لێژنه‌ی چاودێرانی ده‌هه‌مین مێهره‌جانی «چیرۆک» له‌بانه، له ڕێوڕه‌سمێکدا هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌م مێهرهجانهیان له به‌شه‌کانی کوردی، فارسی و منداڵان و میرمنداڵانیان ڕاگه‌یاند.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 16 جۆزه‌ردان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ئیداره‌ی «فه‌رهه‌نگ و ئیڕشاد ئیسلامی» پارێزگای کوردستان، پارێزگاری بانه و هه‌ندێ له به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی شاره‌کان له هۆڵی «فه‌رهه‌نگ و ئیڕشاد ئیسلامی» شاری بانه، ڕێوڕه‌سمی کۆتایی مێهره‌جانی سه‌رانسه‌ری چیرۆک له‌بانه کۆتایی به کاری خۆی هێنا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، «قوباد مه‌یمه‌نه‌ت ئابادی» به‌رپرسی ئیداره‌ی «فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی» پارێزگای کوردستان، ووتی: «ئه‌م مێهره‌جانه ئه‌و هه‌له‌ی ڕه‌خساند تا له‌نێوان خوێنه‌ر و نووسه‌ره‌کاندا پێوه‌ندی دابمه‌زرێ و هه‌وڵ ئه‌دا له‌سه‌ر ئاستی بیرکردنه‌وه له به‌شی ئه‌ده‌بی چیرۆک دا ڕێگا بۆ تازهنووسهران خۆش بکا و ئه‌و چیرۆکنووسه لاوانه که تازه ده‌ستیان داوه‌ته‌وه نووسین، هه‌لی باشیان بۆ بڕه‌خسێنێ.
هه‌روه‌ها ووتی : «له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی دووه‌می به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مێهره‌جانه، ده‌زانین که تایبه‌تی کردنی مێرهجانی گشتی بانه به‌ره‌ولای ئه‌ده‌بی «چیرۆکی ده‌ڤکی» یا «فۆلکلۆر»، مێهره‌جانه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا و ده‌بێته هۆی جیاوازی زیاتری تێکۆشانه ئه‌ده‌بیه‌کان.
قوباد مه‌یمه‌نه‌ت ئابادی له کۆتایی دا ڕای گه‌یاند که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرا ئه‌م ڕوداوه کلتووی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه بێته هۆی گۆڕینه‌وه‌ی ئارا و بیروبۆچوونه‌ی جیاواز له نێو انئهو نووسه‌رانه‌ی که‌وا به بنه‌ما فه‌رهه‌نگیه‌کانی حوکمه‌تی ئێران باوه‌ڕیان هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌کرد : «ئێمه ده‌بێ تێ‌بکۆشین تا ئه‌ده‌بی چیرۆک که میراتێکی هه‌ره گرینگه، بۆ چینی داهاتوو به‌هێزتر بکه‌ین، چونکوو له‌م چه‌رخه‌دا هێرشێکی که‌لتووری له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه دژ به که‌لتووری وڵاته‌کان ده‌ستی پێکردووه. »
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، «سۆران حوسه‌ینی» به خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای سووره‌تی «قه‌ڵه‌م» ئامه‌ژه‌ی به پله‌و پایه‌ی نووسهین و نووسه‌ر له ئیسلام دا خسته به‌رچاو و په‌یامی کۆڕی ئه‌ده‌بی «به‌ڕۆژه«ی بانه‌ی خوێنده‌وه. پاشان ده‌سخۆشی له به‌ڕێوبه‌رانی مێهره‌جانه‌که کرد.
له‌دوایی دا په‌یام و به‌یاننامه‌ی لێژنه‌ی چاودێری ده‌هه‌مین مێهره‌جانه‌که خوێندرایه‌وه. له به‌شێک له‌م په‌یامه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێز و به‌رزڕاگرتنی یادی دۆکتۆر «ئیبراهیم یونسی» نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی کوردی خه‌ڵکی بانه،ڕایان گه‌یاند که بیست چیرۆک چووته خولی کۆتایی و هه‌رکام له‌م نووسراوانه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌ڵام چه‌ند دانه‌ی تایبه‌ت هه‌ڵبژێردراون. له گرینگ‌ترین هۆکانی هه‌ڵبژاردنی چیرۆکه‌کان، جۆراوجۆری ته‌وه‌ر و هه‌ڵبژاردنی سووژه‌ی شیاو له لایه‌ن نووسه‌ره‌کانه‌وه بوو. له‌و شتانه‌ی که ده‌بنه هۆی جیاوازی ئه‌م مێهره‌جانه، هه‌ندێک چیرۆکی ناوچه‌یی که خاوه‌ن که‌له‌پوور و که‌لتووری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌بوو که به زبانی پڕ له وشه‌و ناوه‌رۆکی تازه پێکهاتبوو. دیاره سه‌رنجدان به که‌لتووره بچووکه‌کان بێ ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر تووشی خۆبستنهوه کێشه‌ی ناوچه‌یی بێ، ده‌بێته هۆی به‌هێزتربوونی که‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و زبان ره‌سمی.
رێزگرتن له هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌م مێهره‌جانه، به‌شێکی تر له مه‌راسیمی کۆتایی بوو. له‌م به‌شه‌دا چیرۆکه هه‌ڵبژارده کوردیه‌کان بێ ئه‌وه‌ی پله‌ی تایبه‌تیان بۆ دیاری بکرێ بریتی بوون له چیرۆکی «ئایات» نووسراوی «فه‌ریبا یونسی» له بانه، چیرۆکی «صداهای بی صدایی» نووسراوه‌ی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور له بۆکان و چیرۆکی «با عددهای زیادی شروع می‌شود» نووسراوه‌ی «محه‌مه‌د سه‌لیمی» له دیوانده‌ره‌وه که به پێشکه‌ش کردنی په‌یکه‌ر و خه‌ڵاتی مێهره‌جانه‌که ڕێزیان لێ گیرا.
هه‌ر وه‌ها له به‌شی فارسی‌دا، چیرۆکه‌کانی «یک اسب چوبی خیلی بزرگ» نووسراوه‌ی «له‌یلا نوحی تێهرانی» له سه‌قزه‌وه پله‌ی یه‌که‌م،چیرۆکی «خرخر» نووسراوه‌ی «دانیال قه‌ندی» پله‌ی دووه‌م و چیرۆکی «نامه» نووسراوه‌ی «مریه‌م جه‌وادی»له ساماڵی گیلان به پله‌ی سێهه‌م ناسرا که به پێشکه‌شکردنی په‌یکه‌ری مێهره‌جان و خه‌ڵاتی تایبه‌ت ڕێزیان لێنان.
له به‌شی چیرۆکی کوردی دا له نووسراوانێک وه‌ک «برنو پیر» نووسراوی «ئه‌ڵڵا موراد جهبباریان» و «جای پای روی برف» نووسراوی «کیومه‌رس به‌لده» هه‌ردووکیان له ئیسلام ئابادی غه‌ربه‌وه و چیرۆکی «نیچه‌ی مدرن سبیلش را تراشید» نووسراوی «بێهنام فه‌تاحی» له بانه‌وه ڕێزگیرا.
ئه‌م مێهره‌جانه له به‌شی فارسی دا ڕێزی نا له چیرۆکی «باغ انار» نووسراوه‌ی «سه‌یده زۆهره میر عیساخانی» له زه‌نجان و چیرۆکی «دو روز و دو ساعت» نووسراوه‌ی «حه‌بیب پرتاری» له ئه‌ندیمشک و چیرۆکی «قفل» نووسراوه‌ی «مۆحه‌ممه‌د عه‌لی خه‌یبه‌ر» له کهرهجوه.
له به‌شی مه‌قاله‌ی کوردی دا «ناسر یه‌زدانی» له دیوانده‌ره و مه‌قاله‌ی فارسی «ئه‌حمه‌د به‌یرانوه‌ند» له خوڕڕه‌م ئاباد به «مه‌قاله‌ی تایبه‌ت» هه‌ڵبژێردران.
له به‌شی چیرۆکی منداڵان به زمانی کوردی، چیرۆکی «په‌پووله» نووسراوی «سۆما ئیبراهیم زاده» له‌بۆکانه‌وه به پله‌ی یه‌که‌م ناسرا.
هه‌روه‌ها چیرۆکی «شهر دفتر نقاشی» نووسراوی «شکوه ئاقا میرزایی» له بیجاڕ، چیرۆکی «چاق و لاغر» نووسراوی «غه‌زه‌ڵ مۆحه‌ممه‌دی» له تاران و چیرۆکی «فال» نووسراوی «کوبرا عه‌بباسی» له مه‌لایره‌وه له به‌شی چیرۆکی منداڵان به زمانی فارسی به چیرۆکی تایبه‌ت هه‌ڵبژێردران و ڕێزیان لێ‌گیرا.
جێی باسه که «ده‌بیرخانه»ی ئه‌م مێهره‌جانه بۆ وه‌رگرتنی چیرۆکی تازه و به‌شداری کردنی له مێهره‌جانی ساڵی داهاتوودا هه‌میشه ئاوه‌ڵایه.
بۆچوونه‌کان