مامۆستا حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید زانا و بانگخواز و نووسه‌ری كورد، دوێنێ پێنجشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ له ته‌مه‌نی ٧٤ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا حه‌بیب خه‌ڵكی گوندی به‌ڵخه سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان بوو و بڕیار وایه ته‌رمی پیرۆزیشی هه‌ر له زێدی خۆی ئه‌سپارده‌ی خاك بكرێت.
مامۆستا كه یه‌كێ له پێشه‌نگانی بانگه‌وازی ئیسلامی له كوردستان بوو و پڕبوو له خزمه‌ت و خه‌مخۆری، به قه‌له‌مه جوان و نووسینه به‌نرخه‌كانی زۆربه‌ی كتێبخانه‌كانی ڕازاندبۆوه و دڵی خوێنه‌رانی گهشاندبۆوه.
مامۆستا موحه‌ممه‌د خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌یه له نووسین و وه‌رگێڕان و به‌م چه‌شنه خزمه‌تێكی زۆری به گه‌لی موسوڵمان و نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه. مامۆستا هه‌موو ته‌مه‌نی پیرۆزی له‌ڕێی خزمه‌ت له ئایین و نیشتمان به‌سه‌ر بردووه. له كتێبه به‌نرخه‌كانی مامۆستا، ده‌كرێ ئاماژه به كتبێ ژیانی ئازیزمان(د.خ) و هه‌روه‌ها ژیانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و كۆمه‌ڵێ كتێبی تر بكه‌ین كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خوێنه‌ران هه‌بووه.
ڕۆحی شاد و یادی هه‌رمان و پله‌ی به‌رز بێ.
بۆچوونه‌کان