عه‌لا قه‌رزاوی كچی شێخ یووسف قه‌رزاوی دوای به‌رگه‌كرتنی چه‌ند ساڵ له به‌ندیخانه، ئازاد بوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب به وته‌ی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان، عه‌لا قه‌رزاوی كچی دكتۆر یووسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان كه له زیندانه‌كانی هێزی ڕژێمی كووده‌تای میسر به‌ند كرابوو، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌دوای بڕیاری دادستێنی گشتیی، دوای ٤ ساڵ و نیو به‌ندكران، له به‌ندیخانه ئازاد بوو.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی شه‌به‌كه‌ی ئه‌لجه‌زیره له‌و بواره‌وه نووسی: ده‌سه‌ڵاتدارانی میسری عه‌لا قه‌رزاوی و هاوسه‌ره‌كه‌ی حیسام خه‌له‌فیان له ساڵی ٢٠١٧ به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له گرووپێكی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی بهندكردنهكهیان درێژه پێ ده‌دایه‌وه. هاوسه‌ری عه‌لا ئێستاش له به‌ندیخانه‌یه.
له ساڵی ٢٠١٩ دادگای سزایی قاهیره بڕیاری دا عه‌لا ئازاد بكات، به‌ڵام دادستێنهكهی دوای یه‌ك كاتژمێر به‌ندكردنه‌كه‌ی درێژ كرده‌وه و دۆسیه‌كی تری بۆ كرایه‌وه.
بۆچوونه‌کان