دانیشتنی نوێی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت با ئاماده بوونی مامۆستا پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی چواری سه‌رماوه‌ز، به‌ڕێوه چوو.
باسه‌كه‌ي ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت دکتۆر عه‌بدورره‌حمان پیرانی به‌م شێوه‌یه:
الحمدلله و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و أصحابه و من والاه قسه‌کانی من له‌م دانیشتنه‌دا له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره: هێمنایه‌تی، دادپه‌روه‌ریي، و بابه‌تێک سه‌باره‌ت به ڕوانگه و شوناسی جه‌ماعه‌ت. له قورئانی پیرۆزدا ده‌خوێنینه‌وه که حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم (سه‌لامی خوای لێبێت) له چوارچێوه‌ی دوعادا به‌م شێوه داوا له خودا ده‌کات که: «رَبِّ اجعَل هَذا البَلَدَ آمِناً وَاجنُبِی وَ بَنِیَّ أَن نَّعبُدَ الأَصنَامَ» (ابراهیم/35) په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه به‌سه‌ر ئه‌م شار‌و وڵاته‌دا و خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌رستین. به سه‌رنج دان له ناوه‌ڕۆکی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، ده‌توانین به‌وه بگه‌ین که یه‌کێک له گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کیترین ئامانجی پێغه‌مبه‌ران، دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری و هه‌روه‌ها دابین کردن و پاراستنی هێمنایه‌تییه. سروشتییه‌که به‌خته‌وه‌ری له چاکسازی کۆمه‌ڵگا و پێکهێنان، به‌مه‌رجی په‌روه‌رده کردنی که‌سانێکی ساڵح و شیاو دایه و ڕاهێنانی ئه‌و که‌سانه‌ش له بنه‌ما ڕا، واته له بڕوا و ڕوانگه‌ی بنه‌ڕه‌تی ڕا ده‌ست پێ ده‌کات و دوایی ئه‌وانه سروشت و ئاکاری پێک دێنن و به‌ره‌و ئامانج هانی ده‌ده‌ن. به به‌ره‌که‌تی لێهاتوویی و گه‌شه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه، ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تی له ناخدا دروست ده‌بێت که پردێکه نێوان دنیا و به‌هه‌شت. به پێچه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆیی تاکه‌خوازی له ڕۆژئاوادا و بانتر بوونی ئازادی و مافی تاکه‌که‌سی له ئاست به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا، ئیسلام له هه‌مان کاتدا که ڕێز بۆ ئازادی تاکه‌که‌سی داده‌نێت، خوازیاری جۆرێک هاوسه‌نگی نێوان مافی تاکه‌که‌سی و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگایه؛ که به بێ په‌روه‌رده‌یه‌کی هاوسه‌نگی مرۆڤه‌کان، چاک سازی ڕاسته‌قینه له کۆمه‌ڵگادا به‌دی نایه‌ت. په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ، ئه‌و بۆ ئاماده بوونی کاریگه‌ر و هه‌روه‌ها به‌شداری کارامه و کارساز له کۆمه‌ڵگادا شیاو و لێهاتوو ده‌کات. که‌سێکی باش و لێهاتوو، بناغه‌ی پێشکه‌وتن و هێمنایه‌تی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگایه؛ که‌سێک که خاوه‌ن ته‌ندروستی ڕه‌وانی و ئاسوده‌یی ده‌روونی بێت و بتوانێت که بیر و هزر، کارامه‌یی و پێوه‌ندییه‌کانی له خزمه‌ت په‌روه‌رده‌ی دیتران و چاکسازی کۆمه‌ڵگادا ده‌کار کات. ڕۆڵی ئیمان له دابین کردنی شادی ده‌روونی و ئاسووده‌یی ڕوحی و هه‌روه‌ها هان دانی هه‌ست و سۆزی بۆ سازگاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ژیوار و خزمه‌ت به بوونه‌وه‌ر، به‌ڕاستی بێ وێنه و نایابه. ئیمان به واتایه‌کی خۆی، ئاسووده‌یی هێنه‌ر و متمانه‌به‌خشینه و ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له نێوه پیرۆزه‌کانی خوای گه‌وره‌ش (مۆمن)ه هه‌ر به‌و مانایه‌یه؛ ئیمان سه‌رچاوه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه و ده‌ستکه‌وتی ئیمان، ئاسووده‌یی ناخه و له قوڕئان‌دا چه‌ندین جار ئاماژه به‌وه کراوه که ئاسووده‌یی و شادی و سۆزی ده‌روون ده‌ستکه‌وتی ئیمانه: «وَ مَا نُرسِلُ المُرسَلیِنَ إِلَّا مُبَشِّرِینَ وَ مُنذرِینَ فَمَن آمَنَ وَ أَصلَحَ فَلَا خَوفٌ عَلَیهِم وَلَا هُم یَحزَنُونَ» (الا‌نعام/48) واته: ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنیت و چاکسازی بکات، نه ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه غه‌مبار ده‌بن. «إِنَّ الَّذینَ قالُوا رَبُّنَا اللهُ ثُمَّ استَقَامُوا فَلَا خَوفٌ عَلَیهِم وَلَا هُم یَحزَنُونَ » (احقاف/13) واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن و ڕاست و ڕه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه و دڵته‌نگ نابن... پێوه‌ندی که‌سێکی ئاسووده و په‌روه‌رده بوو له‌گه‌ڵ دیتران، له‌سه‌ر بنه‌مای «دادپه‌روه‌ری» و «چاکه» یه. دادگه‌ریش سه‌ره‌تا له ئه‌و که‌سه‌وه ده‌ست پێده‌کات: «یَا أَیُّهَاالَّذینَ آمَنُوا کُُونُوا قَوَّامِینَ بِالقِسێ شُهَدآءَ لِلَّهِ وَلَو عَلَی أَنفُسِکُم ... » (النساء/135) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تییه‌که‌شتان بۆ خۆتان و ...» دادپه‌روه‌ر بوون له‌گه‌ڵ دیتران له سه‌ر که‌سێکی بڕوادار واجبه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به زه‌ره‌ری خۆشی بێت. موسوڵمان هه‌م ده‌بێ خۆی دادوه‌ر بێت و هه‌م له‌و دۆخانه‌ی که له دادپه‌روه‌ری ده‌یگێڕیته‌وه خۆی بپارێزیت؛ هه‌ر به‌م هۆکاره‌یه که له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانستی فێقهی ئیسلامی و ڕێ وڕه‌سمی دادوه‌ری کردندا، ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کێک له دوولایه‌نی سکاڵا پێوه‌ندییه‌کی هه‌بێت یا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بۆ دادوه‌ر تێدا بێت، ئه‌وه نابێت دادوه‌ری ئه‌و دۆسیه‌یه قه‌بووڵ بکات. له بواری خێزانیش دا قوڕئان ئاماژه‌ی پێ ده‌کات که: «فَإِن خِفتُم أَلَّا تَعدِلُوا فَوَاحِدَة »ً (النساء/3)؛ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن. سه‌باره‌ت به ئاش کردنه‌وه‌ی دوو گروپ که ناکۆکیان له نێواندا هه‌یه ده‌فه‌رموێت: «فَأَصلِحُوا بَینَهُمَا بِالعَدلِ وَأَقسِطُوا» (الحجرات/9)؛ واته ئه‌وه ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه له نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. دادپه‌روه‌ر بوون له‌گه‌ڵ دیتران، نیشانه‌ی جێگیر بوون و ڕاوه‌ستاوی ئیمان و گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و هه‌روه‌ها پێویستی دیندارییه. له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه دادپه‌روه‌ری نزمترین پێودانی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تییه و دوای ئه‌و به‌ڕیز چاکه و له‌خۆبوورده‌یی. هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێت که دادپه‌روه‌ری له هه‌مان کاتدا که ئامانجه و له‌خۆیدا واجبه بەڵام هه‌ر وه‌ک ئیمان، مه‌رجی ئاسایش و ئاسووده‌ییشه. ئیمان مه‌رجی ده‌روونی ئاسووده‌یی و دادپه‌روه‌ری مه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه. ساده‌ترین مانای ئاسووده‌یی ئه‌وه‌یه که دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی داهاتوو نه‌بین و ئیمان بناغه‌ی ڕزگار بوون و سه‌رفرازی دواڕۆژه و سه‌ره‌کیترین و کاریگه‌رترین جۆری هیوا به دواڕۆژ دابین ده‌کات. ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دوعای حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری باسه‌که‌مان: «وَ إِذ قَالَ إِبراهیِمُ رَبِّ اجعَل هَذا البَلَدَ آمِناً وَاجنُبِی وَ بَنِیَّ أَن نَّعبُدَ الأَصنَامَ» (ابراهیم/35) (به‌یاد بێنه) کاتێک ئیبڕاهیم نزای کرد و وتی: په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه به‌سه‌ر ئه‌م شار‌و وڵاته‌دا و خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌رستن. حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم، سه‌ره‌تا ئاسایش و هێمنی مه‌ککه و له ئایه‌تێکی تردا «وَارزُق أَهلَهُ مِنَ الڤمَراتِ»، ئاسووده‌یی ئابووری ئه‌و شاره له خوا داوا ده‌کات و دوای ئه‌وه داوا ده‌کات که له هاوه‌ڵدانان بۆ خوا و بت په‌رستی بیپارێزیت. وه‌ک ئه‌وه‌ی که نێوان «ئاسووده‌یی» و «تاکه په‌رستی» جۆرێک پێوه‌ندی مانادار هه‌یه و به بێ هێمنی و ئاسووده‌یی ناتوانی تاکه‌په‌رست بی و ژیان به‌سه‌ر به‌ریت. له سه‌ره‌تادا ئاسووده‌یی، به نه‌بوونی دله‌ڕاوکێ سه‌باره‌ت به داهاتوو مانا کرا، ورده ورده به به‌ربڵاوبوونی ئاڵۆزی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌ره‌ی سه‌ند و به چه‌ندین جۆری وه‌ک ئاسووده‌یی بژێوی ژیان و خوارده‌مه‌نی و کاسبی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاته‌دی و ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهانیشدا، بۆ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی جیهانی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکهات. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی به پێی پێویست و له ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆردا ئاسایشیان نه‌بووه. بەڵام سپاس بۆ خوا که وڵاتی ئێمه ئاسووده‌یی باشی تێدا دابین کراوه و پێویسته که له ته‌واوی بواره‌کانه خێزانی، جه‌ماعه‌ت، کۆمه‌ڵگا و وڵات، گرینگی بده‌ین به‌و ئاسووده‌ییه‌ی که هه‌یه و به‌رزی ڕاگرین و سپاسگوزار بین. ته‌وه‌ری سیهه‌م: ئێمه جه‌ماعه‌ت به یه‌ک بزاڤی ئیسلامی و ئێرانی و له چوارچێوه‌ی ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ده‌زانین. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بێداری ئیسلامی، داهێنه‌ری و وریایی و گرینگی‌دان به پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌یه. پاڵاوتنی کو‌لتوور و بیر و هزری مێژوویی له ئاکامی دۆزیه و سه‌لمێنراوه‌کانی نوێ‌دا پێویسته. هه‌ڵبه‌ت داهێنه‌ری و تێکۆشانی ڕوو له‌گه‌شه به‌و مانایه نییه که هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت هێزی خه‌بات و تێکۆشانیان هه‌یه. بەڵام ناوازه‌کانی جه‌ماعه‌ت پێویسته بۆ به‌هێزکردنی زانستییه‌کانی ئایینی خۆیان، به جددی تێ‌بکۆشن و گرینگی پێ بده‌ن. بۆ نموونه دابه‌ش کردنی دنیا به وڵاتی ئیسلامی، وڵاتی کوفر، هاوپه‌یمان دابه‌ش کردنێکی کۆنه که گونجاوی ڕۆژگاری ئه‌و سه‌رده‌مه نییه. ئه‌وڕۆ باشتر وایه له‌سه‌ر تیشکی «وَجَعَلنَاکُم شُعُوباً وَ قَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا» هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین. ئه‌وڕۆ هێندێک له گروپه‌کان تووشی توندوتیژی ده‌بن و به کارێکی ئایینیشی ده‌زانن؛ له کاتێکدا که له ڕووی ئایه‌تی «وَ کَفَی اللهُ المُومِنِینَ القِتَالَ» و بابه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له سوڵحی حوده‌یبییه‌دا، ده‌بینین که سوڵح و ئاشته‌وایی ڕه‌سه‌نایه‌تی هه‌یه. ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره سوڵحی حوده‌یبییه به «سه‌رکه‌وتنی ئاشکرا» نێو ده‌بات. به به‌ره‌که‌تی گۆڕانکارییه‌کانی نوێ له بواری تێکنۆلۆژی ڕاگه‌یاندن و هه‌روه‌ها هه‌لی گه‌شه پێدانی به‌ربڵاو و خێرای ئایین له ئاست جیهاندا، شیاوتر وایه که له شێوازی ڕاگه‌یاندن و په‌ره سه‌ندنی ئاشتیخوازانه‌ی دین که ئاسانتر و سازگارتره له گه‌ڵ سروشت و ئامانجی دینی ئیسلام، که‌ڵک وه‌رگیرێت؛ به وته‌ی مامۆستا قه‌رزاوی له یه‌کێک له نووسراوه‌کانیدا: «له ڕۆژگاری پێشوودا، خه‌بات ئامانجێکی تایبه‌ت و ڕوونی هه‌بوو و ئه‌ویش لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای بانگخوازی بوون. ده‌سه‌ڵاتداره ملهوڕه‌کان، ئیزنیان نه‌ده‌دا په‌یامی ئیسلامی به گوێی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بگات. ئێستا کۆسپه ماددییه‌کان نه‌ماون و موسوڵمانان ده‌توانن له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌کاندا، په‌یامی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان بنێرن و پێویستییه‌ک به شه‌ڕ و خه‌بات نییه؛ شه‌ڕ ته‌نیا له چه‌شنی به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ئه‌ویش له کاتی داگیر کردنی وڵات و نیشتماندا، ڕه‌وایه.» ئێمه به‌رده‌وام جه‌ختمان کردووه که جه‌ماعه‌ت، فکر و ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به مانای خۆ به بێ نیاز زانین و ئاوڕ نه‌دانه‌وه بۆ بیر و هزر و زانیارییه‌کانی جۆراوجۆر یا دابڕان و وه‌لانانی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ دیتران نییه، به‌ڵکو ته‌نیا مه‌به‌ست پێوه‌ندیدار نه‌بوون به فکرێکی تره. ئێمه جه‌ماعه‌تێکی ئێرانی سه‌ربه‌خۆیین و به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ڵوێستمان، له‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییدا دابین ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها ئێمه له فکر و کرده‌وه‌دا، میانه‌ڕه‌و، دوور له توندوتیژی و دژ به بێ بڕوا زانین و شه‌ڕ خوازین. ئه‌و جه‌خت کردنه بۆ ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه هێندێک جار شتانێکی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بیسرێت یا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئێمه بۆ خۆمان نێو و به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تمان هه‌یه و پێمان خۆشه و مافی خۆمانه که به‌و نێوه‌ی که هه‌مانه (جه‌ماعه‌ت ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح) و به ڕوانگه و تێڕوانینی تایبه‌تی خۆمان بناسن و بناسێنن.
بۆچوونه‌کان