دوکتۆر سادق زیباکه‌لام زۆرێک له به‌رپرسان و ڕێبه‌رانی کوردستانی عێراق له ئێران‌دا له‌دایکبوونه و له نێوان ئێمه‌دا گه‌وره بوونه و فارسی ده‌زانن و سه‌رنجڕاکێشه که پێداگری له‌سه‌ر ئاخافتن به زمانی فارسی ده‌که‌ن. به‌ره‌ی ئێستای به‌رپرسان، به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕێبه‌رانی کوردستانی عێراق باشترین پردی پێوه‌ندی له نێوان ئێران و وڵاتی نوێی هه‌رێمی کوردستانن."
کوردپرێس: تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیپلۆماسی ئێمه له ده‌ست دانی ده‌رفه‌تی ئاماده‌بوون و نفووزه له ناوچه‌گه‌لێک که به شێوه‌ی ئاسایی ده‌بوایه له‌و ناوچانه زیاترین ئاماده‌بوون و نفووزمان ببوایه. بۆ وێنه ئه‌فغانستان یه‌ک له‌و نموونانه‌یه. وڵاتانی که‌نداوی فارس نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه. له‌باره‌ی لوبنان و عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌رمایه‌دانه‌رییه زۆره که کردوومانه، داهاتوو ده‌ریده‌خات که چه‌نده دروست سیاسه‌تمان کردبێت. وێڕای ئه‌وه‌یکه هاوپێوه‌ند به عێراقه‌وه، هۆکاری ئایین، له بنه‌ماوه پێوه‌ندی نێوان دوو وڵات جیاواز ده‌کات. دیارده‌ی ئاوڕنه‌دانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دیپلۆماسیدا ئه‌مجاره خه‌ریکه له ناوچه‌یه‌کدا دووباره ده‌بێته‌وه که ئاست و گه‌وره‌یی زیانه‌کانی قه‌ت به‌راورد ناکرێت به دیکه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌وه که نه‌مانتوانی ئاماده‌بوون و نفووزێکمان تێیدا ببێت.
ئه‌مجاره چیرۆکی تاڵی ئاماده‌نه‌بوون له جێگایه‌کدایه که ده‌بوایه له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان و زیاتر و به‌رفراوانتر له هه‌مووان ئاماده ببواینایه، به‌ڵام مخابن له دواوه‌ی هه‌مووانیان، له کوردستانی عێراق یان به وته‌ی خۆیان له "هه‌رێمی کوردستانی عێراق". نێزیک به 5 میلیۆن له حه‌شیمه‌تی عێراقی 20 میلیۆنی له کوردی ئه‌و وڵاته پێکهاتووه که دانیشتووی باکووری عێراقن. پاش ڕووخانی سه‌ددام حسێن و هاتنه سه‌رکاری حکوومه‌تێکی نوێ له عێراقدا، ناوچه‌ی کوردستان به شێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ده‌رهاتووه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی فیدراڵ. ناوی ئه‌م به‌شه که له ساڵی 1383 له چوارچێوه‌ی فیدراتیو و به‌ته‌واوه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ده‌رهاتووه، هه‌رێمی کوردستانی عێراقه.
"هه‌رێمی کوردستان" خاوه‌نی په‌رله‌مانێکه به 100 نوێنه‌ره‌وه، سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆجێیی، هێزی پۆلیس و سیسته‌می ئه‌منی تایبه‌ت به خۆی، 17 له‌سه‌دی بودجه‌ی گشتیی عێراق ته‌رخان ئه‌درێت به هه‌رێمی کوردستان و ئه‌م هه‌رێمه له زۆر ڕووه‌وه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه ده‌برێت. زۆرێک له وڵاته گرینگه‌کان له "هه‌رێمی کوردستان" نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یان کونسووڵخانه‌یان هه‌یه.
هه‌رێم خاوه‌نی وه‌زاره‌تی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆیه، زمانی فه‌رمی؛ کوردی و ئاڵاکه‌شی له ئاڵای عێراق جیاوازه. پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان شاری هه‌ولێره و شاره گرینگه‌کانی دیکه‌شی سلێمانی و که‌رکووکه. ئه‌ڵبه‌ت هێشتاکه ناکۆکی گرینگ له نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بوونی هه‌یه. له‌وان و گرینگ‌ترینیان کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی نه‌وتیی که‌رکووک و دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وتی باکووری عێراق یان هه‌مان هه‌رێمی کوردستان. پێویست به وتن ناکات که هه‌ولێر خوازیاری پشکی زێده‌تر و ده‌سه‌ڵاتی زیاتره له ده‌رهێنانی نه‌وتی باکوور و کۆنتڕۆڵی که‌رکووک و له به‌رانبه‌ریشدا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا خوازیاری کۆنتڕۆڵی زیاتری نه‌وتی باکوور و وه‌لاخستنی هه‌رێمه له به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پیشه‌سازیی نه‌وتی که‌رکووک. به وته‌یه‌کی دی، هه‌رێمی کوردستان خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و که‌مترکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی به‌غدایه له باکوور و له به‌رانبه‌ردا به‌غداش خوازیاری کۆنتڕۆڵی زیاتری هه‌رێم و که‌مکردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی هه‌رێمه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی نه‌وتی که‌رکووک.
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق (لانیکه‌م به‌غدا و ناوچه‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته که شیعه‌نشینن) له زۆرێک ڕووه‌وه وه‌کوو دوو وڵات یان دوو سه‌رزه‌مینی جیاوازن. مرۆڤ کاتێک له هه‌ولێر و سلێمانیه باوه‌ڕ ناکات ئه‌مه هه‌مان وڵاته که به‌شه‌کانی دیکه‌ی؛ به‌غدا، نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لای له‌خۆ گرتووه. له ڕووی که‌لتوورییه‌وه بگره تا بارودۆخی شارنشینی تا بابه‌تی ئه‌منی، ترافیک، ئازادی و هتد، که‌مترین خاڵی هاوبه‌ش له نێوان به‌غدا و هه‌ولێره وه‌کوو دوو شاری سه‌ره‌کی عێراق. جگه له‌وه‌یکه هه‌ردوو پاژێک له کۆیه‌کی گه‌وره‌ترن به ناوی کۆماری عێراق.
ئه‌وه‌ی که بڕاوه‌یه پێکهاتنی هه‌رێمی کوردستان و مانه‌وه‌یه له ماوه‌ی یه‌ک ده‌یه‌ی دواییدا که به چه‌شنێک ده‌رهاتووه که وادیاره بۆ هه‌میشه ئه‌و ناوچه‌یه له کۆنتڕۆڵ و ئیداره‌ی کورده‌کاندا ده‌مێنێته‌وه. یان به شێوه‌یه‌کی دیکه بڵێم، قه‌د ئه‌وه به‌زه‌یندا نایێته‌وه که بگه‌ڕێنه‌وه دواوه و 5 میلیۆن کوردی عێراق له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی باکوور دووباره بکه‌ونه کۆنتڕۆڵی به‌غداوه. هێرشی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 1382 و شکانی ته‌لیسمی تۆقێنه‌ری جینایه‌تکارانه‌ی سه‌ددام له‌سه‌ر کورده‌کانی ئه‌و وڵاته (و شیعه‌کان و سوننه‌کان و دیکه‌ی 20 میلیۆن خه‌ڵکی عێراق) بووه هۆی ده‌رکه‌وتنی ئهرژهنگێک به ناوی ئازادی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی که ئیدی وا ده‌رناکه‌وێ هیچ هێزێک بتوانێ بیگه‌ڕێنێته‌وه ناو بوتڵه‌که‌ی.
له‌کاتی سه‌ربه‌خۆیی عێراق له ساڵی 1932 (1311) تا ڕووخانی سه‌ددام، به تایبه‌ت له کاتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی به‌عسییه‌کان و سه‌ددام حسێن له ساڵی 1349 به‌دواوه کورده‌کان له جه‌هه‌نه‌مێک ژیانیان ده‌کرد که ئه‌نجامه‌که‌ی 182000 کوژراو، له‌گه‌ڵ خاک یه‌کسان بوونی زیاتر له 2000 گوندی کوردنشین و کۆچاندنی زۆره‌ملێی دانیشتوانی 4500 گوند بۆ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کان، ده‌ستگیرکردنی به کۆمه‌ڵی پیاوانی کورد و کۆچاندنیان بۆ که‌مپ و زیندانه‌کانی هاوێری به‌غدا و بنکه سه‌ربازییه‌کان، له‌سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵی پیاوانی کورد، بۆردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه و ده‌یان ناوچه‌ی کوردنشینی دیکه که ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌مان 182000 قوربانی له ماوه‌ی سێ ده‌یه له سه‌ره‌تای 1350 تا ڕووخانی سه‌ددام له ساڵی 1383 بوو. کورده‌کان پاش ئه‌م ئه‌زموونه تاڵ و ترسناکه بۆ یه‌که‌مین جار به شێوه‌ی ئازادانه له شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکووک، دهۆک و سه‌دان گوندی گه‌وره و بچووکی ناوچه‌که‌یان له هاتوچۆ و ژیاندان، به بێ ئه‌وه‌ی به‌هۆی کوردبوونیان بکه‌ونه به غه‌زه‌ب و نه‌فره‌ت و له‌ناوچوونی سیسته‌ماتێک له‌لایه‌ن سه‌ددام یان ڕژێمێکی دیکه‌ی حاکم له به‌غدا، هه‌ر بۆیه چه‌سپاندن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئازادی کورده‌کان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له به‌هێزبوون و به‌رده‌وامیی زیاتر دایه.
ناچار به هێنانی ئه‌م پێشه‌کییه بووم تا بگه‌م به‌م خاڵه سه‌ره‌کییه. ئه‌وه‌یکه به هه‌ر حاڵ ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له سنووره‌کانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران به درێژایی 600 کیلۆمه‌تر، دراوسێیه‌کی نوێ به ناوی "هه‌رێمی کوردستان" له‌دایک بووه.
کۆتاییه‌کانی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1391 ده‌رفه‌تێکی چه‌ند ڕۆژه هاته پێش که به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی کوشتوبڕی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1366 و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی "ئه‌نفال" له سه‌رده‌می سه‌ددام له دژی کورده‌کان و بوونه قوربانی 182000 کورد له ماوه‌ی ئه‌و 3سێ ده‌یه‌دا، من به هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ک له هاونیشتیمانیانی کورد به بانگهێشتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوو، سێ ڕۆژێک بڕۆینه ئه‌وێ. هه‌موو شتێک خۆیای تامه‌زرۆیی و هه‌وڵی کورده‌کانه له‌پێناو داهاتوویه‌کی گه‌شتر.
کۆمپانیا مه‌زن و به‌ناوبانگه ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورووپییه‌کان هه‌رکامه‌یان له شوێنێک خه‌ریکی کار بوون. تورکه‌کان (کۆمپانیا تورکیاییه‌کان) له سه‌رووی هه‌مووان خه‌ریکی کارن. یه‌کیان خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه، یه‌کیان خه‌ریکی کارگه‌ی چیمه‌نتۆ، ئه‌ویدی خه‌ریکی دروستکردنی دوو سایدی هه‌ولێر- سلێمانی، چواره‌می سه‌رقاڵی کێشانی ڕێگای ئاسنینی هه‌ولێر- تورکیا، پێنجه‌می کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کرێن یان "ماڵ"ی کردۆته‌وه و دووکانه‌کانی پڕ کردووه له کاڵا و شمه‌کی تورکی، شه‌شه‌مینیان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بانکه و ... هه‌تا دوایی.
هه‌مووان بوون جگه له "ئێران" و "ئێرانییه‌کان"، به‌رپرسانی کورد ده‌یانگوت له نێزیک به 2500 کۆمپانیای بیانی که بۆ بنیاتنانه‌وه، بازرگانی، هه‌نارده، هاورده و ئابووری له ماوه‌ی یه‌ک ده‌یه‌ی دواییدا له هه‌رێمی کوردستان تۆمار کراون زیاتر له 2000 کۆمپانیایان هی تورکه‌کانه. ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانییه‌کان خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی زانکۆکانی سه‌ر به ناوه‌نده زانستییه‌کانی وڵاته‌کانیانن. که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیکه "ئافیس"یان کردۆته‌وه. ئاماده‌بوونی هه‌مووان به‌تایبه‌ت تورکه‌کان، ئه‌مه‌ریکییه‌کان و ئه‌ورووپییه‌کان زۆر هه‌ستپێکراوه، له حاڵێکدا به هه‌ر چه‌شنێک له هه‌رێمی کوردستان پێناسه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه بده‌ین و هه‌ر ڕوانگه‌یه‌کمان له‌سه‌ری ببێ، ناتوانین چاو له‌م ڕاستییه بنوقێنین که دهیوایه ئێران زیاترین ئاماده‌بوونی له کوردستانی عێراق ببوایه.
هیچ وڵاتێک نادۆزرێته‌وه که به قه‌د ئێران و ئێرانی پێوه‌ندی زمانی، که‌لتووری، شارستانیه‌تی و مێژوویی له‌گه‌ڵ 5 میلیۆن کوردی عێراق ببێ. زۆرێک له ڕه‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌کانی کورده‌کانی عێراق به شێوه‌یه‌کی قووڵ ئێرانییه و ده‌ربه‌ندی ئێرانییه‌کانه.
له حالێک‌دا کورده‌کانی عێراق هیچ مه‌یل و خواستێکیان بۆ نێزیکبوونه‌وه له عه‌ره‌ب و تورکه‌کان نییه. به شێوه‌یه‌کی نامۆ دڵ و گیانیان به‌ندیواری فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌تی ئێرانییه. به‌پێچه‌وانه‌ی ساردی و بێ مه‌یلیان له ئاست عه‌ره‌ب و تورکه‌کان به شێوه‌یه‌کی قووڵ هه‌ست به وابه‌سته‌یی به ئێران و ئێرانییه‌کان ده‌که‌ن.
له ساڵی 1354 که ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر له نێوان حکوومه‌تی شای ئێران و سه‌ددام حسێن به‌سترا و حاڵه‌تی ئاگربڕ له نێوان تاران و به‌غدا هاته ئاراوه. ڕژیمی پاشایه‌تی وازی له پشتگیریی کورده‌کانی عێراق له دژی سه‌ددام هێنا و له به‌رانبه‌ردا سه‌ددامیش وازی هێنا له پشتگیریی به‌رهه‌ڵستکارانی ڕژیمی پاشایه‌تی ئێران. نێزیک به 300000 کوردی عێراقی له ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵدا په‌نابه‌ری ئێران بوون. ڕژیمی پاشایه‌تی ئه‌وانی له کوردانی که‌ره‌ج و دیکه‌ی شاره‌کانی وڵات نیشته‌جێ کرد.
ئه‌م 300000 کورده له ماوه‌ی 30 ساڵ دواتر له ئێران ده‌ژیان، له ئێران‌دا چوونه قوتابخانه، زانکۆ، هاوسه‌رگیرییان کرد و بوونه ئێرانی، ئێستاکه ئه‌وان و جیلی دووه‌م و سێهه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه کوردستانی عێراق و بوونه‌ته به‌رپرس له هه‌رێمی کوردستاندا.
زۆرێک له به‌رپرسان و ڕێبه‌رانی کوردستانی عێراق له ئێران‌دا له‌دایک بوونه و له نێوان ئێمه‌دا گه‌وره بوونه و فارسی ده‌زانن و سه‌رنجڕاکێشه که پێداگری له‌سه‌ر ئاخافتن به زمانی فارسی ده‌که‌ن. به‌ره‌ی ئێستای به‌رپرسان به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕێبه‌رانی کوردستانی عێراق باشترین پردی پێوه‌ندی له نێوان ئێران و وڵاتی نوێی هه‌رێمی کوردستانن. زۆرێک له بارزانییه‌کان و تاڵه‌بانییه‌کان له ئێران‌دا له‌دایکبوون و گه‌وره‌بوونه. شاره‌زای زمانی فارسین و گرینگتر له‌مانه حه‌زێکی زۆریان له فه‌رهه‌نگ، شارستانییه‌ت و زمانی فارسی هه‌یه و خۆیان به ئێرانی ده‌زانن. یه‌ک هه‌زاره‌می ئه‌م هه‌سته‌یان نه به تورکه‌کان هه‌یه و نه به شێوه‌یه‌کی سه‌رووتر به عه‌ره‌به‌کان.
ئه‌گه‌ر بوترێت که ناوی فارسی له هه‌رێمی کوردستان له خودی ئێران باوتره ئه‌وا زێده‌ڕۆیی نه‌کراوه. جگه له‌وه‌یکه کوردستانی عێراق بۆ ئێران بازارێکی گه‌وره‌ی 5 میلیۆنییه. ئێران ده‌توانێ له‌وێ له هه‌موو جۆره‌کانی پیشه‌سازی، ئه‌ندازیاری، چێ‌کردنی هێزگه، ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ، دروستکردنی پیشه‌سازی بنچینه‌یی، پێترۆشیمیای نه‌وت، گاز و هتد سه‌رمایه‌دانه‌ریی بکات. یه‌کێک له گرینگ‌ترین هه‌ڤیازییه‌کانی ئێمه، هه‌ڤیازی که‌لتوورییه. هه‌ڤیازییه‌ک که ئه‌ورووپییه‌کان، ئه‌مه‌ریکییه‌کان و عه‌ره‌ب و تورکه‌کان نیانه.
زانستگاکانی ئێمه ده‌توانن له هه‌رێمی کوردستاندا لق بکه‌نه‌وه و زیاتر له‌مه‌ش به وه‌رگرتنی خوێندکار له کوردستانی عێراق له ئاستی جۆربه‌جۆر به‌تایبه‌ت دوکتۆرا به‌ستێن بۆ ئاماده‌بوونی که‌لتووری گرینگ له‌وێ دابین بکه‌ن. بوارێکی دیکه له کاروباری ته‌ندروستی، ده‌رمانی و دروستکردنی نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری و ده‌رمانی پیشه‌ییه. که‌متر بوار و زه‌مینه‌یه‌که که ئێران نه‌توانێت له هه‌رێمی تازه له‌دایکبووی کوردستانی عێراق سه‌رمایه‌دانه‌ریی بکات و هه‌موو ئه‌مانه به‌و جۆره‌ی که ئاماژه درا به‌هۆی ڕه‌گ و هه‌ستی په‌یوه‌ستبوونی فه‌رهه‌نگی و شارستانییه که بۆ ئێران و ئێرانی بوون هه‌یانه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م به‌ستێنه به‌رفراوان و قووڵه شارستانیه‌ته، ئێران ئاماده‌بوونێکی ئه‌وتۆی له کوردستانی عێراقدا نییه، یان ڕاستتر و وردتر بڵێم له چاو پێوه‌ند و وابه‌سته‌یی شارستانی کورده‌کان به ئێرانه‌وه، ئاماده‌بوونی ئێمه له کوردستانی عێراقدا گرینگییه‌کی زۆر که‌م و نه‌بینراوی هه‌یه. ئه‌مه‌ش حهقایهتێکه که ئێمه پێداگری ده‌که‌ین له سه‌ر ئه‌وه‌یکه له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه له ڤێنزۆئێلا، بۆرکینافاسۆ، یان گینه‌ی بیسائۆ ئاماده‌بوونێکی چالاک و جیددیمان هه‌بێ، هێرش بۆ سه‌ر سووریا به گرینگتر له هێرش بۆ سه‌ر خوزستان بزانین، له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان له‌به‌ر پشتگیریی له حیزبوڵڵای لوبنان و یارمه‌تیدان به حه‌ماس خه‌رج بکه‌ین، ئه‌و کات لێره و له ته‌نیشتمان هیچ ئاوڕ و گرینگییه‌ک به کوردستانی عێراق نه‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌وه جێی داخه ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌ک بکرێت، نه فه‌له‌ستینییه‌کان، نه سوورییه‌کان و نه ڤێنزۆئێلاییهکان و ته‌نانه‌ت لوبنانییه‌کان یه‌ک هه‌زاره‌می حه‌ز و به‌ندیواری و وابسته‌یی کورده‌کانی عێراقیان نییه به ئێران و ئێرانی.
ئه‌و کات ئێمه ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان بۆ ئه‌وان خه‌رج ده‌که‌ن و وازمان له هه‌رێمی کوردستان هێناوه به 600 کیلۆمه‌تری سنووری هاوبه‌ش و ئه‌وێمان بۆ تورک، ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورووپییه‌کان به‌جێهێشتووه. به‌ڕاست که پێناسه و تێگه‌یشتنێکی نامۆمان له بابه‌تێک به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
ئه‌و شه‌وه‌ی که ده‌بوایه هه‌ولێرم بهجێبهێشتبایه له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی ئۆتێله‌که پیاسه‌م ده‌کرد که چاوم به ئاڵا شهکاوهکانی به‌ر ده‌رکی ئۆتێله‌که که‌وت. بینیم جیا له ئاڵاکانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، ئاڵاکانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌ورووپا، فه‌ڕه‌نسا، تورکیا و ته‌نانه‌ت لوبنان له‌وێ هه‌ڵکرابوون. به‌ڵام ئاڵای ئێران نه‌بوو. ئه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی ئێمه وه‌ک هه‌میشه وا پاساو ده‌هێننه‌وه که ده‌وڵه‌تگه‌لی وابه‌سته و به‌کرێگیراون، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه‌کانن که له‌گه‌ڵ یه‌کدان.
بۆچوونه‌کان