فازڵ میرانی: هاوبه‌شییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران زیاتره له ناکۆکییه‌کان.
"هاوبه‌شییه‌کانی ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌م له ناوخۆی عێراق و هه‌م له ناوچه‌دا زۆره"
کوردپرێس: سه‌فه‌ری وه‌فدی باڵای دیپلۆماتیکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رپه‌ره‌شتیی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، هه‌مدیسان سه‌ره‌نجی میدیای ئێرانی و ناوچه‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، سه‌فه‌رێک که به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ندامانی وه‌فده‌که خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رفراوانکردنی پێوه‌ندی بازرگانی و ئابووری ده‌بینییه‌وه.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا سیاسه‌توانێکی به‌ئه‌زموون و ناسراوه‌ی کوردی عێراقی هاوڕێیه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی ده‌کرد؛ که‌سایه‌تییه‌ک که سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامێتی له پارتێکی تایبه‌تدا، به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی و میانه‌ڕه‌وانه‌ی پێگه و ڕێزێکی تایبه‌تی له نێوان پارته کوردییه‌کان و هه‌روه‌ها پارت و لایه‌نه عه‌ره‌به‌کانی عێراقدا هه‌یه، ناوبراو که‌سێک نییه جگه له فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، که‌سێک که پێوه‌ندییه‌کی تاکه‌که‌سی باشیشی له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌روه‌ها تورکیادا هه‌یه.
دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو له کاتێکدا که وه‌فدی دیپلۆماتیکی کوردی عێراق به به‌رنامه‌یه‌کی چڕه‌وه و له ماوه‌یه‌کی که‌م له تاران‌دا بوون، کارێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام به هه‌وڵ و پێوهشوێنگرییهکانی دوکتۆر جگه‌رخوێن، به‌رپرسی باڵای نووسینگه‌ی پارته کوردییه‌کان له تاران، توانیمان دوانیوه‌ڕۆیه‌کی بارانی له هۆتێل ئیستیقلالی تاران دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شی ئه‌وه‌ڵی دیمانه‌ی کوردپرێس له‌گه‌ڵ فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه.
* ڕوانینی گشتیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران به گشتی و کۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌ت، وه‌کوو هاوسێیه‌کی ڕۆژههڵاتیتان چۆنه؟
- ئێران وڵاتێکی گرینگه نه ته‌نیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به‌ڵکوو له ئاستی جیهاندا، ئه‌م گرینگایه‌تییه ڕه‌هه‌ندی جۆربه‌جۆری هه‌یه، له ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و توانامهنده. خاوه‌نی پاشه‌که‌وتی گه‌وره‌ی نه‌وتییه، به‌شێکی به‌رچاو له پێویستییه‌کانی وزه‌ی جیهان دابین ده‌کات و هه‌روه‌ها خاوه‌ن توانایه‌کی به‌رزه له بواری کشتوکاڵیدا.
له ڕووی ژێئۆپۆلێتیک، وڵاتی ئێران پێگه‌یه‌کی شازی هه‌یه. بۆ وێنه که‌نداوی فارسی هه‌یه، هه‌روه‌ها له ڕووی زانسته‌وه خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی تایبه‌ته، له ڕووی مێژوویی و شارستانییه‌ته‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌شکۆیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه وڵاتێکی که‌لتوورییه به پێشینه‌ی ده‌وڵه‌تی 2600 ساڵه، به‌م هۆکارانه‌وه ئێستاکه بڕۆیته هه‌ر شوێنێکی جیهان باس له ئێران و گرینگایه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌کرێت. ده‌بێ ئاماژه بده‌م که "کورد" خۆی له ناوی گه‌لانی ئێرانی و به واتایه‌کی دیکه ئاریایی ده‌بینێته‌وه و له ڕووی مێژوویی، که‌لتووری و زمانی له یه‌ک بنه‌ماڵه‌ین.
بۆ وێنه ده‌بینین که زمانی کوردی زۆر له زمانی فارسی نێزیکه و خۆیان له یه‌ک لقدا ده‌بێننه‌وه و به‌شێکن له زمانه‌کانی هیند و ئه‌ورووپی، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش خۆمان له زۆرێک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێران به تایبه‌ت له بواره‌کانی مێژوویی، شارستانییه‌ت و که‌لتووری به هاوبه‌ش ده‌زانین و شانازی پێوه ده‌که‌ین.
* باس له قۆناغی ئێستا بکه‌ین و ئاوڕێک له پێوه‌ندی مێژوویی کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه، پێوه‌ندی نێوان کوردی عێراق و دواتر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ی و چۆن ده‌ستیپێکردووه؟
- وه‌کوو کوردی عێراقی به گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان به تایبه‌ت، پێوه‌ندییه‌کی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌زموونی به‌نرخ و قووڵی مێژووییمان له‌م پێوه‌ندییانه بووه و هه‌یه، ئه‌م پێوه‌ندیانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆژانی سه‌ره‌تایی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ئێرانییه‌کان له ساڵی 1979 و ڕووخانی ڕژێمی پاشایه‌تی له ئێران‌دا.
سه‌رده‌مێک که وڵاتانی بیانی پێشوازییه‌کیان له شۆڕشی ئیسلامی و حکوومه‌تی سه‌رهه‌ڵداو له‌و شۆڕشه نه‌کرد، هاوکات عێراق به قۆناغێکی مێژوویی تێده‌په‌ڕی که کوردی ئه‌و وڵاته له بارودۆخێکی هاوشێوه‌دا بوون و له‌م که‌شه‌دا شه‌ڕێکی سه‌پێنراوی زاڵمانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراقه‌وه به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پا، شه‌ڕێک که کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ و زیانباری خسته سه‌ر ڕه‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێران، له ده‌سپێکی ئه‌م قۆناغه، له نێوان ئێمه وه‌کوو بزووتنه‌وه‌ی کوردی عێراق و ئێران وه‌کوو ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێر، پێوه‌ندی دۆستانه و زۆر پته‌و هاته ئاراوه که ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش ده‌گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌م پێوه‌ندیانه شتێکی بچووک و بێ بایه‌خ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه له سێبه‌ریدا ئێرانییه‌کان پشتیوانی ئێمه‌یان کرد له به‌رانبه‌ر ڕژێمی سه‌ددامدا و ئێمه‌ش له به‌رانبه‌ردا پشتیوانی ئێرانمان کرد له به‌رانبه‌ر دوژمنی هاوبه‌ش و له‌م ڕێگایه‌دا و بۆ ئاواته هاوبه‌شه‌کانمان گیانفیداییه‌کی زۆرمان کرد و زۆرێک له ئازیزانمان گیانیان فیدا کرد، هه‌رچه‌ند نه‌گه‌یشتینه ئارمانی هاوبه‌شمان که ڕووخاندنی سه‌ددام حسێن بوو و به داخه‌وه شه‌ڕ کۆتایی هات و بڕیارنامه‌ی 598 له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه واژۆ کرا و له ئه‌نجامدا نه ئێمه و نه ئێرانییه‌کان نه‌گه‌یشتینه ئامانجی هاوبه‌شمان که له‌ناوبردنی، سه‌ددام بوو، تا ئه‌وه‌یکه له ئاکامدا و له ساڵی 2003 له هێرشی وڵاتانی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه، حکوومه‌تی به‌عسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام ڕووخا و ئه‌و حکوومه‌ته که شه‌ڕی سه‌پانده سه‌ر هه‌ردوولامان له‌ناوچوو.
* ئایا پێوه‌ندی کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا به‌هۆی دوژمنێکی هاوبه‌ش و ڕوودانی شه‌ڕ دروست بوو و به‌رده‌وام کرا؟
- به دڵنیاییه‌وه نا، پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران یه‌ک ڕه‌هه‌ندی و ته‌نیا له دژی سه‌ددام نه‌بوو، چونکوو ده‌بینین که ته‌نانه‌ت پاش په‌سه‌ندبوونی بڕیارنامه‌ی 598 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، پێوه‌ندی دووقۆڵیمان وه‌ک خۆی مایه‌وه، له ساڵی 1991 ئێران پشتگیریی کرد له سه‌رهه‌ڵدانی ئێمه که له ڕانیه ده‌ستیپێکرد و ئێمه گه‌ڕاینه‌وه سه‌رزه‌مینی خۆمان و چه‌ند به‌شێکیمان ئازاد کرد و له‌م نێوه‌دا پشتیوانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وری گرینگی له‌م سه‌رکه‌وتنانه بوو.
هه‌روه‌ها پاش ڕاپه‌ڕین و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌رته‌شی به‌عس و هێزه ئه‌منییه‌کان، گرووپگه‌لێکی هه‌زاران که‌سی له خه‌ڵک ئاواره بوون و کۆڕه‌و ده‌ستیپێکرد که هه‌مدیسان ئێران وه‌کوو پاش بۆردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه، سنووره‌کانی به ڕووی گه‌لی بێ په‌نای ئێمه کرده‌وه و دووباره خۆمان گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئێران و ههماههنگیگهلێکمان ئه‌نجام دا و ئه‌م ڕه‌وته و پێوه‌ندیانه تا ئه‌مڕۆکه و له چوارچێوه و شێوازی جۆربه‌جۆر به شێوه‌ی باش ماوه‌ته‌وه.
* به گشتی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی و ڕوانگه دژبه‌یه‌که‌کانی ئێوه له‌گه‌ڵ ئێران له چ ئاستێکدایه؟
- پێویسته بڵێم هاوبه‌شییه‌کانی ئێمه و کۆماری ئیسلامی هه‌م له ناوخۆی عێراق و هه‌م له ناوچه زۆرن، به‌ڵام به‌مه‌شه‌وه ئێمه به‌شێک له کۆماری ئیسلامی نین، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌کرێت جیاوازیگه‌لێک له هه‌ندێ له بابه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی دوولایه‌ن ببینین که ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوولایه‌ن که ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه به‌رفراوانه‌کانمان یه‌ک ده‌گرێته‌وه و هیچ دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌که نییه، ده‌بێ جه‌خت بکه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یکه هه‌رچه‌ند له هه‌ندێ قۆناغ و هه‌ندێ بابه‌ت جیاوازی و به‌رژه‌وه‌ندی و بۆچوونی جۆربه‌جۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی و ڕوانگه و پێوه‌ندی هاوبه‌شمان زۆر زیاتره له ناکۆکی و جیاوازییه‌کانمان. له قۆناغێکدا که ئاوه‌ها ده‌بینرێت ناکۆکیگه‌لێک له نێوانماندا هه‌یه، کاتێک له‌سه‌ر مێزێک داده‌نیشین، ده‌بینین زۆر زوو ئه‌و ناکۆکیانه له‌ناو ده‌چێ و ئه‌مه‌ش خۆیای پێوه‌ندی قووڵ و ئاسۆی ڕونی ئه‌م پێوهندیانهیه.
ماویه‌تی...
بۆچوونه‌کان