ئامادهكردنی: ماكوان عهلی زۆرجاران بینیومانەنوسین زۆر زۆر بوە لەسەر ئافرەتان ،پاشان لێکۆڵینەوە لەسەر ئافرەتان ، یان بڵێن بە شێوەیەکی تربۆ ڕەوینەوەی خەمەکانی خۆشکان ، منیش بەباشم زانی سیفەتەکانی پیاوی باش یان مێردی باش بخەمەسەر نوکی قەڵەمەکەم بیخەمەبەرچاوی ئێوەی خوێنەربەفەرمانەکەنی خوا وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیەوسلم). هاوسەرگیری لەبەڕێزترین پەیوەندی مرۆڤییەوکۆمەڵایەتیەکان کەئاینی پیرۆزی ئیسلام چاودێری کردووەو هەوڵی پاراستنی داوە وفەرمانی کردوە ڕێگەی هاوسەرگیری ئاسان بکرێت بۆ ئەوانەی کەویستیان لێیەتی،وەزەواجیشی پاراستووە ەپەیمانیکی گەورەی پڕبایەخ لەکۆمەڵێك ئەرک ومافدا.ئاینی ئیسلام خەڵکی ئارەزوومەند دەکات بۆهاوسەر گیری وبۆ ئەومەبەستەهانیان دەدات، بەفەرمانێك لەفەرمانەکانی خوای دادەنێت لەبونەوەرداو پەیوەندی نێوان پیاو وئافرەتی فەرامۆش نەکردووە بەڵکو هەندێك سنور ڕێنمای بۆدیاری کردوون تاببێتە پەیوەندیەکی ڕاست ودروست کەلەگەڵ ناخی مرۆڤدا بگونجێت وهۆکارێك بێت بۆ بەهێز کردنی پەیوەندی تاکەکانی ناو کۆمەڵگای ئیسلامی . ئالێرەدا تیشك ئەخەمەسەر سیفەتەکانی پیاوی باش یان مێردی باش ! ١. ئاین پەروەری :- وەک چۆن پێویستە پیاو بڕوانێتە ڕەوشت وئاین پەروەری ئەو ئافرەتەی کەدەیەوێت بیکاتە هاوسەری خۆی، هەروەهاش پێویستە لەسەر بڕیاردەری ئافرەتەکە سەیری ڕەوشت وئاین پەروەری پیاوەکەبکات،چونکە ئافرەتەکە لەڕێی بەشودانییەوە دەبێتە نیمچە دەس بەسەر وکۆیلەیەک ، گەرخاوەنەکەی بیکاتە هاوسەری کەسێکی لەدین دەرچوو خراپ ،ئەکات تاوان وکارێکی بەسەر خۆی وئافرەتەکە هێناوە خوای گەورە دەرحەقی ئەمە دەفەرمووێت ((وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى یُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَیْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلاَ تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِینَ حَتَّى یُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَیْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُوْلَـئِكَ یَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللّهُ یَدْعُوَ إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَیُبَیِّنُ آیَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَتَذَكَّرُونَ)) واتە : ژنانی خواناس وهاوبەشدانەر مارە مەکەن،تاباوەڕی دامەزراوو ڕاستەقینە دێنن. وە بەڕاستی کەنیزەیەكی بڕوادار بۆ جووت لەژنێکی هاوبەش دانەر باشترە،ئەگەر چی ئەو ژنە خوانەناسە جوانی وماڵ ودارایی یەکەی سەرسامی کردبن و زۆریش حەزیان لێبکەن وە ژنان وکچانی باوەڕدار لەخواناس و هاوبەش دانەران مارە مەکەن تا نەبنە خاوەن باوەڕی دامەزراو چونکە بێگومانە کەبەندەیەکی باوەڕدار لەپیاوێکی ئازادی هاوبەش دانەر خواناس چاکترە،هەرچەن ئەو موشریکە قەدو قیافەو پایەو پلەی سەر سامتان بکات. پیاوێک بەحەسەنی بەصری (ڕەحمەتی خوای لێبێت)وت : (ان لی بنیة فمن تری ان آزوجها: قال زوجها ممن یتقی اللە فآن آحبها آکرمها وان آبغضهالم یضلمها) واتە : من کچێکم هەیە،پێم بڵێ لەکێی مارەبکەم ؟ وتی: لەکەسێکی مارە ببڕەکە لەخوابترسێت ، گەر خۆشی بووێت ڕێزی لێ دەگرێت،وەگەر ڕەقیشی لێبێت زۆرداری وستەمی لێناکات. مارەبڕیین لەبنچینەی زماندا واتە : بەیەکەوە کۆبونەوەو لەئامێز گرتن، چونکە دڵی هەردوولایان بەیەکەوە کۆدەبێتەوە ،سۆزو بەزەیش لەنێوانیاندا دروست دەبێت،کەپێشتر شتی وا لەنێوانیاندا نەبووە بەو هۆیە؛ واتە ڕێزی ژن مێردایەتی وخزمایەتی ومیراتگرتن وعیدەی مردن واتە(چاوەڕوانی دوای مردنی هاوسەرەکەی کەسێ پاکیە)وەچەندها شتی تریش دەچەسپێت کەواتە هاوڕێیەتی کردن ناشێت تەنها لەگەڵ ئەواندا نەبێت کەئامادەی گوێڕایەڵی وجێ بەچی کردنی فرمانەکانی خوای گەورەن،وەك چۆن خوا دەفەرمووێت(الطیبات للطیبین)واتە: ئافرەتەچاکەکان شایستەی پیاوەچاکەکانن، وەپێغەمبەرصلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت ((لاتصاحب الامٶمنآ ولایآکل طعامك الاتقی)) واتە هاوڕێیەتی تەنها باوەڕدار نەبێت نەیکەیت وەخواردنیشت تەنها باخواترس بیخوات. هەروەها پێغەمبەرصلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت((المرء"فی روایة:الرجل، علی دین خلیلە فلینضراحدکم من یخالل))واتە مرۆڤ لەسەر ئاینی هاوڕێکەیەتی جاهەر یەکێك لەئێوە باتەماشا بکات کێ دەبێتەوە هاوڕێێ ؟) ٢.ڕەوشت جوانی : خوای گەورە دەفەرموێت ((وَأَنكِحُوا الْأَیَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِینَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن یَكُونُوا فُقَرَاء یُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِیم)) واتە: ئەوکەسانەی بێ پیاو بێ مێردن لەپیاوان وژناندا،ئەوانەهەردوولایان بابچنە ژیانی هاوسەریەوە . خوای گەورە دەفەرمووێت: (( وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِینَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَا آتَیْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِینَ غَیْرَ مُسَافِحِینَ وَلاَ مُتَّخِذِی أَخْدَانٍ )) واتە :ژنانی ئیماندارو داوێن پاك و(حوڕ)وئازادیشتان بۆحەڵالە،هەروەها ئەو ژنەداوێن پاکانیش کەلەپێش ئێوە کتێب ونامەیان پێدراوە(لەجوولەکەوگاور)کەبروایان بەتەورات وئینجیل هەیە بەمەرجێ مارەییەکانیان بدەنێ وئێوەش وەکوئەوان داوێن پاك بن،شەڕواڵ پیس وزیناکارنەبن ودۆستی مێینەی ژێربەژێریشتان بۆکاری داوێن پیسی نەبێ). ئەبی سەعیدی خودری(خوالێ ڕازی بێت)دەگێڕێتەوەکەپێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی((تنکح المرءعلی احدی خصال:لجمالهاومالهاوخلقها فعلیک باالدین والخلق تریبت یمئنک) واتە: ئافرەت لەسەریەکێك لەم شتانەداخوازرێت:یان لەبەر جوانیەکەی یانلەبەر سامانەکەی یان لەبەر ڕەوشتەکەی تۆش ئافرەتێکی خاوەن ئاین وڕەوشتی جوان بخوازە گەروانەکەیت دەبینیت دەسستت دەچێت بەخۆڵدا لەهەژاریدا). یان لەفەرموودەی تردا هاتووە پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی ئەگەر هەر پیاوانێك هاتنە داخوازی کچان وخوشکانتان ئێوە لەڕەوشت وئاینی ئەو پیاوانە ڕازی بوون،ئەو کات ئێوە قایل بن بەهاوسەرگیری کچان وخوشکانتان لەگەڵیاندا،گەر وانەکەن ئاژاوەو تێکچونێکی بەر فراوان لەزەویدا بەرپا دەبێت. فاطیمەی کچی قەیس(رەزای خوای لێ بێت) دەفەرمووێت مێردەکەم(ئەبوعومەر کوڕی حەفص)تەڵاقی دام وهەاڵەکە بە(عیاشی کوڕی ئەبوربیعدا)بۆ ناردم،پاشان چەندکەسێک داخوازیان کردم لەوانە(موعاویە وئەبولجەهەم وئوسامەی کوڕی زید) پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی((ان معاویة ترب خفیف الحال"صعلوک لامال لە" وابولجهم"رجل ضراب للنساء"فانە صاحب شر لاخیر فیە")) واتە (موعاویە هەژارەو بێ حاڵ وماڵە وە ئەبوجەهەمیش لەژنان دەدات.لەگێڕانەوەیەکی تردا((لایضع العصا عن عاتقە،ولکن علیک بآسامة بن زید))واتە: ئەبوجەهەم دار لەسەر شانی داناگرێت، بەڵام ئوسامەی کوڕی زەید باشە وشوی پێ بکە، وتی ((فتزوجتە فشرفنی اللە بابن زید وکرمنی بابن زید)) واتە: فاطمە دەفەرمووێت پاشان شومکرد بەئوسامە خوای گەورە بەهۆی ئوسامەی کوری زەیدوە ڕێزی زۆری لێگرتم،وەسەروەریەکی زۆری پێ بەخشیم.وە دەربارەی ئەوانەی کەلەخێزانەکانیان دەدەن پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی((لیس اولئک بخیارکم))واتە ئەوانە چاکەکانی ناو ئێوە نین. با زۆر درێژەی پێ نەدەم بەڵام فەرموودەمان زۆرن دەربارەی ڕەوشتی جوان لەگەڵ خێزاندا یان ڕێز گرتن لێیان یان بەئاگا بوون لێیان ،وەهەروەها وتەو هەڵسو کەوتی جوان،وەخۆ دوور کەوتنەوە:لەڕەوشتە ناشیرینەکان وەك ئازاردان،گاڵتە پێکردن،دەست بڵاوی ،چاوکراویی(چاوباشقاڵ) گوێپێنەدان،خوارو خێچی،قسەبۆهەڵ بەستن،خواردنی حەرام،بەرچاوتەنگی،قێزلێبوونەوە،ڕق قکینەکردن،تێنەگەیشتن،زۆر بڵێی ودرێژ دادڕی،پرسیار کردنی بێ مانا،ئیرەیی پێبردن،ناپاکی کردن داوێن پیسی،ڕوپامایی ،دزی، خراپ تێگەیشتن ومامەڵەکردن،بێهێزی،زۆرداری،ساختەچیەتی، لاپاشەملەباسکردن،درۆکردن،لۆمەوگلەیی وگازندەکردنی خەڵکان،،،، هتد عومەری کوڕی خەتاب(ڕەزای خوای لێ بێت)دەفەرمووێت پیاوان سێ جۆرن: جۆرێکیان پیاوێکی داوێن پاک وموسڵمانێکی (بێ فیزو نەرم وخاوەن بۆ چون وڕاوێژ)وەژیرە(کارەکانی لەجێ خۆیدا ئەنجام دەدات)لەکاروبارەکاندا گەر هاتنە پێش وئاڵۆز بوون. ڕاوێژ بەخەڵکانی تردەکات وگەریەکلابووەوە بڕیاری خۆی لەسەردەدات،وە جۆرێ دووەمیان:وەپیاوێكی داوێن پاك وموسڵمانە وهیچ ڕاوبۆ چونێکی نیە ئەگەر کارێك ڕویدا دێتە لای ئەوانەی خاوەن ڕاو تێڕوانینن پرس وڕایان پێ دەکات ولەدوایدا بەڕاو بۆچونی ئەوان کاردەکات. وەجۆری سێهەمیان: پیاوێکی زۆرداری سەرسام وستەمکارەو پرس وڕابەکەسانی دانا وژیر وڕێ نیشان دەرناکات وگوێڕایەڵیان نابێت . عمر کوڕی عەبدولعەزیز(رەزای خوای لێبێت)دەفەرمووێت((ئەگەربینیتان پیاوێك درێژە بەبێدەنگی خۆی دەدات،و لەخەڵکی دوور دەکەوێتەوە، ئێوە لێی نزیك ببنەوە،چونکە ئەو کەسە دانایەو دانایی دەبخشێتە کەسانی تر )) ٣. گونجاو بوون – هاوشان بوون . ئەوەی لەلایەن شەرعەوە داوا کراوە ،دەبێت مێرد هاوشان وگونجاوبێت بۆ ژنەکەی ، ئەوەش مانای وایە هەر یەکەیان لەگەڵ ئەویتر هاوتا بێت وهاوینەی یەکتربن ، گرنگترین ئەو گونجاندنە گونجاندی ئایینە، وەك ئاشکرایە،هاوسەرە زۆر بەختیار دەبێت کە دەبینێت هاوسەرەکەی وەکخۆی ئاین پەروەر و هەردوو لا سودی ئاین پەروەری لەیەکتری وەردەگرن وبەهۆیەوە دەبنە خاوەن ئاین،ئەو هاوڕێ بەوەفایەی لەژیانی هەمیشەیی ونەمریدا ون نابێت. وە ئەو ژنە چەندە بەختەوەرەکە دەبینێت میردەکەی دینداری دەکات و دەترسێت کە پێش هاوڕێی بەوەفاکەی بکەوێت لە ژیانی نەمریدا، بۆیە دەست بەباوەڕو خۆپارێزەیەوە دەگرێت،و پاشان هاوار وسزا بۆ ئەو پیاوەش کەلەناو کاری نزم وبێ شەرمیدا دەبێت و هاوسەرە باشەکەی لەدەست دەدات،چەند کارێکی دزێو ئەنجام دەدات ئەوژنەی کەلاسایی مێردەلەخوا ترسەکەی ناکاتەوەو هاوڕێ بەخشندە وهەمیشە بەختیارەکەی لەدەست دەدات،وەدیسان ئازارو ناخۆشی بۆ ئەودوو هاوسەرەی کەلاسایی یەکتردەکەنەوە لەسەر خراپەکاری و بەدڕەوشتی و لادان لەهەق،ئەودوانە هەردوولایان پێشبڕکێ دەکەن لەسەر ئەوەی یەکتر بخەنە ئاگری دۆزەخەوە. عایشە دایکی باوەڕداران(رەزای خوای لێبێت)دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی،" بۆ نوتفەکانتان ئافرەتی گونجاو هەڵبژێرن وئافرەتانیشتان بکەنە هاوسەری پیاوانی گونجاو". عمری کوری خەطاب(ڕەزای خوای لێبێت) دەفەمووێت:(ڕێگە نادەم ئافرەتان شوبکەن بەکەسێك کەهاوشانی نەبێت). سوفیانی ثەوری(ڕەزای خوای لێبێت)دەڵێت(الکفٶ فی الحسب والدین)گونجاو بوون لەسامان وئایندایە. پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی ((ان احساب اهل الدنیا الذی یذهبون الیە هذاالمال)) واتە خەڵکان لەدنیادا نرخ وپلەو پایەی یەکتری بەزۆری سامان و پارە دیاری دەکەن . سەمورە کوڕی جوندب(ڕەزای خوای لێبێت)دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر(صلی اللەعلیەوسلم)فەرموویەتی((الحسب:المال والکرم التقوی))واتە:- نرخ و ڕێزی خەڵکان لەدنیا بەپارە هەژمار دەکرێت و لە قیامەتیشدا بەزیاتر گوێڕایەڵ بوونیان بۆ خوا.کەوابوو ئەوشتەی والە کەسەدەکات لەلای خەڵکی ڕێزی هەبێت بریتیە لەماڵ وسامان). وەهەرسەبارەت بەم باسەش خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرمووێت: (والطیبات للطیبین والطیبون للطیبات) واتە:پیاوەچاکەکان شیاوی ئافرەتە چاکەکانن،ئافرەتەچاکەکانیش شیاوی پیاوە چاکەکانن. وەهەروەها خوای گەورە دەفەرموێت ((فانکحواماطاب لکم من النساء)) واتە ئەو ژنانەبخوازن کەبۆتان دەشێت وگونجاوی دەزانن. ئیبن قەیمی جەوزی(رەحمەتی خوای لێبێت)دەڵێت:ئەوەی لەفەرمانی پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم)لەگونجاودا بەبنچینەو تەواو دێتە هەژمار ئایینە،ئافرەتی موسڵمان ناشێت بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ بێ باوەڕ،وە ئافرەتی داوین پاك ناکرێت هاوسەر بێت بۆ پیاوێکی داوێن پیس وەئافرەتی موسڵمان حەرامکراوە مارە بکرێت لەکەسێکی زیناکاری پیس،لێرەدا نەپلەو پایە ونەپێشەکارو نەدەوڵەمەندی ونەسەربەستی نەهەند وەرنەگیراوە. دەشێت بەندەیەکی فرۆشراو ئافرەتێکی هەڵبژێردراوی دەوڵەمەند مارەبکات ئەگەر داوێن پاک وموسڵمان بێت،وەدەشێت ئەوانیش کەقوڕەیشی نین لەقورەیشیەکان مارە بکرێت، وەئەوانیش کەهاشمی نین مارە بکرێن لەئەوانەی کەهاشمین،هەژارانیش دەتوانن ئافرەتی دەوڵەمەند مارە بکەن.زاناکان لەو بارەیەوە لەوەسفەکان وجۆرەکانی گونجاندن ڕای جیاوازیان هەیە- ئیمامی مالیك(رەحمەتی خوای لێبێت)دەفەرموێت: هاوشانی لەهاوسەرگیریدا سێ شتە:ئاین(واتە:ئیسلام)و دادپەروەری وسەربەستی وپارێزراوبێت ودووربێت لەنەنگی وعەیب. وە ئیمامی ئەبوحەنیفە(ڕەحمەتی خوای لێبێت)دەفەرموێت:بریتیە لەپشت وپەناوئایین . وە ئیمامی ئەحمەد((رەحمەتی خوای لێبێت)) دەفەرموێت:ئەوشتانە پێنجن:ئاین،ڕەچەڵەک، سەربەستی،پیشەوکارو ماڵ سامان. هاوڕێیانی ئیمامی شافعی دەفەرموون (هاوشان بوون بۆ هاوسەرگیری بریتیە لەئایین،ڕەچەڵک،سەربەستی،پیشەوکار،ساغی ودووری لەوعەیبانەی زیان ندەگەیەنن،لەم باسەشدا لای ئەوان سێ ڕوکاری هەیە:بەهەند وەرگرتن تیایدا،یان پوچەڵکردنەوەو بەهەند وەرگرتن،یاخود بەهەند وەرگرتنی لەگەڵ خەڵکی شارەکانداو بەهەند وەرگرتنی لەگەڵ خەڵکی لادێکاندا،لای ئەوان ئەوەی عەرەب نەبێت گونجاونیە،وەئەوانەی لەڕیزی زانایان وپیاوچاکەبەناو بانگەکان نەبن گونجاو نین هاوسەرگیری لەگەڵ زانایان وپیاو چاکاندا ئەنجام بدەن، وەکەسێکی بەندە بۆ کەسی ئازادو سەربەست گونجاونیە. لەدواین وتەدا پێویستە هەردوو هاوسەر بزانن کەهەردوولایان ئەمانەتن لای یەکتر،و ڕۆژی قیامەتیان لەپێشە کەتیایدا خوای گەورە پرسیارو لێ پێچینەوە لەگەڵ هەردووکیان دەکات بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان و وەرگرتنی مافەکانیان ولەوێدا کەم تەرخەم وستەمکاران بەسزای تاوانەکانیان دەگەن وچاکە کارانیش لەهاوسەران بەپاداشتی خۆیان دەگەن وهەردوولا بەیەکەوە دەچنە ناو بەهەشت وەك خوای گەورە دەفەرموێت ((ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ تُحْبَرُونَ)) ئەمە دواین شت بوو کەدمویست لەم کورتەباسەدا ڕێکی بخەم ،داواکارم خوای گەورە لێمان ببورێت لەهەڵەوپەڵەی کەبەخۆمانەوەیە لای بەرین. سەرچاوەکان ١.مختصرمنهاج القاصدین ، لابن القدامةالمقدسی ٢.سنن الترمذی،سنن ابوداود،مسند امام احمد،شیخ البانی(المشکاة)(السلسلةالصحیحة) ٣.صحیح الترغیب ٤.صحیح المسلم وصحیح البخاری ٥.شعب الآیمان،البیهقی ٦.اتحاف الخیرة المهرة،آدب الدنیاوالدین،عیون الآخیبار،سیرة عمربن عبدالعزیز،والسیوطی "الصمت والعیال،ل ابن ابی الدنیا
بۆچوونهکان