به‌یانی ئه‌وڕۆ خولی پێنجه‌می دانیشتنی تایبه‌تی لێژنه‌ی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان له ڕێی ده‌زگای زوومه‌وه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و دانیشتنه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ڕێنامه و ستراتێژی یه‌كیه‌تی له پێوندی نێونه‌ته‌وییدا به‌ڕێوه چوو و دوو ڕۆژ درێژه‌ی كێشا.
لێژنه‌ی یه‌كیه‌تی كه ٤٥ ئه‌ندامی هه‌یه، له دانیشتنه‌كانی خۆیدا سه‌باره‌ت به چاكسازی له ڕێنامه و پهسندكردنیی و هه‌روه‌ها ستراتێژی یه‌كیه‌تی له پێشبردنی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی قسه ده‌كا و هه‌روه‌ها باس له هێندێ بابه‌تی نێو یه‌كیه‌تیش ده‌كات.
به‌شداربووان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی بابه‌ت، ڕاپۆڕت و ستراتێژییه‌كانی داهاتوو وتووێژ و ڕاگۆڕینه‌وه ده‌كه‌ن و له مه‌ودای دانیشتنه‌كاندا، جیا له بابه‌ته گشتییه‌كان، چالاكییه‌كانی نووسینگه‌كانی یه‌كیه‌تیش تاوتوێ ده‌كه‌ن. یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان ڕێكخراوه‌یه‌كی ئیسلامی و جه‌ماوه‌رییه كه له ته‌واوی وڵاتانی موسوڵمان و هه‌روه‌ها له‌نێو كه‌مینه و گرووپه ئیسلامییه‌كان ئه‌ندامی هه‌یه.
ئامانجی یه‌كیه‌تی لێپرسینه‌وه و كارناسیكردنی گرفته‌كانی موسوڵمانان و پێشكه‌شكردنی ڕێچاره و خزمه‌ته له چوارچێوه‌ی ڕێكخراوه‌یه‌كدا كه زانایان له‌ودا ڕۆڵی ڕێبه‌ری و سه‌ره‌كیان هه‌یه. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی یه‌كیه‌تی
بۆچوونه‌کان