ڕۆژی پیِنج شەممە 20ی ڕەزبەری ئەمسال دووهەمین جڤاتی ناساندنی هەژمارێک لە خوێندکارانی سوونی بە سەردێڕی ((وەزی نوێ)) بە تێکۆشانی کومیتەی خوێندکارانی پارێزگای تاران لە مزگەوتی سادقیەی تاران بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا دوکتور مەحموود وەیسی، وتارێژی بنەڕەتی جڤاتەکە گوتی: لە دونایی ئەمڕۆدا زۆرینەی مرۆڤەکان لە خەرخە شەو ئازارەکانی سەر و دڵ ناڵەیان دێ کە بە هۆی ئالۆش و حەزەکانەوەیە چون مروڤ بەردەوام لە نێو هێز و هەرەنگە کێشەرەکانی داخوازگەلی نەفسانی دایە و ئەوانە هۆی ئەو خەرخەشەو دەردیسەرانن.

ئەو لە کۆتایی دا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێگای چارەسەری تەنها دەبێ لە خودا داوا کرێ و تەنها لەگەڵ ئەو بە کۆکی و هاودڵی دەردی دڵ بکرێ، گوتیشی:

دەرمانی ئەو دەردانە بینشتێکی کارکۆ لەگەڵ ئاوەز و ئەقڵێکی تەواو و بێ کەمایەسییە لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە، نوێنەرێک لە هەڵکەوتەو ناوازەکانی دانیشتووان قسەی کرد و هێندێ لە ئەزموونەکانی خۆی بۆ دانیشتووان خستە ئاراوە.

شایانی باسە ڕێوڕسمەکە بەرنامە گەلێک وەک کێبەرکێ، موسیقا و تارێژی و ڕێزلێنان لە ئاوەز و هەڵکەوتەکانی لە خۆی گرتبوو.

جڤاتەکە بە ڕێزلێنان لە دەرچووانی قۆناغیگەلی کارناسی و ماستێر و دوکتورای ساڵی 1391 کۆتایی هات.