غوڵام موسته‌فا ئیمڕاییزاده شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی به‌لووچێستان ڕۆژی شه‌ممه (٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠) له ته‌مه‌نی ٥١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره دوو قاچی و تا ڕاده‌یه‌ك بینایی خۆی له‌ده‌ست دابوو، به‌ڵام هیچ كات له نووسین و وه‌رگێڕان ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت. غوڵامموستهفا ئیمڕاییزاده (موسته‌فا ئیمڕا) له ساڵی ١٣٤٩ له شاری گوڵشه‌ن له‌دایك بوو. ئه‌و شاعیرێكی پابه‌ند و دڵسۆزی خه‌ڵك بوو. خوالێخۆشبوو ئیمڕا گرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ورووبه‌ری و نووسراوه‌كانی به زه‌وقێكی هونه‌رییه‌وه ده‌هۆنییه‌وه.
ئه‌و یه‌كه‌م جار كتێبی «مهاجمان سرحد»ی له ئۆردوو بۆ فارسی وه‌رگێڕا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره نه‌یتوانی چاپی بكات.
ئیمڕا كتێبی «توحید و تمدن در اسلام» نووسراوه‌ی وه‌حیده‌ددین خانی بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕا و خستییه به‌رده‌م نه‌سڵی گه‌نج. ئه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبی شێعری به‌لووچی نووسیوه. كتێبی شێعری «هامین» به زمانی به‌لووچی چاپ و هێندێ له شێعره‌كانی ئێستاش چاپ و بڵاو نه‌كراونه‌وه.
به‌دوای كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره ناوداره به‌لووچه، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌م چه‌شنه بڵاو كرده‌وه:
«وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»
هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا «موسته‌فا ئیمڕا» له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت و له شاعیران و نووسه‌ران و وه‌رگێڕانی دڵسۆزی به‌لووچێستان بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و مامۆستا هێژا و لێهاتوویه نووسه‌ره، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ته‌واوی خوشكان و برایانی له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و نووسه‌ران و بیرمه‌ندان ده‌كا و له خوای میری مه‌زن داوای به‌رزی ده‌ره‌جات و لێبووردن بۆ خوالێخۆشبوو و بۆ كه‌سوكاری به‌جێماوی داوای سه‌بر و پاداشی زۆر ده‌كا.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان
بۆچوونه‌کان