خودای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا باس له منه‌تێكی گه‌وه‌ره ده‌كا كه تا ڕۆژی دوایی قه‌رزێكه له ملی هه‌موو باوه‌ڕدارێك، ئه‌ویش ناردنی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده(دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {لٙقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَڵى الْمُۆْمِنِینَ إذْ بَعَث فِیهِمْ رَسُولا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ێتْلُو عَڵیْهِمْ اێاتِهِ ۆیُزَكِّیهِمْ ۆیُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ۆالْحِكْمَةَ ۆإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ ڵفِی ضلالٍ مُبِینٍ} [ئالی عیمران:١٦٤]. هه‌روه‌ها باس له پله و پایه و مه‌كانه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات دروودی خودای له‌سه‌ر بێ: «النَّبِیُّ أَوْڵى بِالْمُۆْمِنِینَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۆأَزْۆاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۆأُوْلُو الأَرْحَامِ بَعْضهُمْ أَوْڵى بِبَعْض فِی كِتَابِ اللَّهِ مِنْ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ إِلاَّ أَنْ تَفْعَلُوا إِڵى أَوْلِێائِكُمْ مَعْرُوفًا كَانَ ذَلِكَ فِی الْكِتَابِ مَسْطورًا» [ئه‌حزاب:٦]. هیچ كه‌سێك و هیچ شتێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ له باوه‌ڕداری نزیك نیه و شیرین‌تر نیه، له ئه‌نه‌س ده‌گێڕنه‌وه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت: "لا یۆمن أحدكم حتى أكون أحب إلیه من والده وولده والناس أجمعین" [متفق علیه]. له‌م كاته‌دا ئیمامی عومه‌ر _ خوای گه‌وه‌ره لێی رازی بێ_ زۆر به‌راشكاوی قسه‌یه‌ك ده‌كا له‌به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر بێ ده‌ڵێ:"ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا من تۆم له هه‌موو كه‌س خۆشتر ده‌وێ، له باوكم و كوڕم و خه‌ڵكانه و ماڵم. پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: ئه‌ی عومه‌ر له‌گیانی خۆت! ئیمامی عومه‌ر وتی: تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م ئاسته! پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: عومه‌ر هێشتا ماوته! ئێنجا دوای ده‌مێك ئیمامی عومه‌ر هاته‌وه خزمه‌تی و وتی: ئێستا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌خۆشم خۆشه‌ویست تری. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئێستاكه عومه‌ر ته‌واو بوو! قوڕئانی پیرۆز له زۆر شوێن باسی ئاكار و خووڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری كردووه و ئێمه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ته‌نیا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك له‌م لایه‌نانه‌ی كه قوڕئانی پیرۆز باسی لێوه كردووه، چونكه ناتوانین هه‌موو وه‌سفه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) كه‌خودای گه‌وه‌ره له قوڕئان‌دا باسی كردووه بیخه‌ینه ڕوو، چونكه ئه‌م كاره پێویستی به چه‌ندین كتێب و لێكۆلینه‌وه هه‌یه. ئهلێرانه ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو وه‌ك: ١- كاتێك خودای گه‌وه‌ر باس له پێغه‌مبه‌ران ده‌كات به‌ناو ناویان ده‌هێنێت وه‌ك:" یا آدم، یا نوح، یا ابراهیم، یا موسى، یا عیسى، یازكریا، یا یحیى تادوایی، به‌ڵام له‌كاتی ناوهێنانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به: یا ایها النبی، یا ایها الرسول، یا ایها المدثر، یا ایها المزمل". ٢- یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ گشت جیهان نێردراوه، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی عیسا ده‌فه‌رموێت: {وٙرَسُولا إِڵى بَنِی إِسْرَائِیڵ} و ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی هوود ده‌فه‌رموێ: {وإِلى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا}... تادوایی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(د.خ) ده‌فه‌رموێت: {ومَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا مُبَشِّرًا ونَذیرًا}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رجَالِكُمْ ولكِنْ رَسُول اللَّهِ وخَاتَمَ النَّبِیِّینَ وكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمًا}. * هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌دا هاتووه: "له‌ئه‌بی هوره‌یره ده‌گێڕنه‌وه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموویه‌تی: مثلي و مثل الأنبیاء من قبلی كمثل رجل بنى بنیانا فأحسنه وكمله إلا موضع لبنة من زاویة من زوایاه فجعل الناس یطوفون به ویعجبون ویقولون هلا وضعت هذه اللبنة، قال: فأنا تلك اللبنة وأنا خاتم النبیین"{صححه الألبانی}. هه‌روه‌ها خودای گه‌وره وه‌ك ڕێزلێنانێك له پێغه‌مبه‌ر په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر هات سه‌ری خه‌ن و پشتگیری و نهسهرهتی بده‌ن و هه‌روه‌ها خۆشیان _ واته پێغه‌مبه‌ران _ گه‌واهیده‌رن له‌سه‌ر ئه‌م عه‌هد و په‌یمانه: {وإِذ أَخَذَ اللَّهُ مِیثاقَ النَّبِیِّینَ لَمَا ءاێَتَیْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَهٍ ثمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ ڵتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلتَنْصُرُنَّهُ قَاڵ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَڵى ذلِكُمْ إِصْڕی قَالُوا أَقْرَرْنَا قَاڵ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِینَ}. خودای گه‌وره خۆی ناساندنی پێغه‌مبه‌ری ڕاگه‌یاندووه له ڕابوورد و له ئێستا و ئاینده‌دا، به‌ڵگه‌شمان گه‌لێك زۆره هه‌ر له‌ژمار نایه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستین به به‌راوردێك له‌نێوان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له (مه‌ککه) له‌نێوان كۆچ و ئه‌شكه‌نجه‌ی موسوڵمانان و فتوحاتی ئه‌وان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر {وٙرَفَعْنَا ڵكَ ذكْرَكَ}. قه‌تاده ده‌ڵێ: "خودای گه‌وه‌ره یادی پێغه‌مبه‌ری له دونیا و ڕۆژی دوایی به‌رز راگرتووه، هه‌رچی وتارخوێن نوێژخوێنێك هه‌یه، ده‌بێ ڕۆژێ پێنج جاران بڵێت: أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله". له سووڕه‌تی (نه‌جم) چه‌ند وه‌سفێك ده‌خاته پاڵ حه‌زره‌تی (موحه‌ممه‌د) (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ): ١. سه‌قامگیر و دامه‌زراویی پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێ: «مَا ضلَّ صَاحِبُكُمْ ومَا غَوى». ۲. راستگۆیی پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێ: «ومَا ينْطقُ عَنِ الْهَوى». ۳. هاوڕێیه‌تی ئه‌مینی نیگاه كه مه‌به‌ستی جبریله: «عَلَّمَهُ شَدِیدُ الْقُۆى». ٤. ساغ و سافی چاوه‌كانی له‌هه‌ر دیمه‌نێكی شه‌یتانی و ههڵخهلهتاوی: «مَا زَاغَ الْبَصَرُ ۆمَا طغَى». ٥. ساف و بێگه‌ردی سینه‌ی: «أَلٙمْ نَشْرَحْ لٙكَ صَدْرَكَ». ٦. ڕه‌وشتبه‌رزی: «وإِنَّكَ ڵعَڵى خُلُقٍ عَظیمٍ». له كۆتاییدا داواكارین له خوای گه‌وره خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان زیاتر بكات له ناو دڵ و ده‌روونماندا؛ ئامین.
بۆچوونه‌کان