هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه شه‌ره‌فنامه به گه‌وره‌ترین شاكاری مێژووی گه‌لی كوردستان داده‌نرێ، به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی مێژووی نوێی گه‌لی كورد داده‌نرێت.
شه‌رفخانی به‌دلیسی خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری گه‌لی كوردستانه، شه‌رفخانه‌ی به‌دلیسی كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیرو نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌نووسینی شه‌ره‌فنامه نه‌ك هه‌ر زانیاری زۆر‌و زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیا‌و ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی كورد‌و زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆماركردوین.
شه‌رفخان كوڕی شه‌مسه‌دین به‌دلیس له ساڵی 1543.02.25 له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به‌شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م له دایكبووه. له‌دیوه‌خانی "شاته‌همان سپی یه‌كه‌م" له‌ساڵی (1543 تا 1576) له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه. له ئێران شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ساڵی 1576 پایه‌و نازناوی میری میران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هۆزی كورده‌كانی ئێران. له كانوونی دووه‌می ساڵی 1578 له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كان دا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگری عوسمانییه‌كان ده‌كات به‌خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌ركردایه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌كات له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه‌م دژ به ئێرانییه‌كان پایه‌و نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی به‌دلیس له ساڵی 1590 واتا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی شه‌مسه‌دین به‌گ.
له ساڵی 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌كات به نووسینی شهرهفنامهو له 1597.08.04 له نووسینی شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوخته‌ی نووسینه‌كانی له‌دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ی تۆماركردنی كوردی ئه‌نجامدا.
میر شه‌ره‌فخان له ساڵی 1012ی كۆچی دا به‌رامبه‌ر به ساڵانی 1603-1604ز كۆچی دوایی كردووه. به‌ساڵنامه‌ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه‌و به ساڵنامه‌ی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.
شه‌رفنامه گه‌لێ بابه‌تی سه‌ره‌كی و گرنگی گرتۆته‌خۆ وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1-حكوومه‌ته كوردییه‌كانی مه‌ڕوانی و حه‌سنه‌وی و فه‌ضله‌وی و ئه‌یووبی.
2- حاكمه كوردییه‌كانی پشتاوپشت حوكمڕانیان كردووه.
3-ئه‌و حاكمه كوردانه‌ی پاره‌یان لێداوه‌و وتاریان به‌ناو خوێندراوه‌ته‌وه.
4-جگه له‌مانه‌ش به‌دوورو درێژی باسی حكوومه‌تی بتلیسی كردووه.
ئه‌م په‌رتووكه‌ی شه‌رفنامه له كۆنه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه له ساڵی 1978ی كۆچی به‌رامبه‌ری 1667ی زایینی له‌زمانی فارسیه‌وه له‌لایه‌ن شامی ناوێكه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی توركی و له دواییدا "ولیامینۆف"ی ڕووسی كردوویه‌تییه ڕووسی و به چاپی گه‌یاندووه و "كارمۆی" مێژوونووسی فه‌ڕه‌نسیش كردوییتهتیه فه‌ڕه‌نسی و له میسریش مێژوونووسی كورد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌فارسی چاپی كردوه‌و مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له‌ساڵی 1953دا به په‌راوێزی به‌نرخه‌وه كردوویه‌تییه عه‌ره‌بی و به‌چاپی گه‌یاندووه دواجاریش هه‌ژار موكریانی به پهراوێزو پێشهكیهكی درێژه‌وه كردوویه‌تییه كوردی و له‌ساڵی 1972دا له چاپخامژگی كۆڕی زانیاری كورد له به‌غدا له چاپ دراوه.
بۆچوونه‌کان