گرووپی پزیشكی بنكه‌ی خێرخوازی سابرین ١٥٦ نه‌خۆشی گونده‌كانی زهردهبهن، لهنگارۆ، بیگهدهكی سه‌ر به شاری سه‌رباریان پشكنین بۆ كردن.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب گرووپێ پزیشكی بنكه‌ی خێرخوازی سابرین به هاوكاری دكتۆرانی ناوخۆیی و خێرخواز، دووهه‌مین قۆناغی پشكنین و دابه‌شكردنی ده‌رمانی بێبه‌رامبه‌ریان بۆ ١٥٦ كه‌س له خه‌ڵكی گونده‌كانی زهردهبن كه ١٤٧٢ كه‌س جه‌ماوه‌ری هه‌یه، لهنگارو به ٤٨٠ كه‌س حه‌شیمه‌تی و گونده‌كانی بیگهدهكیش كه ١٥٠ كه‌سی حه‌شیمه‌ت هه‌یه، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و كاره له لایه‌ن گرووپی پزیشكی بنكه‌ی خێرخوازی سابرین بوو به‌هۆی هاندانی پزیشكان و خێرخوازانی ناوخۆیی بۆ درێژه‌دان به‌و كاره مرۆڤدۆستانه و خواویستانه له ئاستی پارێزگادا.
بۆچوونه‌کان