به یارمه‌تی كۆمه‌ڵێ له برایانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پیرانشار، شه‌وی سێ شه‌ممه به‌رانبه‌ر 14 سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمێك به‌ناوی «یادێ له پێغه‌مبه‌ر (د.خ)» به‌ڕێوه چوو.
له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا دلێر عه‌بباسی له ئه‌ندامانی باڵای جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای ئازه‌ربایجان سه‌باره‌ت به كۆچی پێغه‌مبه‌ر وتارێكی پێشكه‌ش كرد. عه‌بباسی به جه‌خت كردنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆچه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ژیار و تهمهدوونی پێكهێنا، وتی : «كۆچ و هیجره‌تیش وه‌كوو نوێژ و ڕۆژوو يه‌ك حوكمی هه‌یه. بێت‌و هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی بڕه‌خسێ موسوڵمانان ده‌بێ كۆچ بكه‌ن. واته ئه‌گه‌ر هیچ ڕێگایه‌ك بۆ دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ زاڵماندا نه‌ما، نابێ زوڵم قه‌بووڵ بكرێ و ده‌بێ [له‌و وڵاته] كۆچ بكرێ». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌رپرسیاریه‌تی موسوڵمانان له ئاستی یه‌كدا، پشت به‌ستن به خودا و خۆشه‌ویستی زێد و نیشتمان كرد و ئه‌مانه‌ی به وانه‌گه‌لێك هه‌ڵبژارد كه له كۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فێر ده‌بین. هه‌روه‌ها له ئاست نه‌بوونی دژایه‌تی له نێوان دینداری و داواكاری مافی نه‌ته‌وایه‌تی دا گوتی : «هیچ كات نابێ له‌به‌ر دیفاع کردن له بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌كان واز له داواكاریه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان بێنین یا لامان وابێ له‌نێوان داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تی و بیروڕای ئایینی دا دژایه‌تی هه‌یه.»
له‌م كۆڕه‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی شار ـ به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان ـ به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستا كه‌ریم ئازه‌رین (مامۆستا و پێشنوێژی مزگه‌وت) به‌خێرهاتنی به ئاماده‌بووان وت و ڕێزی له هاتنی ئه‌وان گرت.
كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه، خوێندی سروود له‌لایه‌ن گروپی هونه‌ری سۆز و پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن مامۆستا عومه‌ر كاموسی بوو.
بۆچوونه‌کان