هاوده‌ردی نه‌کردن و سه‌ره‌خۆشی نه‌کردن و نه‌ڕۆیشتن بۆ باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕانسه بۆ واژوو کردنی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری قوربانییه‌کانی شه‌وی هه‌ینی پاریس، نه پاکانه‌یه‌کی ڕه‌وشتی و مرۆڤییه و نه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانی تێدایه. له‌وانه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ فه‌ڕانسه و سه‌رجه‌م ڕۆژئاوا له‌کۆنه‌وه هێندێک ناکۆکی سیاسیمان هه‌بووبێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ لای دۆسیه ڕاوه‌ستاوه‌کانی ئارشیڤ ته‌نیا به‌زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویی ئێمه‌یه. خاڵی دوهه‌م سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی هێندێک له ڕاگه‌یاندنه‌کان و ته‌یاره‌کانی سه‌ر به ڕیزی بنه‌ڕه‌تخوازییه که سه‌باره‌ت به‌و تراژێدیا دڵته‌زێن و خه‌مناکه مرۆڤییه نیشانیان داوه. کورته‌ی به‌رهه‌ڵستی زۆربه‌ی ئه‌وان به‌و شێوازه‌یه: «مافی خۆیان بوو»، «ئه‌وان که بایان داچاندووه، ئێستاش پێویسته تۆفان بدرونه‌وه»، «لێیان گه‌ڕێن با ڕۆژئاواییه‌کانیش هێندێک له ده‌ستاوی خۆیان بخۆن با ببینن که چی‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵکی سوریه و عێڕاق و وڵاته‌کانی دیکه‌ی موسوڵمان هێناوه» و کۆمه‌ڵه دقی تری له‌م چه‌شنه. به کورتی ئه‌وان به‌ڵگه‌یان بۆ بۆچوونه‌کانیان ئه‌وه‌یه که داعش له لایه‌ن رۆژئاوا به مه‌به‌ستی خه‌ساره‌تدان له ئیسلام و ئێرانی ئیسلامی دروست بووه، به‌ڵام ئێستا یه‌خه‌ی خۆیانی گرتۆته‌وه. نموونه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که سه‌باره‌ت به تاڵبان و ئه‌لقاعیده‌یان ده‌هێنایه‌وه. ئه‌لقاعیده و تاڵبان دروست کراوی ئه‌مریکا بوون، به‌ڵام که‌وانه‌ی تیره‌که‌یان بۆ لای خۆیان گه‌ڕایه‌وه. له ڕوانگه‌ی ئه‌و گروپه، ته‌واوی ته‌یاره‌کانی بنه‌ڕه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن ڕۆژئاوایه‌وه دروست بوون و به مه‌به‌ستی خه‌ساره‌ت گه‌یاندن به ئیسلامی ڕه‌سه‌ن پێکهاتوون. به‌رده‌وام بۆ سه‌لماندنی داواکانیشیان شاهید و به‌ڵگه له نێو خودی ڕۆژئاواییه‌کان ده‌هێننه‌وه، بۆ نموونه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا له دیمانه یا له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا گوتوویه‌تی که بۆخۆمان داعشمان دروست کرد، یا فڵان ڕاڤیار که ئه‌ندامی بیرکه‌ده‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریکایه نووسیویه‌تی که ئه‌لقاعیده له لایه‌ن کارناسانی پێنگاتۆن ڕێک خراوه، به‌ڵام با ئه‌و گریمانانه‌ی که باون بخه‌ینه لاوه، له ئێستادا جیهان زۆرتر له یه‌ک ده‌هه‌یه که ڕووبه‌ڕووی دیارده‌یه‌کی ئاڵۆز به نێو گروپه‌کانی ئایینزا ڕادیکاڵی توندوتیژ خوازییه؛ ئه‌و گروپانه‌ی که جگه له خۆیان به بێ بڕوا و به‌لاڕێداچوو هه‌ژمار ده‌که‌ن و له ده‌ره‌نجامدا، شه‌ڕی دژ به‌وان به ئه‌رکێکی ئیلاهی ده‌زانن. لێره‌دا نه نووسه‌ر داوای کارامه‌یی سه‌باره‌ت به بنه‌ڕه‌تخوازی ئیسلامی ده‌کات و نه پڕژان به‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌دا له چوار چێوه‌ی یه‌ک یادداشتدا ده‌گونجێت. ئه‌وه‌ی که ده‌کرێ ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه که بریابا له عاله‌می ڕاستیشدا ئه‌و گریمانانه‌ی که له ئێران‌دا ده‌گوترێت ڕاست بوایه و داعش و دیارده‌ی ئیسلامی ڕادیکاڵی توندوتیژخواز، پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌کانی شۆفاری ئه‌مریکا و ئینگلیز بووبان، چونکه به‌م چه‌شنه ده‌یانتوانی پێش به ڕه‌وتی پێکهاتنی بگرن، به‌ڵام به‌دیهاتنی ئیسلامی ڕادیکاڵ، ئیسلامی دژ به ڕۆژئاوا، ئیسلامێک که به‌کار هێنانی توندوتیژی بۆی ئاساییه، ئیسلامێک که هه‌ر که‌س که بیر و بڕوای جگه له‌وی هه‌بێت (بۆ نموونه که‌مایه‌سی شیاوی سه‌رنجدانی موسوڵمانانی تر) به بێ بڕوا ده‌زانن و ڕشتنی خوێنی به ڕه‌وا ده‌زانن، ئه‌وه بابه‌تێکی ساکار نییه. سه‌دان خاوه‌ن بیروڕای رۆژئاوا له 11ی سێپتا‌مبر به‌ولاوه، سه‌باره‌ت به هۆکاری دروست بوونی ئه‌و دیارده‌یه و پێشوازی زۆرێک له گه‌نجانی موسوڵمان که ته‌نانه‌ت هێندێکییان خوێنده‌واریشن لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ کردووه. ئه‌وه چ دیارده‌یه‌که که خوێنده‌وارێکی ده‌رچووی زانکۆی له‌نده‌ن یا قوتابییه‌کی ئه‌مریکایی یا فه‌ڕانسه‌وی که له ناوه‌ڕاستی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا له دایک بووه، له‌و شوێنه بۆ قوتابخانه یا زانکۆ چووه، به‌و حاڵه ڕۆژئاوا به‌جێ دێڵن و له ڕێگای تورکیه یا ئۆردۆن خۆیان ده‌گێننه داعش له سوریه و عێڕاق یا ئاماده‌ن که هه‌ر وه‌ک ئاو خواردنه‌وه سه‌دان که‌س له پاریس بکوژن. ئایا هه‌ژاری وایان لێ ده‌کات بۆلای داعش بچن؟ بێ کاری؟ خه‌مۆکی؟ هه‌ست به بێ نرخی و له خۆبێگانه‌یی له ژیانی ڕۆژئاوادا؟ هه‌ست به بته‌وی مه‌رام و بۆشایی مه‌عنه‌وی له ڕۆژئاوا؟ چ شتێک ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌یکه گه‌نجێکی موسوڵمانی ڕۆژئاوا بچێته ڕیزی داعش؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌یکه خه‌ڵکی ڕۆژئاوا ده‌چنه ڕیزی داعش به‌شێک له بابه‌ته‌که‌یه، به‌شی گه‌وره‌تر، موسوڵمانه‌کانی سوننی عێڕاق، سوریه، لیبی، چێچێن، عه‌ڕه‌بستان و ئه‌فغانستانه که ده‌چنه ڕیزی ئه‌و گروپه. له‌وه‌دا پێ ده‌چێت که لێڵی و تاریکی که‌متره. قسه‌یه‌کی زه‌به‌نده نییه که بگوترێت، وا وێده‌چێت که نێوان په‌ره‌سه‌ندنی ڕامیاری یا نه‌بوونی ئه‌و له لایه‌ک و چوونه ڕیزی داعش له لایه‌کی تر پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه. زۆرترین هێزی داعش له عێڕاق، سوریه و عه‌ڕه‌بستان پێک دێت؛ ئه‌و سێ وڵاته‌ی که له بواری په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی کارنامه‌یه‌کی خه‌مباریان هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانێکی ئیسلامی که به ڕێژه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند که‌میش بێت له بواری سیاسی و کومه‌ڵگای شارستانییه‌ت پێشکه‌وتوون، که‌متر خوازیاری چوونه نێو ڕیزی داعشن و له مالیزیا، ئه‌ندونێزی یا تورکیه زۆر به ده‌گمه‌ن سه‌رباز بۆ نێو داعش چووه. له هه‌مان کاتدا له قه‌فقاز که له ژێر سێبه‌ری ڕوسیه ماوه‌ته‌وه و دێموکڕاسی به ڕێژه‌ی سیفر په‌ره‌ی سه‌ندووه (له‌بواری دێموکڕاسیدا پاشکه‌توو بووه) زۆرێکیان چوونه‌ته ڕیزی داعش یا ئه‌لقاعیده. تاڵبان زۆر به که‌می توانیویه‌تی هێزی خۆی له ڕیزه‌کانی شارستانی و خوێنده‌وارانی ئه‌فغان پێک بێنیت، به پێچه‌وانه‌وه له خه‌ڵکانی گوند و ئه‌و ناوچانه‌ی که بێبه‌ش له پێشکه‌وتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تین زۆرترین هێزی سه‌ربازی لێ به‌ده‌ست هێناون. به هه‌ر شێوازێک که بڕوانینه ئه‌و دیارده‌یه ناتوانین چاوپۆشی له ماکی پاشکه‌وتوویی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له پێکهاتن و په‌ره‌سه‌ندنی بکه‌ین. ئایا ئه‌گه‌ر له وڵاتانی وه‌ک عه‌ڕه‌بستان به‌ڕێژه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند که‌میش دێموکڕاسی بوونی هه‌بایه، داعش ده‌یتوانی ئه‌و هه‌موو هێزه له‌و وڵاتانه دابین بکات؟ به‌هه‌رحاڵ بابه‌تی کۆمه‌ڵناسی و ریشه‌دۆزی هۆکاره‌کانی داعش و توندوتیژی ئه‌و بابه‌تێکه و مه‌حکوومیه‌تی توندوتیژی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کانی توندوتیژی داعش جا چ ئه‌وه‌ی که ئیزدی له باکووری عێڕاق بن یا هه‌زاران که‌س له ئه‌فغانستان یا خه‌ڵکی بێ تاوانی پاریس، بابه‌تێکی تره.
بۆچوونه‌کان