خاتوو نه‌سرین حه‌سه‌ن زاده به‌رپرسی ناوه‌ندی ئیداره‌ی خاتوونانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح شه‌وی یه‌كشه‌ممه، ٣١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ له دانیشتنێكی مه‌جازیدا بوو به میوانی ئه‌ندامانی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، له‌و دانیشتنه‌دا ڕۆڵی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا له‌ڕووی ڕوانگه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له لایه‌ن جێگری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت له لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، هاته به‌ر باس.
حه‌سه‌ن زاده له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا پێشه‌كییه‌كی له‌ژێر ناوی، ئافره‌ت فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵگای ئاراسته كرد. ئه‌و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر وه‌ك پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی ئاماژه پێ كرد و هه‌روه‌ها كۆی شێوازه‌كانی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری له چوارچێوه‌ی فه‌ره‌نگیدا شی كرده‌وه.
وته‌بێژه ئه‌و دانیشتنه له به‌شی تری وته‌كانیدا باسی له پێگه‌ی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا كرد و له‌و بواره‌وه وتی: ئافره‌تان ده‌توانن له ته‌واوی بواره‌كانی پێویستی كۆمه‌ڵگادا، وه‌ك: په‌روه‌رده‌یی، ئابووریی، فه‌رهه‌نگی، زانستی و... چالاكیان هه‌بێ.
ئه‌و سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌كانی واتای بنه‌ماڵه له كۆن و نوێ‌دا وتی كه كۆمه‌ڵگایه‌ك پێشكه‌وتوویه كه ڕێژه‌ی به‌شداری ئافره‌تان له به‌ڕێوه‌بردنیدا به‌رچاو بێ و هه‌روه‌ها وتی: ئافره‌ت ده‌توانێ هه‌م له كۆمه‌ڵگادا چالاك بێ و هه‌م به‌باشترین شێوه به‌رپرسیاره‌تی خێزانیی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به شێواز و به‌ستێنی چالاكی ئافره‌تان ئاماژه‌ی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له دونیای مه‌جازی، پێكهێنانی بنه‌كه‌كانی خێرخوازی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه هێچ به‌ربه‌ستێكی شه‌رعی، یاسایی و نه‌ریتیی بۆ چالاكی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا نییه.
به‌رپرسی ئیداره‌ی ئافره‌تانی جه‌ماعه‌ت له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به هێندێ بابه‌تی گرینگ له بواری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه بریتی بوون له:
١- هه‌وڵدان بۆ خۆپارێزی له ڕاكردن له ڕاستی و نهێنیكاری
٢- هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی واتای حیجاب و پۆشته‌ی دروست.
٣- هه‌نگاونانه‌وه بۆ ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ڕوحیی خۆی و بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا
٤- ناسینی ئازادی و ڕێژه و سنووره‌كانی ئازادی بۆ ئافره‌تان
٥- خۆپاراستن له گومانی پیلان له بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگادا
٦- كۆنتڕۆڵی هه‌ست و سۆزی و تێكه‌ڵكردنی ئاوه‌ز و هه‌سته‌كانی
٧- خۆپارێزی له ئاڕمانخوازی زێده‌خوازی
٨- تێگه‌یشتنی دروست له یاسا و په‌یڕه‌ویكردنی
خاتوو حه‌سه‌ن زاده له به‌شی كۆتایی وته‌كانیدا باسی له‌و به‌ربه‌ستانه كردكه ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا زیاتر ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه:
١- پێویستبوونی ڕوانگه‌یه‌كی مرۆڤانه بۆ ئافره‌تان
٢- له‌ناوبردنی ڕوانگه‌ی پیاوسالاری و ژنسالاری
٣- متمانه‌به‌خۆبوونی ئافره‌تان
٤- كهڵكوهرنهگرتنی ئامێرانه له ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا
ئه‌و دانیشتنه مه‌جازییه به هێندێ وه‌ڵام و پرسیار له بابه‌تی به‌رباسه‌وه كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان