مامۆستا ڕەزا عەبدی (عبدالعزیز)، زانای بەناوی بانگی سوننی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد كرا.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، مەلا ڕەزا عەبدی ئيمام و پێشنوێژی مزگەوتی «قودس» لە گەڕەکی «ئیسلام ئاباد»ی ورمێ و بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەییوبیە کە چوار مانگ بەرلە ئێستا قۆلبەست و لە گرتووخانە تووندکرا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی گوڵان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئازادبوونی مەلا ڕەزا لە کاتێکدایە کە ھێشتا دوو مانگ لە ماوەی سزا بەسەرسەپێندراوەکەی مابوو.

ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئايينی لقی تەورێز، حوکمی شەش مانگ بەندیخانە و دوو ساڵ دوور بوون لە شاری ورمێ، بەسەر مەلا ڕەزادا سەپا کە لە سەرەتای بەفرانباری ۱۳۹۵ی ھەتاوی لە تەورێز ڕادەستی بەندیخانەی تەورێز کرا.

شایانی باسە ناوبراو بە دانانی بارمتەی سی ملوێن تمەنی ئازاد کراوە.