قامیشلۆ- یه‌که‌مین رادیۆى کوردى له شارى قامیشلۆى سه‌ر به کوردستانی سووریا، ده‌ستى به په‌خشى راسته‌وخۆی به‌رنامه‌کانى کرد.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس: له دوای ته‌شه‌نه‌ی شهر و پێکدادانی نێوان لایه‌نه‌کانی سووریا، و ده‌رچوونی چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری کوردی و هاوکات کرانه‌وه‌ی که‌ناڵى ئاسمانى(RONAHİ.TV) وه‌ک یه‌که‌م که‌ناڵی کوردی له‌م وڵاته، له رۆژی 8ی نۆڤیمبێر/18ی گه‌ڵارێزان له شاری قامیشلۆ رادیۆیه‌کی کوردیش ده‌ست به کار بوو.
ئه‌مه له کاتێکدایه، که رادیۆی جودی پێشتر له 20ی نۆڤیمبێرهوه له سه‌ر فرێکانسی (96.20 FM) ده‌ستى به په‌خشى تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانى کردبوو.
شیاوی ئاماژه‌یه، ئه‌م رادیۆیه له ئێستادا ته‌نیا له شارى قامیشلۆ و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێت و هه‌وڵده‌درێت له ئاینده‌دا سه‌رتاسه‌رى کوردستانی سووریا سودمه‌ندی لێببه‌ن.
بۆچوونه‌کان