که‌سایه‌تی و هه‌ڵسووڕاوی ناسراوه‌ی ئایینی و سیاسی تورکیا وێڕای ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌تی سه‌د ساڵه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌رانبه‌ر کورد و عه‌له‌وییه‌کانی ئه‌و وڵاته، جه‌ختی کرده‌وه ئه‌گه‌ر تورکیا به شێوه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پیکهاته‌یه مامه‌ڵه‌ی بکردایه، تووشی کێشه‌ی قورسی ئێستای نه‌ده‌بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت: فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هه‌ڵسووڕاوی ئایینی و سیاسی تورکیا، که له ساڵی 1999ی زایینی تا ئێستا نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌مه‌ریکایه و به‌رده‌وام له ڕێگای ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی خۆیه‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆری که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی، بیروبۆچوون و ڕوانگه‌ی سیاسی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌ینێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی خۆی ناسراو به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، خاوه‌ن هێز و پێگه‌یه‌کی به‌رچاون له تورکیادا، دوا بیروبۆچوونی خۆی هاوپێوه‌ند به کێشه‌ی کورد له تورکیا ڕاگه‌یاند.
گوله‌ن جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا وه‌کوو مرۆڤ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ کورد و عه‌له‌وییه‌کانی تورکیا بکردایه تووشی کێشه‌کانی ئێستا نه‌ده‌بووین، کێشه‌ی عه‌له‌وییه‌کان به ئاسانی له ناوه‌ند ئایینی و په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا چاره‌سه‌ر ده‌کرا و ده‌شمانتوانی له‌گه‌ڵ کوردان به شێوه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه و دادپه‌روه‌رانه و به سیاسه‌تێکی ئینسانی مامه‌ڵه بکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ڕێگه‌ی ڕق و کینه‌مان هه‌ڵبژارد و ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه، خه‌سارێکی قورسی بۆ تورکیا به دواوه بووه.
گوله‌ن له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی داوه‌ته شێخ سه‌عید نه‌وڕه‌سی که له سه‌رده‌می خۆیدا، داواکارییه‌که‌ی بۆ دامه‌زرانی زانکۆیه‌کی ئایینی - زانستی له پارێزگای وان له لایه‌ن پاشایه‌تی عوسمانییه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و جه‌ختیشی کرده‌وه ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا وانه‌وتنه‌وه به زمانی کوردی له ئه‌و زانکۆیه ده‌ستی پێبکردایه، ئه‌وا گه‌لی کورد له بری ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی، هه‌نگاویان له ڕێگای ئیسلام و برایه‌تی داده‌نا و تورکیا ئێستا تووشی کێشه و خه‌ساری قورسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆی نه‌ده‌بوو.
هه‌ڵسووڕای ئایینی تورکیا به به‌رده‌نگ گرتنی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی زیادی کرد: مامه‌ڵه‌ی توندوتیژانه له‌گه‌ڵ کوردان هه‌ڵه بوو و ئه‌گه‌ر بۆ نموونه ده‌ستتان دایه کوشتنی پیاوێک له ماڵباتێکی کورد، ئه‌وا هاوژین و هه‌موو منداڵه‌کانی و خاڵ و مام و برا و هه‌موو خزم و که‌سی نێزیکی ئه‌و پیاوه‌تان کرد به دوژمنی سوێندخواردووی تورکیا و ئه‌م مامه‌ڵه هه‌ڵه و نامرۆڤانه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که کێشه‌کانی ئێمه ڕۆژ له دوای ڕۆژ فراوانتر و قووڵتر ببنه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ شێخ سه‌عید کوردی (به‌دیعوزه‌مانی نه‌وڕه‌سی) زانای به‌ناوبانگی ئایینی کوردی تورکیا، چه‌ندین ساڵ پێش ڕووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، پێشنیاری خۆی بۆ کردنه‌وه‌ی زانکۆیه‌کی ئایینی- زانستی له شاری وان خسته‌به‌رده‌ستی ده‌رباری عوسمانی، به‌ڵام به‌رسڤێکی شیاو نه‌درایه‌وه به‌و پێشنیاره و ناوبراو ساڵانی کۆتایی ته‌مه‌نی خۆی له سه‌رده‌می عوسمانی و کۆماری تورکیاش، له زیندان و غه‌ریبی و ئاواره‌یی و تاراوگه برده‌سه‌ر.
حکوومه‌تی ئێستای تورکیا و سه‌رکرده‌کانی پارتی ئیسلامخوازی داد و گه‌شه، خۆیان به شوێنکه‌وتووی شێخ سه‌عید ده‌زانن و ڕێزی تایبه‌ت ده‌گرن له بیروبۆچوون و ئه‌ندێشه‌کانی و به گه‌وره‌ترین زانا و پێشه‌وای ئایینی سه‌ده‌ی بیسته‌می تورکیا ناوی لێده‌به‌ن.
بۆچوونه‌کان