یه‌که‌م ڕێوڕه‌سمی ناودارکردن و پێدانی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز به ڕیوایه‌تی حه‌فس له عاسم له ڕێی کتێبی «شاطبیه» به دوو که‌س له خزمه‌تکارانی قوڕئانی پیرۆز له پارێزگای کوردستان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب، له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونی مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاح جوو پێشنوێژی مزگه‌وت و کۆمه‌ڵێک له نوێژخوێنان، هۆگران و چالاکوانانی قوڕئانی پیرۆز له گه‌ڕه‌کی مزگه‌وتی سیڕاجی شارۆچکه‌ی به‌هارانی سنه، یه‌که‌م ڕێوڕه‌سمی ناودارکردن و پێشکه‌شکردنی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز به ڕیوایه‌تی حه‌فس له عاسم له ڕێی کتێبی «شاطبیه» به دوو کەس لە خزمه‌تکارانی قوڕئانی پیرۆز به‌نێوی «سه‌یید عه‌بباس حوسێینی» و «حوسێین عه‌بدولمه‌لێکی» له پارێزگای کوردستان له لایه‌ن مامۆستا عه‌لی قاسم ئابادی جێگری چاوه‌دێری شوڕای باڵای قوڕئانیی وڵات پێشکه‌شکرا.
به‌پێی ئه‌و مۆڵه‌ته که زنجیره به‌ڵگه‌یه‌کی متمانه‌پێکراوی له قوڕئانی پیرۆز به شێوه‌ی وتووێژ له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه و له پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه‌وه(د.خ) تاکوو ئێستا له‌خۆی گرتووه، نوێبراوان له‌وه‌ی به‌دوا ده‌توانن قوڕئانی پیرۆز به ڕیوایه‌تی حه‌فس لە عاسم و له‌ڕێی شاتبییه و مۆجییز بخوێننه‌وه و مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ش به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی پێویست بیده‌ن به که‌سانی تر.
بۆچوونه‌کان