ئاوڕدانەوەیەکی جوان بۆ ئەوانەی لەکاتی دەسنوێژدا قسەدەکەن و پێدەکەنن و تەنانەت هەندێکیان گۆرانیش دەڵێن یان غەیبەت دەکەن ...
هاوڕێیەکم لێی پرسیم چۆن دەستنوێژ دەشۆیت ؟
بەساردییەکەوە ووتم ...وەک خەڵکی ..
پێکـەنینێکی نەرمی کرد و ووتی ..ئەی خەڵکی چۆن دەسنوێژ دەشۆن ؟
ووتم ..وەک تۆ چۆن دەسنوێژ دەشۆیت ئاوا ..
بەدەنگێکی لەسەرخۆ وە ووتی بۆ ئەمەیان دڵنیانیم .چونکە کاتێ من دەسنوێژ دەشۆم لە حاڵەتێکی ڕوحی تەواو ڕوون دام
من چێژ لە دەسنوێژ دەبینم لە چێژا شیرینی و لە شیرینی جوانی هەیە ..بەشێوەیەکی هەست بە گەورەیی و جوانی ئەم عیبادەتە دەکەم کە ڕوحم شاد دەکات .وزیاتر لە نوێژەکانمدا ملکەچم دەکات ...
چەندین نیشانەی پرسیار لە سەر دەمو چاوم دروست بوو ..
نەیهێشت بپرسم درێژەی پێداو ووتی...لەژێر ڕۆشنایی ئەو فەرموودەیەی کە ابو هریرە دەگێڕێتەوە ..لە (رسول الله صلى الله عليه وسلم )ەوە قال إذا توضأ العبد المسلم أو المؤمن فغسل وجهه خرج من وجهه كل خطيئة نظر إليها بعينيه مع الماء أو مع آخر قطر الماء فإذا غسل يديه خرج من يديه كل خطيئة كان بطشتها يداه مع الماء أو مع آخر قطر الماء فإذا غسل رجليه خرجت كل خطيئة مشتها رجلاه مع الماء أو مع آخر قطر الماء حتى يخرج نقيا من الذنوب) صحيح مسلم
[واتە ئەگەر بەندەی موسڵمان یان باوەردار دەسنوێژی شت ..کاتێ ڕووخساری دەشوات ..لە دەمووچاویەوە بەو ئاوە ..ئەو گوناهانە دەوەرن کە بەهۆی چاوەکانیەوە کردوونی ..ئەگەر دەستەکانی شت ..هەموو گوناهەکانی دەستەکانی لەگەڵ دوا دڵۆپ ئاودا دەوەرن ..کاتێ قاچی دەشوات ..ئەو گوناحانەی بەهۆی پێیەکانیەوە کردوونی دەڕۆن ..تا بەتەواوی لە گوناهەکانی پاکدەبێتەوە ...]
هاوڕێکەم بڕێک بێ دەنگبوو ..دوایی ووتی ئەگەر تێڕامانت هەبوو بۆ ئەم فەرموودەیە ..ئەوا لەدەسنوێژدا چێژ و شیرینی دەبینیت ...ئنجا ئەو کاتە هەست دەکەیت ئەم ئاوەی کە لاشەتی پێ دەشۆی ...جگە لە نوورێکی ڕاستەقینە بۆ پاکردنەوەی دڵەکان مانایەکی تری نابێت ....
ووتم (ئای چۆن ئەم مانایەم لە دەست چووە تا ئێستا ..ئەوە من چەندین ساڵە دەسنوێژ دەگرم و هیچ شتێکی لەم بابەتە بە خەیاڵمدا نەهاتووە ...بەڵکو بە سانایی دەسنوێژم شتووە ..ئەسڵەن هەندێ کات ...هەر ئاگام لەوەش نەبووە کەچی دەکەم ..)
هاوڕێکەم کە دەموو چاوی پڕ لە نوور بوو ڕووی تێکردم ووتی ...ئەگەر بەم شێوەیە بکەیت ڕوحت ئامادە دەبێت بۆ دیداری خودا .چونکە ناخت بارگاوی کردووە بە نووری ئیمان ..ئەی تۆ دوای دەسنوێژ بڕیار نیە ...بچیتە بارەگای خوا ...!!
دڵت بە دەسنوێژەکانەوە ببەستەوە ..خشوعت زیاتر دەبێت لەکاتی نوێژدا ...
پێم ووت -کەواتە پێویستە بۆ هەموو نوێژەکانمان.....
دەسنوێژەکان دووبارە بکەیینەوە ..تا هەست بەم چێژە بکەین ...
هاوڕێکەم بزەیەکی جوانی کردو ووتی
نابراکەم ..باهەمیشە دەستنوێژت هەبێت تا ئەم مانا جوان و ئاسمانییە هەمیشە لەگەڵتا بێت و هەردەم لە دڵتا بێت ....
بۆچوونهکان