بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە. بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا ٢٣٧ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە ٢٤ کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان. زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە. هەروەها لە ماوەی ئەم ٢٤ کاتژمێرەدا کەس بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەست نەداوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 1956 کەس.
بۆچوونهکان