دەسته‌یه‌ک له لایه‌ن په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، ڕۆژی پێنج شەممه، 23ی بەفرانباری ئەمساڵ، سەردانی مامۆستا محه‌مه‌د محه‌مه‌دی، ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەتی کرماشان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی به‌شی فارسی ئیسڵاح وێب، له‌م دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌دا، جه‌ماڵ ئیسماعیلی «بەرپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» وێڕای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک له به‌شێ له چالاکییه‌کانی جه‌ماعه‌ت له تاران و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران، جەختی له‌سه‌ر ھاوکاری به‌پێی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان کرد. ناوبراو ڕۆڵی زانایانی له به‌دیھێنانی قه‌بووڵکردنی یه‌کتر و پێکه‌وه‌ژیانی له ناو کۆمه‌ڵگادا زۆر به گرینگ دانا و جەختی کردەوە سەر ئەوەی کە بە یەکترناسینی دوولایەنە و وتووێژ لە نێوان ئەھلی سوننەت و دەسەڵات ئەو کەلێنەی کە ئێستا ھاتووەتە پێش پڕ دەبێتەوە.
لەم دانیشتنەدا، مامۆستا محەمەدی ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەتی کرماشان خۆشحاڵی خۆم لەم دیدارە دەر بڕی. ھەروەھا جەختی کردەوە سەر پاراستنی یەکیەتی نێوان شیعە و سونیی و بەرەنگاری لە ڕەوت و ھه‌ڵوێستگرتنی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پاراستنی بیر و ئەندێشە و شوناسی ئەھلی سوننەت کرد و ئەم ڕەوتەی بە ڕەوتێکی باش و شایانی ڕێزگرتن زانی. لە درێژەی قسەکانیدا وتی: «لە مێژە کە ئەمینداری گشتی جەماعەت، مامۆستا پیرانی دەناسم. بێجگە لە بلیمەتی و کارزانی، مامناوەندیی و دووری لە توندوتیژی لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانییانە.»
لە کۆتایی ئەم دیدارە، لە خوای گەورە داوای کرد تا یارمەتی جەماعەتی بۆ پەرەدان به نزیکخستنەوە و یەکیەتی نێو مسوڵمانان.
بۆچوونه‌کان