دێموکڕاسی دا ده ڵێ : ئێمه له ئازادی دێموکڕاسی ده توانین بۆ ئه نجامدانی چالاکی و بانگه وازی دینی که ڵک وه ر بگرین ، ئه مه ئه وه ده گه یه نێت که ئه وان بۆ ئه نجامدانی چالاکی خۆیان باوه ڕیان به دێموکڕاسی نیشانداوه به ڵام که له ده سه ڵات نزیک بوونه وه یان به ده سه ڵات گه یشتن دێموکڕاسی به هاکانی خۆی له ده ستداوه که نموونه ی ئه مه ده توانین ئاماژه به ڕاگه یه ندراوه ده ستوورییه که ی محه مه د مورسی بکه ین که به بێ پڕس و ڕای لایه ن و حیزب و که مایه تییه کانی میسر ئه نجامی دا . ه که س شاره وه نییه که ئیخوان تا سه رووبه ندی کۆتایی ده سه ڵاتی موباره ک و سه رکه وتنی شٶڕشه که هه ڵوێستێکی ئه وتۆیان له هه مبه ر خۆپێشاندانی گۆڕه پانی یه حریر نه بوو و ئاماده نه بوون ببن به به به شێک له شۆڕش ، به ڵکوو ئه وه نه وه کانی فه ی‌س بووک و لاوانی تازه پێگه یشتووی تینووی ئازادی و دێموکڕاسی بوون که شۆڕشه که یان هه ڵگیرساند ، به به هۆی ئه وه ی که له گه نده ڵی له ڕاده به ده ری موباره ک و بێ‌کاری و قه یرانی ئابووری نارازی بوون که ئه مه ش به به ڵگه یه کی حاشاهه ڵنه گره بۆ ئه وه ی که به هاری عه ڕه بی ، بێداری ئیسلامی نییه به تایبه ت له میسر. به به ڵام دواتر ئیخوانولموسلیمین به هۆی ئه وه یکه ئوپۆزسیۆنێکی گه وره و له مێژینه ی میسر بوون ، له به ره به ری رووخانی موباره ک دا لغاوی شۆڕشه که یان گرته ده ست و سواری شه پۆلی راپه رینی جه ماوه ری بوون و به هۆی ئه وه ی که له گۆڕه پانی سیاسی و کۆمه ڵایه تی میسر ، خاوه ن رابردوویه کی له مێژینه بوون ، توانییان له هه ڵبژاردنه کانیش دا سه ربکه ون . مه سه له یه کی گرینگی تر که ئه و رۆژانه بۆته گوتاری نێو روشنبیرانی دینییه وه ، حه ولدانی ئیخوان بۆ پێوه ندی نێوان دین و دێموکڕاسییه . به بڕوای من ڕاگه یه ندنه ده ستوورییه که ی مورسی به بێ له به رچاوگرتنی که مایه تییه کانی میسر و حیزبه سکۆلارو لائیکه کانی میسر و لاوانی گۆڕه پانی ته حریر ،ده توانین به ژێرپێنانی بنه ماکانی دێموکڕاسی له قه ڵه م بده ین . هه روه ک ده وڵه تی ئیسلامی داد‌و گه شه پێدانی تورکیا (که مورسیش خه ریکه بیکاته ئه زموون )، به حاشاکردن له سه ره تایی ترین مافه کانی گه لی کورد وه ک خوێندن و نووسین کوردی ، ئیدعای دێموکڕاسی بوون و پێوه ندی نێوان دین و دێموکڕاسی ، سه لماند . ئێستاش با چاوه ڕوان بین بزانین ئیخوانولموسلمین وه کوو گه وره ترین بزووتنه وه ی ئیسلامی هاوچه رخ ئایا ده توانێ ئه زموونی ده سه ڵاتێکی ئیسلامی به سه رکه وتنه وه و به ڕازی کردنی بیروڕای گشتی جه ماوه ری میسر به ڕێوه ببات ؟ ئه م ئه زموونه سه رکه وتوو بێت یان شکست ؟ کاریگه ری ئه رێنی و نه رێنی له سه ر بزووتنه وه ئیسلامییه کانی وڵاتانی تر ده بێت بێگومان ، با چاوه ڕوان بین . ئه م بۆچوونه م نووسیوه به ڵام باوه ڕ ناکه م بڵاوی بکه نه وه !!!!!!