لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كۆڕبه‌ندی یاوه‌رانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ندێشه‌ی موكڕان له‌گه‌ڵ خێرخوازانی ناوخۆیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان پێك هێنا كۆڕبه‌ندی یاوه‌رانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ندێشه‌ی موكڕان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پلانی بردنه‌سه‌ری ئاستی زانستیی مامۆستایانی قوتابخانه له ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ خێرخوازانی ناوخۆیی له ئیرانشار پێك هێنا.
له‌و دانیشتنه‌دا كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خێرخوازانی ناوخۆیی كه بریتی بوون له زانایان، دكتۆران، مامۆستایانی زانكۆ، فه‌رهه‌نگیان و باوه‌ڕپێكراوانی ناوچه به‌ڕێوه چوو، له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری، موحه‌ممه‌د یووسف داوه‌ری و دانش داداله زه‌هی باسیان له ئامانجی فێركاری – خێرخوازی كۆڕبه‌ند و تاوتوێكردنی ئامانجی پلانی بردنه‌سه‌ری زانستی مامۆستایان و دابینكردنی داهات و بوودجه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پلانه كرد.
قۆناغی یه‌كه‌می پلانی بردنه‌سه‌ری زانستی مامۆستایان به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ری زانستی چۆنییه‌تی مامۆستایان له سێ قۆناغی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی یه‌كه‌م و دووهه‌م به به‌شداریی مامۆستایانی به‌رزی وڵات له ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ له ناوه‌ندی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ئیرانشار جێبه‌جێ ده‌كرێ كه هه‌شت ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی باشووری پارێزگا له‌خۆی ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی دابین بكرێ.
بۆچوونه‌کان