رۆژی چوارشەممە 25گەلاوێژ 1391 هەتاوی لە مزگەوتی فاروقێ ئەعزەم لە شاری رەبەت کۆڕێک بۆ رێز گرتن لە شەوانی قەدر بەڕیوەچوو.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ دوای خوێندنی نوێژی خه‌وتنان و ته‌راوێح بە خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز لە لایەن قادر سەعدیزادەوە ده‌ستی پێكرد.دواتر مامۆستا عبدالله حەسەن زاده-ئیمامی مزگەوت -بەخێر هاتنی میوانانی کرد.

وتاری سەرەکی ئەو کۆڕە لە لایەن رەئوف ئازەری بەڕێوبەری پێشوی زانکۆی ئازادی سەردەشت و پسپۆر لە بواری  کارگێڕی و  سایکۆلۆجیا  لە سەر دیاردەی ناحەزی ماددە سڕکەرەکان  و بە گشتی گیرۆدەیی پێشکەش کرا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەوە کە گیرۆدەیی تەنانەت بە ماددە سڕکەرەکان نییه بەڵکو بە شێوازی جۆراوجۆر هەرکەس دەتوانێت به شێوەیەک گیرۆدە بێت. گیرۆدەیی بە ماڵ ، کار و پیشە ،جێگەو و مەقام ، سەفەر و گەشت و گۆزار ، خاووخێزان  و زۆر شتی دیکە دەتوانێت کارێگەری خەرابی لە سەر ژیانی هەر کەس بە تایبەت لە دابڕان لە کۆمەڵگا و خزم و کەس و کار دا بێت.

بە ڕای ناوبراو ماڵوێرانترێن جۆری گیرۆدەێی بە ماددە سڕکەرەکان و ئەلکەهۆلە. بە ئەرک زانین و هەوڵدانی هەمو خەڵک و پێشوازی کردن بە باوەشی ئەوەڵا لە ئەو کەسانەی کە گرفتاری گیرۆدەیین و ڕوهێنان بۆ مزگەوتەکان و بایەخدان و تەرخان کردنی کاتێکی زۆرتر بۆ بنەماڵه  دەتوانێک  هەنگاوانێک بن بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو دیاردەیە لە کۆمەڵگادا.

دواتر چەند سرودێک لە لایەن گرۆپی سوبحان  و بڕوا پێشکەش کرا.

لە درێژەی کۆرەکەدا پەخشانێکی بە سۆز لە لایەن مادح ئەحمەدی بە بۆنەی خواحافیزەی رەمەزان پیشکەش کرا.

لە کۆتایی دا بە خوێندنەوەی چەند دوعایەک لە لایەن مامۆستا حسین ئەحمەدی -ئیمامی مزگەوتی چوار یاری نبی - کۆتایی بە کۆڕەکە هات.