ئاماژه: زانای گه‌وره‌ی کورده‌واری عه‌للامه مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی ره‌بیعی گه‌لێ ناسراوتره له‌وه‌ی پێویستی به پێنووسی له‌رزۆکی که‌سی وه‌ک من بێ، تا بیناسێنێ وه خوێنه‌رانی. به‌ڵام ئه‌مه‌یه گه‌مه‌ی رۆژگار!خوێنه‌رانی هێژا،هێژایانی هاوزوان ئێستاکه‌ش قهدوقامهت و باڵای به‌رزی مامۆستای ره‌حمه‌تیم دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه له دووری وی، له پێش چاوه که له میحراوه ساده و ساکاره‌که‌ی مزگه‌وتی ئیمامی شافعی،به ریشی تاشراوهوهو به جلوبه‌رگه سپیه زۆر جوانه‌که‌یه‌وه راست راوه‌ستاوه‌و به ده‌نگه زۆر خۆش و دڵنشینهکهیهوه وه‌ک بوڵبوڵی خۆش خوێنی کوردستان ده‌خوێنێ و هاوار ده‌کا "هۆ کوردینه، هۆ کوردینه ئاخ و داخ هه‌ر بۆ ئێمه‌یه،تا گه‌وره‌کانمان له کیس نه‌ده‌ین گه‌وره‌یی وان ده‌رک ناکه‌ین،
جا دوای له ده‌سدانی وان، شینوشهپۆریان بۆ ده‌که‌ین،گۆره‌کانیان ره‌نگین ده‌که‌ین" گه‌لی براینه به‌داخه‌وه له‌و رۆژه‌وه تاکوو ئیستا کوردی ئێمه به‌و ده‌رده‌وه ده‌تلێینه‌وه بۆیه هه‌روا به ده‌وری خۆ ده‌خولێینه‌وه.خۆزیا که‌ی بێ ئه‌و خۆزیایهی مامۆستامان باتایا دی با دیتر گه‌وره‌ی وامان به‌و خۆزیایه نه‌چووبایه.
برای به‌ڕێزم باش ده‌زانی مامۆستای پایه‌به‌رزمان دوای کۆچیشی به‌و جۆره‌ی که شیاوی بێ نه‌ناسراوه به هاوزبانانی به تایبه‌ت چینی گه‌نجان.کوا جێگه و پێگه‌ی ئه‌م بلیمه‌ته له میدیای کوردی؟! وا حه‌ڤده ساڵه له کۆچی –به‌و جۆره‌ی-مامۆستا تێده‌په‌رێ،ره‌نگه حه‌ڤده چرکه ده‌نگی ره‌سه‌نی به گوێی کوردا نه‌درابێ!جا کتێوه که‌م وێنه‌کانی با بمێنێ هێشتا زۆربه‌یان له گرتووخانه‌ی که‌متر خه‌میدان و چاوه‌روانی له چاپ دانن!
خوێنه‌رانی هێژا،هێژایانی هاوزوان گله‌و گازنده‌ی مه، له خۆیشمه جا بۆ وه‌ی به‌شێ له‌و ئه‌رکه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی من وه جێی بێرم له حه‌ڤده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی مامۆستادا ده‌ستم دایه کارێ گه‌وره؛ ئه‌ویچ وه‌رگێڕانی کتێوه که‌م وێنه‌که‌ی له ژێر ناوی "عالیجناب گوریل" که مامۆستا له ژیانیدا بۆ خۆی له چاپیداوه.له باره‌ی ئه‌م کتێبه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نه ده‌ڵێم که زانایێ فه‌رمووی له ریزی کتێوه دانسقه‌کان داده‌نرێ وه ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که‌ی کورد نه‌بایا بێ گومان له ریزی شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کان ده‌هاته ئهژمارو تا ئێستا چه‌ن فلیمی لێ ئه‌هاتنه به‌رهه‌م. ئه‌م کتێبه‌وه چیرۆکی دادگایی کردنی ئه‌و به‌ڕواڵه‌ت مرۆڤانه‌یه -که له چوارپێکان چوارپێترن و له هه‌مان کاتدا وه سه‌ر فریشته پاکهکانیشدا ناز ده‌که‌ن و خۆههڵدهکێشن- له دادگای ئاژه‌ڵاندا.ئه‌وا لێرا پێشه‌کی ئه‌و کتێبه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. وه‌رگێڕ
سوپاس بێبڕانه‌وه شایانی خودایه و دروودی زۆر‌و زه‌به‌نه له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واو بنه‌ماڵه و یارانی باوه‌فای.
ئه‌نگێزه‌گه‌لی بێ‌ژومار بوونه‌ته هۆی نووسینی ئه‌م کتێوه؛ به تایبه‌ت تێڕامان له وشه‌ی «به‌ڕێزترینی به‌دیهێنراوان» که ناگونجێ له‌گه‌ڵ کاروکرده‌ی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان!
هۆیه‌کیتر ورد بوونه‌وه‌و به‌راورد کردنی «باخچه‌ی ئاژه‌ڵان» له‌گه‌ڵ گرتووخانه‌ی مرۆڤه‌کان و دواجار ده‌رکردن و وێڵ کردنی ئاژه‌ڵی له کارکه‌وتوو له زهقمی زستانا رهنجهرۆو کۆسکه‌وتوو!
مرۆڤ که -به وته‌ی خۆی- «به‌رێزترینی ئافرێنراوانی» خودایه له‌گه‌ڵ ئه‌م شانازییه گه‌وره‌یه‌ی، چ جهنایهتگهلێ که نه‌یکردووه و چ خوێنگهلێ که نهیڕشتوه و چ گهنکاوو قوڕرو لیتهیهک که نهیسازاندوهو تیانهچهقیوه و رۆنه‌چووه؟!
چ عهجهو «به‌ڕێزترینی به دیهێنراوان» به‌راسی جێی پێکه‌نین و ئاخ و داخه!!
ئه‌گه‌ر ئاژهڵگهلی دڕنده، ده‌یانتوانی تاوانگه‌لی ئه‌م «به‌ڕێزترینی به‌دیهێنراوانه» وه خودی خۆیان بنوێنن بێ دوودڵی هه‌رگیزاو هه‌رگیز دڕنده‌کانیان به تومهتگهلی وه‌ک: وه‌حشی و دڕنده‌و چی‌و چیتر تاوانبار نه‌ده‌کرد.
وه‌پێی تاریفێکی مه‌نتیقی ته‌واوی گیانله‌به‌ران حه‌یوانن(زینده‌وه‌رن) و خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ له حهیوانانیتر هێزی «قسه‌و وته‌ی» مرۆڤه. هه‌روه‌ها که حهیوانگهلیتر هه‌ر جۆورهیان خاڵێکی جیاکه‌ره‌وه‌ی هه‌یه که له جۆره‌کانیتر جیای ده‌کاته‌وه. به‌ڵام هه‌ر هه‌موو له جنسێکی هاوبه‌ش که حه‌یوانییه کۆ ده‌بنه‌وه.
مرۆڤ: حه‌یوانی بێژه‌ر، خه‌ر: حه‌یوانی سهرهسهرکهر، ئه‌سپ: حه‌یوانی هیله هیل که‌ر، شێر: حه‌یوانی دڕنده ، و هتد ...
«و مامن دابه فی الارض و لا طائر یطیر بجناحیه الا امم امثالکم ...» «انعام/38»
هیچ گیانلهوهرو جووقهوارێ له زه‌وینا یاکوو باڵنده‌یه‌ک [له ئاسمانا] که به هۆی باڵه‌کانیه‌وه هه‌ڵ ده‌فڕێ، نییه؛ مه‌گین ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌کوو ئێوه خاوه‌ن گه‌لن ئه‌ی گرۆی مرۆ.
ئه‌گه‌ر به وردی له‌م بابه‌ته تێڕامێنین چاک تێده‌گه‌ین که ئه‌م هێزی قسه‌و وته، خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی مرۆڤه له باقی جۆره‌کانیتری حه‌یوان ، نه به‌ڵگه‌ی شانازی و خۆهه‌ڵکێشان، چوونکه ئه‌وه مرۆڤ جیاده‌کاته‌وه‌و رازی سووژده‌ی فریشته‌کانی تیاحهشاردراوه. کارووکردهو خۆ‌و خده‌ی مرۆڤه نه وه‌ک وته‌و ورته. چۆنکه وته‌ی خاڵی خۆ هۆی به‌رته‌ری نییه، به‌ڵکوو بێژراوهکه چی بێ و مانای چۆن بێ و ده‌ره‌نجامی چلۆن بێ؟!
ئه‌گه‌ر ئامانج له وته، نواندن و ده‌رکردنی ده‌نگبێ، هاورێ له‌گه‌ڵ تێگه‌یاندنی مانا و ئامانجێ، ئه‌وا گشت حه‌یوانێ بۆ خۆی ده‌نگێ ئه‌درکێنێ و له‌و رێوه ده‌توانێ به‌رامبه‌ره‌که‌ی له ئامانجێ خۆی تێگه‌یه‌نێ «ربنا الذی اعطی کل شی‌ء خلقه ثم هدی» «طه/50»
په‌روه‌رێنی مه، ئه‌و که‌سه‌یه که، هه‌موو شتێکی [که پێویست بێ] به به‌دیهێنراوانی به‌خشێوه و [جا له‌و رێوه] رێنوێنی کردوونه.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا «وته» هۆی مرۆڤایه‌تی بزانین، له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌خنه‌یا داده‌مێنین چوونکه منداڵه ساواکان بۆ ماوه‌یێ و کهروولاڵان گشت کاتێ له قسه‌و وته بێبه‌شن؛ جا به‌و پێیه‌بێ ده‌بێ مرۆڤ نه‌بن – ئه‌مه بێ ره‌چاو کردنی بالقووه بوون- ئه‌مه له کاتێکدایه که مرۆڤن.
به‌و پێیه ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کان که‌ڕوولاڵ بن- ئه‌گه‌رێکی عه‌قڵی- له مرۆڤایه‌تی ده‌رناچن. چوون قسه‌و وته ته‌نیا هۆی مرۆڤایه‌تی نییه. هه‌روا که نه‌بوونی وته‌و قسه ناتوانێ به‌ڵگه‌بێ له سه‌ر نه‌بوونی مرۆڤایه‌تی، که‌وا بوو وته‌و قسه بۆ مرۆڤه‌کان. جیاکه‌ره‌وه‌ی جۆرێ حه‌یوانه (مرۆڤ) له جۆره‌کانیتر (ئاژه‌ڵه‌کانیتر) نه به‌ڵگه‌ی شانازی و خۆهه‌ڵکێشان.
نه مه‌یموون –که به جۆرێ له جۆره‌کان له مرۆڤ ئه‌چێ، وه نه تووتی که دێته قسه‌و وته ناتوانین تیکه‌ڵ و قاتی جۆری مرۆڤی بکه‌ین و بڵێین به‌ڵێ مرۆڤه، جا که‌وابوو دیمه‌ن و شێوه‌ش ناتوانێ به‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و به‌رته‌ری بێ، ده‌ی به‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی چییه و منداڵه‌کانی ئاده‌م وه چیا ده‌نازن؟ و هۆی خۆهه‌ڵکێشان و هاشوهووشیان چییه و چۆن ده‌یسه‌لمێنن وه کام مه‌نتیق و کامه به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنن که به‌رێزترینی مرۆڤه‌کانن؟
منداڵانی سهرهوراسی خودی ئاده‌م بۆ خۆیان راست که‌ره‌وه‌ی ئه‌م راستییه‌ن که: وته‌و شێوه و دیمه‌ن و روخسار به‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی نین. له‌م باره‌وه به‌ڵگه‌و شایهتگهل زۆر و زهبهنهن. فه‌رمووده،- بێژراوێ که بێژه‌ره‌که‌ی «پێغه‌مبه‌ری ئیسلام» بێ که له لووتکه‌ی مرۆڤایه‌تیدایه- ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێ کاتێ ده‌فه‌رموێ (... فمن غلب عقله شهوته فهو أکرم من الملائکة و من غلب شهوته عقله فهو شر من البهائیم...
ئه‌وکه‌سه‌ی عه‌قڵی زاڵ بوو وه‌سه‌ر ویستی نابهجێیدا ئه‌وا له فریشته‌کان به‌رێزتره، ئه‌وه‌ش که‌وا حه‌زی بێ جێی ناخی دڵی زاڵ بوو وه‌سه‌ر عه‌قڵی سه‌ری له چوارپێکان چوار پێتره.
چوونکه فریشته‌کان له حه‌ز دوورن چوار پێکانیچ له عه‌قڵ و بیر پووکن. به‌ڵام مرۆڤ خاوه‌نی هه‌ر دوو لایه‌نه، حه‌ز و عه‌قڵ. جا ئه‌مه راهێنانه که ده‌توانێ ئه‌م هاوکێشه‌یه له قازانجی عه‌قڵدا بگۆڕێ. په‌روه‌رده و راهێنانی دروستیش ده‌ره‌نجامی باوه‌ڕ و ره‌وشت به‌رزی و زانیارییه که له سه‌ر یه‌ک سیستمی تایبه‌تی مرۆیی پیکدێنن.
قورئانی پیرۆز بانترین به‌ڵگه‌ی پشتگری ئه‌م بابه‌ته‌یه: انَّ شر الدواب .... (ئه‌نفال/22)
به راستی خراپترینی گیانله‌وه‌ران – له لای خودای گه‌وره‌ی هه‌موان- ئه‌و کهڕولاڵانهن که نافامن و تێناگه‌ن.
ئامانج له که‌ڕولاڵ ئه‌و بیسهروو بێژهرانهن که بێژه و بیسه‌ریان له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی په‌روه‌رده و ره‌وشته، ئه‌وانه‌ی که له بیستن و وتنی حه‌ق و راسی بێزارن و لاوازن.
... له‌م قلوب لا یفقهون بها ... (179/ئه‌عراف) خاوه‌ن دڵگهلێکن که پێی تێناگه‌ن و چاوگه‌لێ که پێیان نابینن و گوێگهلێ که پێی نابیسن؛ ئه‌وانه هه‌روه‌ک چوار پێگهلن به‌ڵکوو سه‌ر لێ شێواوترن و ئه‌وانه‌ن که بێ بیر‌و هزرن و ئه‌مجاره‌ش غافلن.
ئامانجی مه له‌م کتێبه ناساندنی ئه‌و به‌ڕواڵه‌ت مرۆڤانه‌یه که له چوارپێکان چوارپێترن و له هه‌مان کاتدا وه سه‌ر فریشته پاکهکانیشدا ناز ده‌که‌ن و خۆههڵدهکێشن.
جا ئه‌مانه که له خوارووی هه‌ر جووقهوارێکهوهن، پله‌و پایه‌ی گیانلهوهرانیتر ده‌ده‌نه به‌ر تیری تانه و ئاژهڵگهلی بێ ئازار و خزمه‌تکار ده‌ده‌نه به‌ر گه‌پ و گاڵته! بۆ مه‌گه‌ر ئه‌مانه جگه گیل و گه‌مژه‌یی بهڵگهیهتریان هه‌یه!!
ئێمه له‌م کتێبا له پێگه‌ی مرۆڤایه‌تی پارێزگاری ده‌که‌ین و به پێی عه‌قڵ و مه‌نتیق وه به تاریفێکی چڕ‌وپڕ ئه‌و به‌ڕواڵه‌ت مرۆڤانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و نامرۆڤ بوونیان ده‌خه‌ینه روو، له هه‌مان کاتیش‌دا له مافی ئاژه‌ڵانیتر پشتگیریمان کردووه؛ تاکوو نه‌که‌وینه به‌ر لۆمه‌ی مرۆڤه راسته‌قینه‌کان له لایه‌که‌وه‌و له لایه‌کیتره‌وه ئاژه‌ڵانیتر- وه زوبانی حاڵ فهسێحتهر جه قاڵ- نهماندهنه به‌ر تیری گله‌و گازنده.
ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی ئێمه به ناوی مرۆڤ ده‌یناسین، جۆرێکه له به‌دیهێنراوانی ئیلاهی، له‌گه‌ڵ نیشانه‌گه‌لی تایبه‌تی. جانیشانهگهلی رواڵه‌تی پێویستی به باس لێوه‌کردن ناکات. به‌ڵام نیشانه‌گه‌لی مه‌عنه‌وی یا کۆی ئه‌و سیستمه‌ی که مرۆڤایه‌تی پێکدێنی ئه‌مانه‌ن: باوه‌رو ئیراده‌و زانست، کاری چاک‌و بیری پاک، بهزهییو سۆز، سه‌ورو خۆڕاگری له خۆشی و له ناخۆشی، هه‌ره‌وه‌ز و یارمه‌تی له چاکه‌کاری، جیهاد و تێکۆشان له خزمه‌تی بێ منه‌تی خه‌ڵکان و له رێی خودا، کونتروڵ و هاوسه‌نگی راگرتنی غهریزهگهلی (راگرتنی به ئه‌نازه‌ی خواست و حه‌زه ده‌روونیه‌کان)، به کارهێنانی هێز، له‌ژێر سایه‌ی عه‌قڵ و هزر ، دوستایه‌تی و دوژمنایه‌تی بۆ حه‌ق و به پێی حه‌ق و راسی، جێ متمانه بوون و ده‌س پاکی، پاکی و بێ خه‌وشی، ویژدان و دادپه‌روه‌ری له هه‌موو باروودوخێکدا و .... که کۆی هه‌موو ئه‌مانه که‌وترا له‌م دوو رسته کورتا کۆ ده‌کرێته‌وه «وه ده‌ستهێنانی چاکه» «خۆ پارێزری له خراپه» ئه‌مه‌ش وه پێی پێوه‌ری دروستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشت و بۆچوونه‌کان، هه‌ر ئه‌و «سروشته سالمهیه»: فطرة الله: سروشتی خودایی، که به‌دیهێنه‌ر مرۆڤه‌کانی به‌و سروشته پێکهێناوه و ئه‌و سروشته‌ی بۆ ئه‌وان هه‌ڵبژاردووه .
تا راده‌یه‌ک له مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی باسمان کرد وه به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌یشتین که: وته‌و هێم (هیولا) و دیمه‌ن و روومه‌ت و ته‌نانه‌ت زانست و ئیراده‌ی موتڵه‌ق، ناتوانن پێوه‌ری به‌رته‌ری مرۆڤه‌کان بن، به‌ڵکوو جیاکه‌ره‌وه‌ی جۆرێکن له جۆرێکی‌تر و هه‌ر گیانلهوهرێکیچ له جۆرێ خۆیدا خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی جیاکه‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی.
پێکهاته‌ی مرۆڤ، له لایه‌ن خودای به‌دیهێنه‌ری زانا و توانا، جۆرێ به‌دیهاتووه و پێکهاته‌ی گیانلهوهرانیتر جۆرێکی‌تر.
به‌ڵام به‌گشتی ده‌ڵێین: هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی به جوانی و رێک‌وپێکی بهدیهاوردوون. الذی احسن کل شی‌ء خلقه ... (سوژده/7) ئه‌و که‌سه‌ی که جوانی خوڵقاند هه‌ر ئه‌وشته‌ی که خوڵقاند. که‌وا بوو له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مووشتێ جوانه؛ ئهڵبهتهن له روانگه‌ی بینه‌ری ژیر و وریاوه. چوونکه هه‌ر بینه‌رێ یاکوو هه‌ر خوێنه‌رێ ناتوانێ ژیر و وریابێ.
به‌م پێیه شانازیگهلی هه‌ر مرۆڤێ، بریتیه له ئه‌وشته‌ی که خۆی بهدیتێرێ، نه ئه‌و بهدیهێنراوانهی،که په‌روه‌ردگاری زانا و تاقانه پێی داوه. جا ئه‌گه‌ریش زۆر ساویلکه و کورت بین، بین و جیاوازی بخه‌ین له نێوان پێکهاته‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، نه باڵای به‌رزی مرۆڤ هۆی شانازییه و نه لاری و له‌ره‌ی هوشتر جێی شه‌رمه‌زارییه.
ئا لێره‌دا باسه‌که سه‌رهه‌ڵده‌دا و خۆری راستی هه‌ڵدێت که: مرۆڤ "من حیث هو": له لایه‌ن مرۆڤ بوونیه‌وه خاوه‌نی به‌رته‌ری و شانازی نییه وه سه‌ر بوونه‌وه‌ره‌کانیتردا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له «به‌ڕێزترینی به دیهێنراوان» ئه‌و کهسایهتیهبێ که له سیستمی تایبه‌تی ره‌وشت به‌رزیدا پێکهاتووه و تێکئاڵاوه، ئه‌و کاته مرۆڤ، ده‌بیته گوڵی رازاوه و رازێنه‌ری باخ و بێستانی به‌دیهێنراوان و شاکاری خودای ئافرێنه‌ری میهره‌بان.
به‌ڵام ئێمه له مرۆڤ به جۆرێکی موتڵه‌ق و ته‌واو ده‌دوێین، بێ له به‌رچاوگرتنی ههڵخشانی به‌ره‌و «اعلی علیین» یا داخشانی به‌ره‌و «اسفل السافلین». لێره‌دا باسی تواناییگهلێ دێنه گۆڕێ. خودای مه‌زن هه‌ر گیانه‌وه‌رێکی به جۆرێ سازاندووه و پێکهاته‌ی هه‌ر جۆرێکی به هێزگه‌لێ رازاندۆته‌وه و بۆ مانه‌وه‌ی تۆره‌مه‌ی و درێژه‌دان به‌ژیانی، غهریزهگهل و سۆزگهلی له ناخیاندا به ئه‌مانه‌ت داناوه‌و به جۆرێکی تایبه‌تی رێنوێنی کردوون و پێداویستیه‌کانیانی ره‌چاو کردووه، چون له‌گه‌ڵ عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری ناگونجێ که خودایێ به‌و هه‌موو زانایی و سۆز‌و به‌زه‌ییه بوونه‌وه‌رێک لاواز و سه‌رلێشێواو پێک بێنێ و که‌ره‌سه‌و شتومه‌کی ژیانی بۆ ئاماده نه‌کردبێ و هه‌روا بهریداته گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی جۆراو جۆردا.
هه‌ر جۆرێ له گیانله‌وه‌ران خاوه‌نی ژیانێکی تایبه‌تی خۆیه‌تی هه‌ر له مێرووله بیگره تا بگاته فیل و نه‌هه‌نگ، که هیچکامه‌یان له جۆری خۆیدا و به پێی ژینگه‌ی خۆی، له پێکهاته‌یدا که‌متر خه‌می و کۆتایی نه‌کراوه؛ به‌ڵکوو ئه‌وپه‌ڕی وردبینی به کار براوه، (... ما تری فی خلق الرحمن من تفاوت ...) «مولک/3» له به‌دیهێنه‌ری خودای میهره‌بان که‌م وکوڕی و نا ته‌واوی نابینرێ.
و الله خلق کل دابة من ما‌ء فمنهم من یمشی علی بطنه «نور/45»
خودای مه‌زن هه‌موو زینده‌وه‌رێکی له ئاو به‌دیهێناوه؛ جا به‌شێ له‌وانه خهزۆکن و له‌رووی زه‌ویا ده‌خشێن و ده‌رۆن، به‌شێکیتر وه سه‌ر دوو پێوه، رێ ده‌پێون و بهشێکیچ چوار دهسوپێ ده‌خوڵقێنێ، به‌ڵێ خودای مه‌زن هه‌ر جۆرێ که بیه‌وێ ده‌خوڵقێنێ.
له نێوانیاندا به‌شێ ئاوژی، به‌شێ وشکژی، به‌شێ نینۆکدار، به‌شێ سم خرت و یا خود سم لت، وه بهشێکیچ گیاخۆر و تاقمێ گۆشت خۆر، گرووپێ چهرندهو دیترههن باڵنده، که هه‌ر هه‌موو خودا ده‌یان خوڵقێنێ و له‌هه‌ر کامه‌یان رازێ ده‌نوێنێ.
کوێره ئه‌و چاوه‌ی، وردڕانامێنێ، رهنجهرۆیه ئه‌و بیره‌ی تێڕانامێنێ. بیرمه‌ندانی عاقڵ، زانایانی خاوه‌ن بیر‌و عاریفانی پێکگهیشتوو و پێکگهیشتوانی کامڵ، که له ره‌وتی تێگه‌یشتندا به کزی و لاوزی خۆیان ده‌زانن، هاواری «ما عرفناک حق معرفتک» ده‌بێژن و به‌گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئافرێنه‌ری ئه‌و ئافه‌ریم ده‌ڵین و ده‌ڵین: تبارک الله احسن الخالقین
و لا حول و لا قوة الا بالله العلی العظیم
و الحمدالله رب العالمین
العبد المنیب
موحه‌ممه‌د ره‌بیعی
بۆچوونه‌کان