سلێمانی- له سه‌ر داوای پارێزگارى سلێمانى، به بۆنه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌م شاره، کارمه‌ندانى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى شارى سلێمانى ئهڕرۆ به جلی کوردی ده‌وامیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: به‌هرۆز محه‌ممه‌د ساڵح، پێشتر له نووسراوه‌یه‌کدا داوای له فه‌رمانگه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ئه‌م شاره کردبوو، چوارشه‌ممه 14ی نۆڤێمبێر/ 24ی گه‌ڵارێزان، هاوکات له گه‌ڵ 228ئه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی شارى سلێمانى له‌لایه‌ن سڵێمان پاشاى بابانه‌وه، به جلوبه‌رگى کوردییه‌وه ده‌وام بکه‌ن.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، بنکەی ژین لەمەراسیمێکدا چاپ و بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی مێژوویی له ژێر ناوی "ڕۆژنامەی پێشکەوتن، یەکەمین ڕۆژنامەی شاری سلێمانی" و "ئەلبۆمی محەمەد ئەمین زەکی بەگ"ی راگەیاند، کە لەسەر ئەرکی پارێزگای سلێمانی لە چاپ دراون و له ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕوونوێنێ کران.
بۆچوونه‌کان