دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی، ڕه‌ئیسی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان به وتارێک که بۆ ئۆمه‌تی ئیسلامی باس کرد، به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌م قهناتهی دامه‌زراند.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی موسوڵمان، دکتۆر قه‌ره‌زاوی له وتاره‌که‌ی دا جه‌ختی کرده سه‌ر خۆڕاگری به‌رامبه‌ر کوده‌تاچیانی چه‌کدار و داوای له ھه‌موو خه‌ڵکی میسر، عه‌ره‌به‌کان، موسوڵمانان و مرۆڤه ئازادیخوازه‌کانی جیھان کرد تاکوو به شکست و داڕمانی حکومه‌تی کوده‌تا ھه‌وڵ و ته‌قه‌لا به‌ن.
قه‌ره‌زاوی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی : ئه‌وەی له گۆڕه‌پانی ڕابێعهدا ڕووی دا، کوشتارێک بوو که تا ئێستا ھیچ چه‌کدارێک دژی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه.
جێگای باسه که سه‌نته‌ری ئه‌م قه‌ناته له تورکیایه و ڕۆژی ھه‌ینی 29ی سه‌رماوه‌ز له سه‌ر ھێڵی 27500 / 11075 له‌سه‌ر سه‌ته‌لایتی «نیل سات» ده‌س به‌کار بوو.
بۆچوونه‌کان