كارگه‌ی فێركاریی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان به به‌شداری عوسمان عه‌بباسی و به به‌شداریی زۆرینه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی لق و نووسینگه‌كانی گیلان، گوڵستان، ئه‌رده‌بیل، خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی و باشووری، هۆرمۆزگان و بووشێهر شه‌وی ١٤ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب عوسمان عه‌بباسی ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی له سه‌ره‌تادا، مێژوویه‌ك له ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی له جیهان و ئێران، شێوازی پێكهێنان، بیردۆز و نموونه‌كانی به‌رچاوی ئه‌و بواره‌ی بۆ به‌شداربووانی ڕوون كرده‌وه. ئه‌و له درێژه‌دا، ڕۆڵ و ئه‌ركی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و كرده‌وه‌كانی له دۆخی ئێستادا و سه‌رده‌می زانیاری و جیهانی ڕایه‌ڵه‌یی شی كرده‌وه.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح جه‌ختی كرده سه‌ر كاریگه‌ری پێوه‌ندیی گشتیی لق و نووسینگه‌كان له پێشبردنی ئامانج، ئاڕمان و به‌رنامه‌كانی جه‌ماعه‌ت و هه‌وره‌ها وه‌ك هێزێكی جووڵێنه‌ر، یه‌كگرتوو و هانده‌ری ئه‌ندامانی ناساند. ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناییه‌كانی تاكی و زانیاریی پسپۆڕیی وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێویست و ناچاریی كارناسانی بواری پێوه‌ندیی گشتیی هه‌ژمار كرد و له‌و بواره‌وه، به‌شداریی كارناسان له خول و كۆڕبه‌ند و كۆبوونه‌وه‌كانی پێوه‌ندیداری به‌پێویست زانی.
له كۆتایی كارگه‌كه‌دا، فێركاریی كارگه وێڕای ناساندنی سه‌رچاوه‌ی جێمتمانه و به‌ڕۆژ له‌بواری پێوه‌ندیی گشتیی و هه‌روه‌ها تاوتوێی كێشه و گرفته‌كان، وه‌ڵامی پرسیاری به‌شداربووانی دایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له‌ڕێی ئیسكایپ ڕوومه‌وه به‌ڕێوه چوو، به خوێند‌نه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد، پاشان ئیبڕاهیم توانا به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه، پێشه‌كییه‌كی سه‌باره‌ت به گرینگی پێوه‌ندیی گشتیی و ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و له ڕێكخراوه‌كاندا باس كرد.
بۆچوونه‌کان