كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی «جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی» لقی سنه، له كارێكی خواویستانه و له‌و ڕۆژه ساردانه، به دابینكردنی دانه‌وێڵه و خوارده‌مه‌نی له به‌رزاییه‌كانی «ئاویه‌ر» هه‌ستان.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب له سنه، به هه‌وڵی جێگریی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی لقی سنه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی هه‌ینی (١ ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠) له كارێكی مرۆییانه و به مه‌به‌ستی پارێز له ئاژه‌ڵان و باڵنده‌كان له‌و ڕۆژه سارد و بهفراویانه، خوارده‌مه‌نی تایبه‌تی باڵنده و ئاژه‌ڵانیان دابین و له به‌رزاییه‌كانی «ئاویه‌ر» و ناوچه بهفراوییهكانی ئاستی شاریان بڵاو كرده‌وه.
بۆچوونه‌کان