سه‌یرانێكی خێزانیی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی لقی ئیرانشار له‌ سروشتی ناوچه‌ی هووڕاپی ئیرانشار ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئیرانشار، موحه‌ممه‌دئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی لقی سیستان و به‌لووچێستان، وێڕای سپاس و پێزانین له‌ به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و سه‌یرانه، وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره‌ و سروشت كه هێمای هونه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه‌ و پاراستنی ژینگه و ئه‌وه‌یكه كۆڕۆنا فێری كردین كه پێكه‌وه‌بوون، یه‌كدڵی، خۆشه‌ویستی و له‌گه‌ڵ یه‌كبوون و ته‌ندروستی نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ن، پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و سه‌یرانه، دكتۆر موعینی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركی دایك و باوكان له‌ په‌روه‌رده‌ی مناڵان و ڕۆڵی دایكان وه‌ك یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ر و ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌وان له‌ گه‌شه‌ و نشه‌ی مناڵان وتارێكی ئاراسته‌ كرد.

خاتوو سومه‌ییه‌ ڕه‌ییسی سه‌باره‌ت به‌ فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئایینی، شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ و ڕوانگه‌ی نوێ له‌ ڕه‌هه‌ندی ناسینی مناڵان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌تای ئه‌و كۆڕه‌، به‌ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز له‌ لایه‌ن قوڕئانخوێن عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵی‌زاده و به‌خێرهاتنی میوانان له‌ لایه‌ن به‌رپرسی لق خاتوو ڕه‌ییسی ده‌ستی پێ كرد.

له‌ كۆتاییدا به‌ به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر و خوێندنه‌وه‌ی سروود و كێبڕكێی وه‌رزشی له‌ لایه‌ن مناڵان و مێرمناڵان كۆتایی پێ هات.